1ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکی و خراپیگه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه لێک ده‌داته‌وه پاشان پێتان ده‌ڵێت کام له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکین و کامه مومکین نیه. به سه‌رنجدان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که له‌وانه‌یه ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکییه‌کان ده‌گمه‌نن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌ر نه‌خۆشێک ده‌بێ به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه ئیحتیمالییه‌کاندا ئاشنا ببێت.
2من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر(مکمل) به‌کار دێنم. ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان نه‌هێنم؟
زۆربه‌ی ئه‌م ماکانه عه‌وازگه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر جه‌ره‌یانی خوێن. ده‌توانین له‌م تاقمه ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامینE، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بهێنرێن.
3ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێویستان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشیێکی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن به پزیشکه‌که‌تانی بڵێن. چونکه به‌کارهێنانی تووتن به‌رگری ده‌کات له چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان. ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له جگه‌رکێشانن و کحوول. له ڕاوێژه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن پێتان ده‌گوترێت.
4بۆچی نابێ پاش نیوه‌شه‌و شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
باشترین شێواز بۆ به‌رگری له کاریگه‌ری بێ‌هۆشی به‌رگری‌کردن له خواردن و خواردنه‌وه له پاش نیوه‌شه‌وی شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه. سه‌باره‌ت به نه‌خۆشه تایبه‌ته‌کان وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان، په‌ره‌ستاره‌کانمان پارێزگاری تایبه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
5له کاتی Check upدا چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌بێت؟
په‌ره‌ستاره‌کانمان ئێوه ئاماده ده‌که‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری. زه‌ختی خوێنتان بررسی ده‌که‌ن. گوێ ده‌ده‌نه ده‌نگی دڵ و ڕیه‌کانتان. هه‌روه‌ها ته‌زرێقی وه‌ریدی(IV) و … ده‌کرێت.