1. کاتێ دێمه‌وه هۆش چلۆن دێمه به‌رچاو؟
به‌پێی جۆری نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌وارێکی ساف و نه‌رم به‌ستراوه‌ته ده‌وری سه‌ر یان ژێر چناکه‌تان. ئه‌مه یارمه‌تی بچووکمانهوهی هه‌ڵمساوییه‌کان ئه‌دات. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن پاش نه‌شته‌رگه‌ری چناکه‌یان بریقه‌دار یان دزێو و ناشیرین دێته به‌رچاو. هه‌مووی ئه‌مانه به‌هۆی هه‌ڵمساوی نه‌شته‌رگه‌ری شوێنی چناکه‌یه. کاتێ ئه‌م هه‌ڵمساوییه بنیشێته‌وه ئیتر دزێو و ناشیرین نایێته به‌رچاو. له‌وانه‌یه تۆزێ کوتران ببینرێت که ئه‌مه سروشتییه و هه‌تا 48-24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان کردبێت ده‌رده‌که‌ون.
2. بۆ به‌رگری له کوتران ئایا ده‌توانم هه‌رکارێ که بمه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێک کوترانیان هه‌یه.
3.کاتێ دێمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ته‌نیا که‌مێک هه‌ست به ئاڵۆزی ده‌که‌ن که ئه‌م ئاڵۆزییه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ که‌مێ سڕبوون، بێههستی، خوران، سفتی یان کێشراوییه. ئه‌م دیارده‌گه‌له ورده‌ورده پاش نه‌شته‌رگه‌ری له نێو ده‌چن. دڵنیا ده‌بین که حاڵه‌تی دڵ‌شێواویتان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتانن بۆ ئه‌وه‌ی که هاتنه‌وه هۆش چاودێریتان لێبکه‌ن. نه‌خۆشه‌کان 12-6 مانگی یه‌که‌م هه‌ست به بێههستی و سڕبوون ده‌که‌ن. نزیکه‌ی 2 مانگی پاش نه‌شته‌رگه‌ری خوران یان مورووژیان له کاتی نوستندا سروشتییه.
4.تکایه سه‌باره‌ت به ته‌قه‌ڵه‌کان زانیاری زۆرترم پێ بده‌ن.
تهقهڵگهلێکی بچووک له ژێری پۆششی چناکه‌دا ده‌بینرێن. ئێوه ده‌بێ پۆششی چناکه‌تان هه‌تا 4-3 ڕۆژ وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه. پاش 4-3 ڕۆژ ده‌بێ بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان و ئه‌م پۆششه سه‌ردانمان بکه‌ن. پاش لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان، نهوارگهلێکی خاوێن له سه‌ر شوێنی زام داده‌نرێن که ده‌بێ ئه‌م نه‌وارگه‌له هه‌تا 4 ڕۆژ وشک بهێڵنه‌وه.
5.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانم ده‌رمان یان خواردنێک بخۆم؟
به‌ڵێ. زۆرتر نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئازاریان هه‌یه که ده‌توانن به به‌کارهێنانی ئارامکه‌ره‌وه ته‌سکینی بده‌ن.
6.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
به‌ڵێ. ده‌بێ نوسخه‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و که چوونه ماڵه‌وه به‌کار بێنن. ئه‌م نوسخه داگری بابه‌ته‌کانی خواره‌وه‌یه:
ئارامکه‌ره‌وه‌کان ئه‌گه‌ر پێویست بوو به‌کاری بێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێت له ڕؤژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
8.ئایا ده‌بێ پارێزێکی تایبه‌ت پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بهێنرێت؟
نا. نه‌خۆشه‌کان ده‌توان هه‌رچییان ده‌وێ بخۆن. پارێزی خۆتان له خواردنه ئاوه‌کییه‌کانه‌وه به‌ره‌و ماده خواردنییه نه‌رم و وشکه‌کان بگۆڕن. بۆ به‌رگری له وشکبوونی پێستdehydration هه‌تا ده‌توانن خواردنه‌وه بخۆنه‌وه.
9.ئایا ده‌بێ له چالاکییه ڕێکوپێکه ڕۆژانهکانمدا کارێکی تایبه‌ت بکه‌م؟
به‌ڵێ. کاتی نوستن چه‌ند سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان هه‌تا سه‌رتان نیسبه‌ت به جه‌سته‌تان بێته سه‌ره‌وه. ئازاری ده‌موچاو، سه‌رئێشه و بێخه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری زۆر سروشتین به‌ڵام ورده‌ورده که‌متر ده‌بنه‌وه. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران و ته‌قه‌للاکردن.
10.که‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه حاڵه‌تی سروشتی؟
پاش تێپه‌ڕینی نزیکه‌ی 2 حه‌وته ئاسایی ده‌بنه‌وه. نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی که‌مێ کات ده‌بات به‌ڵام هه‌تا حه‌وته‌ی دووه‌م به‌ته‌واوی چاک ده‌بنه‌وه و ورده‌ورده چاک و سروشتی ده‌بنه‌وه.