به بڕوای بڕێک خه‌ڵک چاو یه‌کێ له کاریگه‌رترین ئه‌ندامه‌کانی ده‌موچاوه. ئه‌م بڕوایه سه‌لمێنراوه، بۆیه بیلفارۆپلاستی ده‌توانێ به ئه‌ندازه‌ی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی پلاستیکی ده‌موچاوی تر کاریگه‌ر بێت له گۆڕینی ڕواڵه‌تی که‌سدا. بیلفارۆپلاستی شێوازێکی نه‌شته‌رگه‌ری بێمهترسی و کاریگه‌ره که بۆ بووژاندنه‌وه و جوانکردنهوه و که‌مترکردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی پیر و به‌ساڵاچووی که‌ساندا به کار ده‌چێت. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه پێستی ئیزافه و چه‌وری ده‌وروبه‌ری پێڵووه‌کان لاده‌بات. بیلفارۆپلاستی یه‌کێ له باوترین شێوه‌کانی جوانکردنی ده‌موچاوه. له‌وانه‌یه وا بیر بکرێته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ته‌نیا له لایه‌ن خانمانه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت به‌ڵام پیاوان له شوێنی ڕکابه‌ری شه‌ریکه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه جوان‌کردنه‌وه‌کانن. چونکه ڕواڵه‌تی گه‌نجتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زۆرتره.
کاتێ که‌سانێک به دوای ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکن ته‌نیا سه‌رنج ده‌ده‌نه لایه‌نێک له ئه‌ندامی ده‌موچاو هه‌تا ڕواڵه‌تی گشتی. ئه‌نجامی بیلفارۆپلاستی به‌ته‌نیایی وڵامده‌ری چاککردنه‌وه‌ی پێستی ده‌وروبه‌ری چاو نییه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن و که‌وتنی برۆ ده‌بێته هۆی ڕواڵه‌تێکی ماندوو و تووڕه له که‌سدا. زۆرتر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه هاوکات له‌گه‌ڵ کێشرانی برۆدا ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر زانیاری زۆرتان سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ هه‌یه سه‌ردانی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری برۆ بکه‌ن. به سه‌رنجدان به پێستی کیسه‌یی پێڵووه‌کان شتێک که ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی گۆڕانکاری بافتی یان ئاستی(هێڵه جوانه‌کان) له ده‌وروبه‌ری پێستی چاوه. ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ به یارمه‌تی بیلفارۆپلاستی که‌مێک له‌م لۆچیگهله لاببرێت به‌ڵام ناکرێت سه‌رجه‌م هێڵگهل یان چرچیگه‌لی هی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، لێدانی تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆر یان چرچیگه‌لی ژنێتیکی چاره‌سه‌ر بکرێت. بیلفارۆپلاستی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری و لابردنی(پێستی ئیزافه و چه‌وری) شێوازگه‌لێک وه‌کوو پیلی کیمیایی و نه‌شته‌رگه‌ری تیشکی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری شێواوی و چرچییه بافتییهکان.
نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانی ده‌موچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاککردنه‌وه‌ی به‌شگه‌لی دیاریکراوی نه‌خۆش نیه، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌بێت وڵامده‌ری ئه‌و ئهنگیزهیه بێت که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. ئاشکرایه که بیلفارۆپلاستییهک ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زهوجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌موچاویان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوه‌گه‌لی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچیگه‌لی ده‌موچاو یان کولاژن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کوناگهلی ده‌موچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. که‌سانێک که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژاندنه‌وه و جوانکردنهوهدا ئاگاداری‌یان هه‌یه ده‌زانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان گونجاوه.
باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانکردنهوه به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌س پێ ده‌کات. به‌مشێوه‌یه نه‌خۆش به یارمه‌تی وێنه‌کان تێده‌گات پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ گۆڕانێک ده‌بێت. هه‌ر به‌وجۆره‌یه که له وێنه‌کانیشدا ده‌بینن زپربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێڵوویان هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رییه جوانییه‌کانی تردا ئه‌نجام بدرێت. ده‌کرێ نه‌شته‌رگه‌ریگه‌لی کێشرانی ده‌موچاو، گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، دانانی گۆنا، ڕینۆپلاستی(نه‌شته‌رگه‌ری لووت)، (ئیتۆپلاستی) نه‌شته‌رگه‌ری گوێ و نه‌شته‌رگه‌ری لێو هاوکات و له‌گه‌ڵ بیلفارۆپلاستیدا ئه‌نجام بدرێت.
وێنه‌ی لای چه‌پ شوێنی بڕینی سه‌ر پێڵووی سه‌ره‌وه و خواره‌وه پیشان ده‌دات. له بیلفارۆپلاستی سوننه‌تیدا پێڵووی خواره‌وه زۆرتر وێڕای لابردنی پێستی ئیزافه و چه‌وری له سه‌ر پێستی پێڵووی خواره‌وه، له سه‌ر ئه‌م به‌شه له پێڵوودا ده‌بڕدرێت.
له 10 ساڵی ڕابردوودا له سه‌ر پێڵووگهلی خواره‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنیکی پێشکه‌وتوو، نه‌شته‌رگه‌ریگه‌لی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجام بووه. ناوی ئه‌م ته‌کنیکه بیلفارۆپلاستی conjunctive trans conjuctival ه. ناوی لایه‌نی په‌مه‌یی خواره‌وه‌ی پێڵووی خواره‌وه‌یه. به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه له به‌شی ناوه‌وه‌ی پێڵوودا بڕین ئه‌نجام ده‌درێت و ئیتر هیچ بڕینێک له سه‌ر پێڵوو و به‌شی ده‌ره‌وه‌یدا نابینرێت. ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌یه له‌گه‌ڵ نهشتهرگهرهکهتاندا باسی بکه‌ن.
له کاتێکدا خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه و گه‌شه‌ی بیلفارۆپلاستی سوننه‌تین، حه‌ز ده‌که‌ین هه‌ندێکیش باس له ده‌سته‌واژه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو بکه‌ین. زۆرتر نه‌خۆشه‌کان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکیان سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌ن. ده‌ستوور و پێشنیاره‌کانی خواره سفارش ده‌کرێته سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که بیلفارۆپلاستییان ئه‌نجام داوه. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو کێشه‌گه‌لی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
له پێداچوونه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستیدا، نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک له سه‌ر شوێنێک که پێشتر گۆڕانکاری له‌وێدا ڕووی داوه کار ده‌کات. دروستکردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێشوو له‌لایه‌ن نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی تره‌وه ده‌توانێ هه‌ندێ دژوار بێت و له ئاکامدا کاتێکی زۆرتر له نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌م ده‌خایێنێ. هه‌روه‌ها ههڵمساوییهک که له نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه‌دا هه‌یه توندتره و چاکبوونه‌وه‌ی زۆرتر ده‌خایێنێ.
له یه‌که‌م دانیشتنی ڕاوێژکاری ئێوه‌دا، ئێمه پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی چاوانی ئێوه له باری فۆرم و کارکرده‌وه تاقی ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنی پێڵووه‌کانی خواره‌وه و سه‌ره‌وه و چاوانتان بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌کرێ له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بیلفارۆپلاستی چاوه‌ڕێی بکرێت پیشان ده‌دات. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرد له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه. هه‌روه‌ک نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانی ئاقڵانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێواز و ڕه‌وته‌کانی ده‌سکه‌وتی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێین.
له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵماندا، په‌ره‌ستاره‌کانمان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێن هه‌تا کاروباری پێویست له پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(که‌سێک که بێهۆشتان ده‌کات) و پێش چوون بۆ ژووری عه‌مه‌لیات دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو به‌پێی پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر ته‌رخیس ده‌کرێن.
1. تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان هه‌رشتێک که ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆنی هه‌یه. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌رمانگه‌لێک که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک که به‌کاری دێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا خێرا به دوکتۆره‌که‌تان بڵێن.
2. تکایه 1 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و کحوول. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه نه‌وه‌ستێنن ده‌بێته هۆی دێر چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان و سووری پێست و شێواوییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
3. تکایه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پێشینه
پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌کانتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئه‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاودا بیخۆنه‌وه پێتانی ده‌ڵێت.
4. له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنییه‌کان، مه‌ڵهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیکی چاو(ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان هه‌بێت) و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی تێدایه. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش چوون بۆ ژووری عه‌مه‌لیات دابین بکه‌ن هه‌تا پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ ببێتتان.
5. ڤیتامینc(ئه‌سید ئیسکۆربیک) له یه‌ک حه‌وته پێش هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بێنن.
6. نابێ له پاش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسێ. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه هۆش پێدگهلێک که ژهنراوهته گیراوه‌ی iced saline ده‌بینن. ئه‌مانه ده‌بنه هۆی بچووکمانهوهی هه‌ڵمساوی و کوترانهکانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری. به‌هۆی ماڵینی مه‌ڵهه‌می چاو که پاش نه‌شته‌رگه‌ری دهماڵرێته چاوتانه‌وه بینینتان لێڵ ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه فرمێسک له چاوتان بێت که ئه‌مه به‌هۆی هه‌ڵمساوییه. ئه‌م هه‌ڵمساوییه له حه‌وته‌ی یه‌که‌می نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌نیشێته‌وه. پاش بیلفارۆپلاستی، په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن کاره‌کانی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی هێواش، چاره‌سه‌ری و لابردنی ئاڵۆزی و چاوه‌دێری له سه‌ر پێده‌کانی چاوتان. په‌ره‌ستاره‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چۆن پێده‌کانی چاوتان بگۆڕن. ده‌بێ هه‌ر 24 کاتژمێر جارێک ئه‌م پێدانه بگۆڕن. بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه ده‌بێ 3 ڕۆژی تر بڕۆنه‌وه. هه‌ڵگرتنی ئه‌م پێدانه ده‌بێته هۆی بڕێک ئاڵۆزی. هه‌ربۆیه 1 کاتژمێر پێش هاتن ئارامکه‌ره‌وه به‌کار بێنن.
هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری، ئه‌و پێدانه‌ی که له ئاوی سه‌هۆڵدا ته‌ڕتان کردووه بینێنه سه‌ر چاوانتان. پێده‌کان هه‌ر 30-20 خوله‌ک بگۆڕن. به‌رده‌وام ده‌بێ پێده‌کان به‌ته‌ڕی هه‌ڵبگیردرێت. کێشی ئاو له‌گه‌ڵ دهمادا یارمه‌تی بچووکمانهوهی کوترانهکه ئه‌دات. کیسه‌یه‌ک نۆک یان گه‌نمه‌شامی به‌ستراو(ڕچاو) بنێنه سه‌ر پێدی چاوانتانه‌وه. ئاگادار بن کیسه‌که ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر پێست نه‌بێ. ده‌سه‌سڕ یان خاولییه‌ک له نێوان کیسه و پێستتاندا دانێن. کاتی نوستن به یارمه‌تی پهمووێک مه‌ڵهه‌مه زیادییه‌کانی سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کان پاک بکه‌نه‌وه. پاشان مه‌ڵهه‌می چاوه‌که بماڵێننه سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کانی پێڵوو و به‌شی ناوه‌وه‌ی پێڵوو. هه‌تا ته‌قه‌ڵه‌کان ببن ده‌بێ 2 جار له ڕۆژدا ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن(به‌یانی و ئێواره) به‌ڵام ته‌نیا کاتی نوستن مه‌ڵهه‌مه‌که بماڵێننه نێو پێڵووی خواره‌وه. ماڵینی ئه‌م مهڵههمهی نێوان پێڵووی خواره‌وه ده‌بێته هۆی ڕه‌شی و لێڵبو‌ونی بینین. هه‌ربۆیه باشترین کات بۆ ئه‌م کاره پێش وچانی ئێواره‌یه. ته‌قه‌ڵگه‌لێک که به مه‌ڵهه‌م چه‌ور و خز بوون له کاتی هه‌ڵگرتندا ئازارێکی که‌متریان هه‌یه.
نه‌خۆشه‌کان زۆرتر گازنده‌یان له ئاڵۆزییه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بێنن. کاتێ ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌خۆن سه‌یاره لێنهخوڕن. کحوولیش نه‌خۆنه‌وه. دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه له نیشانه‌کانی ئارامکه‌ره‌وه‌کانه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌کان له‌گه‌ڵ خواردندا حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی ده‌گه‌ینێته که‌مترین ڕاده. که چوونه‌وه ماڵه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌نتی‌بیووتیکی(cephalexin/ ketlen) ده‌ست پێ بکه‌ن. ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری حه‌به‌کان هه‌ر 6 کاتژمێر جارێک به‌کار بێنن هه‌تا ته‌واو ده‌بن. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی تا سروشتییه. که گه‌یشتنه ماڵه‌وه ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان له‌گه‌ڵ خواردندا بخۆن. ڤیتامین c یارمه‌تی چاکبوونه‌وه ئه‌دات. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن.
له خواردنه‌وه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و هه‌تا ده‌توانن به‌ره‌و خواردنه نه‌رمه‌کان بڕۆن.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی وچان بده‌ن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان به‌رزتر له جه‌سته‌تان بێت. به هیچجۆرێ نه‌چه‌مێننه‌وه. که‌ره‌سته‌ی گران هه‌ڵنه‌گرن یان چالاکی قورس ئه‌نجام نه‌ده‌ن. دووری بکه‌ن له هه‌ڵگرتن و له ئامێزگرتنی منداڵ. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێنهخوڕن. یه‌ک حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی و دووری له ئیش پێشنیار ده‌کرێت. پاش 24 کاتژمێر جگه له کاتی ماڵینی مهڵههمدا، بڕینه‌کان وشک بهێڵنه‌وه. پێش چوون بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان خۆتان بشۆن و قژتان بشۆرن. پاش لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان نهوارگهلێکی خاوێن له شوێنی بڕینه‌کان داده‌نرێت که ده‌بێت وشک بمێننه‌وه و له شوێنی خۆیان نهبزوێننهوه. ده‌کرێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری شوێنی کوتراوییهکه به مکیاج‌کردن بشاردرێته‌وه. بۆ به‌رگری له دروستبوونی په‌ڵه‌ی خۆر له شوێنی بڕینی سه‌ر پێڵوو هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا نه‌وه‌ستن.
فرمێسکڕژاندن، کوتران، هه‌ڵمساوی، سیس‌بوونی چاو و بێخه‌وی له نیشانه سروشتییه‌کانی پاش بیلفارۆپلاستییه که به پێشچوونی باشبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش که‌م ده‌بنه‌وه. هه‌تا کاتێ بینینتان ڕوون نیه، به‌رده‌وام هاوڕێیه‌کتان له‌گه‌ڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره ڕۆژانهکانتان ئه‌نجام بدات.
نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاکبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو پڕۆسه‌یه‌کی کاتبه‌ر و دوورودرێژه و چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه درێژه ده‌خایێنێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئێمه 2 حه‌وته وچان و مه‌ره‌خه‌سیتان پێ پێشنیار ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه ده‌توانێ به‌پێی حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی) که‌سه‌وه زۆرتر ببێته‌وه. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی هه‌ڵمساوی و کوتران له ده‌موچاودا بۆ ئێوه زۆر به‌رچاوه به‌ڵام بۆ هاوڕێیان و هاوکارانتان وه‌ها نیه. پاش 3 مانگ گۆڕانکارییه‌کی زۆر که‌م ده‌بینرێت که سه‌ره‌ڕای که‌مبوون، گرنگن. دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا 1 ساڵ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌مشێوه‌یه چێژ له دوایین ده‌سکه‌وت وه‌رده‌گرین.