1.چۆن بزانم پێویستم به نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه هه‌یه یان لیپۆساکشێنی مل یان ده‌م‌وچاو؟
نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی چناکه له سه‌ر هێڵی شه‌ویلکهJaw line ورد ده‌بنه‌وه و به‌م‌شێوه‌یه هاوسه‌نگی به‌شه‌کانی ده‌م‌وچاو باشتر ده‌کات. هاوسه‌نگی هه‌میشه وه‌کوو یه‌کێ له بنه‌ماکانی جوانی له به‌رچاو ده‌گیرێت. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه زۆرتر وه‌کوو باشترکردنی پێکهاته‌ی گشتی ده‌م‌وچاو له به‌رچاو ده‌گیرێت و که‌متر وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک بۆ جوان‌کردنه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت.
لیپۆساکشێنی مل چه‌ورییه‌کان ده‌توێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێستی مل خاوه‌نی ئالاستیکه‌ی باش بێت، پاش توانه‌وه‌ی چه‌ورییه‌کان به‌شێوه‌ی ملێکی جوانتر ده‌بینرێت. لیپۆساکشێن ده‌بێته هۆی له نێو چوونی دیارده‌ی ملی قه‌له‌موونی. هه‌روه‌ها به لیپۆساکشێن ده‌کرێت چرچیگه‌لی مل له‌گه‌ڵ هێڵگه‌لی ده‌م‌وچاو لا ببرێت.
به نه‌شته‌رگه‌ری لیپۆساکشێن ناکرێ پۆششگه‌لی ئیزافی یان پێستی تووره‌که‌یی که توانایی ئالاستیکه‌ی خۆی له ده‌ست داوه بیگه‌ڕێننه‌وه حاڵه‌تی یه‌که‌م. ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل یان ده‌م‌وچاو چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه پێوه‌ندییان به هۆکارگه‌لێ وه‌کوو حاڵه‌تی پێستی نه‌خۆش، ته‌ندروستی گشتی و چاوه‌ڕوانییه‌کانی نه‌خۆش له نه‌شته‌رگه‌ری. نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زموون و موعته‌به‌ر ده‌توانێ به سه‌رنج‌دان به چاوه‌ڕوانی و داخوازییه‌کانتان باشترین نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریتان پێشنیار بکات.
2.بۆچی سفارش ده‌کرێت نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه پێکه‌وه و هاوکات له‌گه‌ڵ ڕینۆپلاستیدا ئه‌نجام بدرێت؟
به سه‌یرکردنی وێنه‌ی که‌سه‌کان له پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا تێده‌گه‌ین که هاوسه‌نگی له دروست‌کردنی جوانیدا گرنگی زۆره. نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه ئه‌م هاوسه‌نگییه له ڕوخساردا به‌بێ ده‌ست بدرێت له لووت، لووت بچووکتر ده‌بینرێت.
3.بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری چناکه له کام مادده‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن؟
له نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌دا له ماده‌گه‌لێکی جیاواز وه‌کوو سیلیکۆن، گورتکس و … ئه‌م ماکانه نرخ و کێشێکی زۆر که‌میان هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له نه‌شته‌رگه‌ری چناکه‌دا ماده‌گه‌لێکی بێ‌مه‌ترسی و گرنگ بوون و له‌لایه‌ن ئه‌م ماکانه‌وه هیچ‌مه‌ترسییه‌ک تووشی نه‌خۆش نه‌خۆش نابێت.
4.ئایا ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر ئیسلاح(shaving) ده‌م‌وچاوی پیاواندا؟
نا به‌ڕاستی، هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به پۆششێکی تایبه‌ت شوێنی بڕاوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که بپۆشێنن. پیاوان ده‌توانن ده‌وروبه‌ری ئه‌م پۆششه بتاشن(ئیسلاح بکه‌ن) و پاش ڕۆژی چواره‌م ده‌توانن پاش لابردنی پۆششه‌که، سه‌رجه‌م ده‌م‌وچاویان به تێخ بتاشن. به‌ڵام باشتروایه له ڕۆژی ده‌هه‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا گوێزانێکی کاره‌بایی به‌کار بێنن.
5.ئایا ده‌کرێ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه به‌شێوه‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ لیپۆساکشێنی مل یان کێشرانی ده‌م‌وچاودا ئه‌نجام بدرێت؟
به‌ڵێ. به لیپۆساکشێنی مل چه‌ورییه‌کان له نێو ده‌چن. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی جوانتربوونی ڕواڵه‌تی که‌سه‌وه. کێشرانی پێست، پێستی زیادی و سفتی ژێر لایه‌نی ماسوولکه‌یی له نێو ده‌بات. تێکه‌ڵی ئه‌م شێوازانه ده‌سکه‌وتێکی باشی به دواوه‌یه. به ئه‌نجامی هاوکاتی ئه‌م شێوازانه نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن پاره‌یه‌کی که‌متر بکه‌نه خه‌رجی بێ‌هۆشی و به‌سته‌ری‌بوون.
6.ملی من زۆر قه‌ڵه‌وه و مه‌ودایه‌کی که‌می له‌گه‌ڵ شه‌ویلکه‌مدا هه‌یه. به‌ڵام وا هه‌ست ده‌که‌م بۆ ئه‌نجامی liposuction که‌مێ گه‌نج بم؟
ملی قه‌ڵه‌و هه‌میشه پیشانده‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن نیه. بڕێ‌جار ئه‌م بابه‌تانه حاڵه‌تی میراتی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هێشتا پێستتان توانایی ئالاستیکه‌ی هه‌یه، لیپۆساکشێن ده‌توانن ویستی ئێوه به‌دی بێنێ و چه‌ورییه زیادییه‌کانی ملی ئێوه لابه‌رێت. ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ مه‌ودای مل و شه‌ویلکه‌تان زیاد بکه‌ن ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه سفارش ده‌کرێت.
7.کاتێ چه‌ورییه‌کانی مل لاده‌برێن، چ شتێک بۆ پێستی ئیزافه‌ی مل ڕوو ده‌دات؟
به‌پێی بارودۆخ و ئالاستیکه‌ی پێست، پێستی مل پاش لابردنی چه‌ورییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی سه‌ره‌تایی خۆی. ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکدا ده‌توانێ باشترین ڕێگه بۆ ڕێنوێنی ئێوه بۆ که‌ڵک‌وه‌رگرتن له نه‌شته‌رگه‌رییه جوانییه‌کانن. ئه‌گه‌ر مل توانایی ئالاستیکه‌ی خۆی له ده‌ست دابێت ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو یان کێشرانی مل ڕێگه‌چاره‌یه‌کی باشتره. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خاوه‌نی پێستی ئیزافه یان ملی قه‌له‌موونین به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل ده‌سکه‌وتگه‌لێکی باشتر وه‌رده‌گرن.
8.ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ‌ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی موضعی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌ژنه‌ون و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری دێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان ده‌ماریIv جۆرێک هۆش‌به‌رییه. بۆیه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی باڵغیان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ نه‌خۆشه‌کان سه‌یاره لێ‌بخوڕن(ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رنج‌دان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری زۆرتریش ده‌بێته‌وه.
9.نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه نزیکه‌ی نیو کاتژمێر ده‌خایێنێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری هاوکاتتان هه‌بێت ماوه‌که‌ی زۆرتر ده‌خایێنێ. ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ هۆکارگه‌لێکی جیاواز وه‌کوو پێکهاته‌ی ئاناتومیکی هه‌ر که‌س و …
10.کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
هه‌ڵمساوی و کوتران له دوایی حه‌وته‌ی یه‌که‌می نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ڕوو له چاک‌بوونه‌وه ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ته چاک‌بوونه‌وه‌ی ته‌واو 6-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. به‌م‌پێیه ده‌توانن نیشانه‌کانی کوتران به که‌ره‌سته‌ی مکیاج له 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری بشارنه‌وه.
11.ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نێک ئازاری هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانمان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وه‌ی که ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ. ته‌بعه‌ن پاش هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕێی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌یان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر له کاتی جاوینی خواردندا هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵ‌نه‌کراویان نیه.
زۆربه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌درێت. له‌وجێیه‌ی که پاش ئارام‌بوونه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه
12.ئایا ده‌توانم پاش نه‌شته‌رگه‌ری بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه؟
ماڵه‌وه، پێویسته که‌سێکی جێ‌متمانه بتانبه‌ته‌وه ماڵه‌وه و شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیسان سبه‌ینێ بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژه‌که‌تان له‌گه‌ڵتاندا بێته مه‌ته‌ب.
13.که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
به‌رگری له کارکردن پاش نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه به‌پێی ئیش و هه‌ل‌ومه‌رجی که‌سه‌وه حه‌وته‌یه‌که. ئه‌گه‌ر که‌سێک چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری پێکه‌وه ئه‌نجام دابێت باشتروایه 3-2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی بگرێت.
14.له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ هه‌تا 3 حه‌وته چالاکی ئه‌یرۆبیک ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که ببێته هۆی چوونه‌وه‌سه‌ره‌وه‌ی زه‌ختی خوێن ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی ماوه‌ی باش‌بوونه‌وه و چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی.
15.من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ کاروباره‌کانی سه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام تووڕه‌م. کاتێ تووشی په‌رێشانی ده‌بم ده‌بێ چ بکه‌م؟
کێشه‌یه‌کی نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کانی به‌ره‌به‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ تووڕه‌بووندا ئه‌وه‌یه ببینین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ئاکامگه‌لێک. ساتێک سه‌یری وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سه‌کان بکه‌ن. له‌وجێیه‌ی که‌ئێوه سه‌رنجتان داوه‌ته هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زمووندا، ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری گونجاوه.