به‌شێوه‌گه‌لێکی جۆربه‌جۆر وه‌کوو ته‌زرێقی چه‌وری، dermal fat graft، ، alloderm، V-Y Lip advancement ده‌کرێت لێو گه‌وره بکرێته‌وه. هه‌ر شێوه‌یه‌ک چاکی و خراپیگه‌لێکی هه‌یه. ورده‌کارییه‌کانی هه‌رکام له‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه له خواره‌وه ڕیز کراوه. دیاری‌کردنی ئه‌مه‌ی‌که کام له‌م شێوه‌گه‌له بۆ ئێوه باشترینن له ڕێگه‌ی به‌ده‌ست‌هێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک مومکینه. ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی به‌ئه‌زمووندا ده‌توانێ یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌تان بدات بۆ هه‌ڵبژاردنی شێوه‌یه‌کی گونجاو.
ته‌زرێقی چه‌وری Fat injections
نه‌خۆشه‌کان کاتێ بیانه‌وێ چه‌ندین شوێن وه‌کوو لێوه‌کان و هێڵگه‌لی پێکه‌نین چاره‌سه‌ر بکه‌ن زۆرتر له‌م شێوه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. چاکییه‌کانی ئه‌م شێوه‌یه بریتییه له: لابردنی چه‌وری له جه‌سته، هیچ سنوورداریێک بۆ ده‌ستڕه‌سی نیه و له شوێنێکی بچووکیش ده‌کرێت چه‌وری بکێشرێت. چه‌وری له شوێنێکی تری جه‌سته(زیاتر سک) به یارمه‌تی بڕینێکی بچووک و ون هه‌ڵده‌گیرێت. که‌وایه شوێنێک که چه‌وری ده‌دات خێرا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی شێوه‌ی کولاژم که سه‌رجه‌م 8-6 مانگ ده‌خایێنێ هه‌تا جه‌زب ببێته‌وه 30 هه‌تا 50%ی چه‌وری ته‌زرێق‌کراو هه‌میشه‌ییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌ده‌گمه‌ن مومکینه له بڕێک له نه‌خۆشه‌کاندا هه‌مووی چه‌وری دیسانه‌وه جه‌زب بکرێته‌وه. چه‌وری زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌شێوه‌ی غه‌یری هاوده‌ق دیسانه‌وه جه‌زب ده‌بێته‌وه.
پێوه‌ندی چه‌وری پێستی Dermal Fat Graft
له‌م شێوه‌یه‌دا نه‌وارێکی باریک له پێست و چه‌وری له ڕێگه‌ی بڕینێکی بچووک له دوو لای زاره‌وه دێته ده‌ره‌وه. کاتێ له‌م شێوه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت که پاش نه‌شته‌رگه‌ری هاوکات وه‌کوو کێشرانی ده‌م‌وچاو بڕێک له پێست مابێته‌وه. به‌م‌شێوه‌یه ئه‌م شێوه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش به‌کار ده‌هێنرێت.
چاکی ئه‌م شێوه‌یه ئه‌مه‌یه چه‌وری له جه‌سته‌ی خۆتان ده‌گیرێت و له چاو کولاژێن که‌متر دیسان جه‌زب ده‌کرێته‌وه. به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی په‌یوه‌ندی چه‌وری پێستی، چه‌ورییه‌کی زۆرتر زیندوو ده‌مێنێت، چونکه پێستی dermis له ڕه‌وتێکی هاوشێوه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندێکی پێستیدا کار ده‌کات و چه‌وری ته‌غزییه ده‌کات. هه‌ربۆیه ئیحتیمالی زیندوومانه‌وه‌ی درێژخایێنی چه‌وری زۆرتر ده‌بێته‌وه. خراپی ئه‌م شێوه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تردا که‌مێک پێست بمێنێت ناکرێت به‌شێوه‌ی هاوکات که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت.
به‌داخه‌وه خه‌ڵک پێیان‌وایه به ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه تووشی مووگه‌لی ئه‌ستوور و گه‌وره له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بن. ئه‌م شێوه‌یه هه‌روه‌ها ده‌توانێ 50-30%ی جه‌زب بکات و دوایین ده‌سکه‌وت له ماوه‌ی ساڵێکدا ده‌بینرێن.
ئالودرم
چاکییه‌کی ئالودرم پێوه‌ندێکی نه‌رم، (انعطاف‌پذیر)، ده‌سکرد له جه‌سته‌ی که‌سێکی تره. بۆیه ئیتر پێویست به بڕینی دووه‌می نیه. ئالودرم شێوه‌یه‌کی بێ‌مه‌ترسییه. چونکه ئه‌م شێوه به‌شێکی پێست پرێس ده‌کات که سلوولێک نییه. که‌وایه ناتوانێ ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
به‌هۆی(انعطاف‌پذیری)یه‌کی که هه‌یه به‌ئاسانی له ڕێگه‌ی بڕینی لێو له قوژبنه‌کانی زاره‌وه ده‌ردێت. وه‌کوو پێوه‌ندی چه‌وری پێستی ئالودرم ده‌توانێ زیادبوونه‌وه‌یه‌کی مامناوه‌ندی بڕه‌خسێنێت و له ماوه‌ی ساڵێکدا 50-30%ی جه‌زب ده‌کرێته‌وه. زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌ته‌واوی جه‌زب ده‌کرێته‌وه.
V-Y Lip advancement
زۆرتر ئه‌م شێوه بۆ که‌سانێک پێشنیار ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێ زیاترین سایزی لێویان به چاک‌کردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌بێت. له‌م شێوه‌دا بڕینه‌کان له ناوه‌وه‌ی لایه‌نی ناوه‌وه‌ی لێوه‌کان ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌دوورێته‌وه که به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی لێو ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. هه‌ربۆیه شوێنی بڕین ده‌بینرێت. چاکی ئه‌م شێوه ئه‌وه‌ی‌که ئیتر پێویستێک به(منطقه دهنده) نیه. خراپی ئه‌م شێوه ئه‌وه‌یه هه‌تا چه‌ند مانگ هه‌ست به زبری ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بێ‌هه‌ستییه‌کی کاتی ده‌بینرێت. له‌م شێوه‌دا هه‌ڵمساوی زۆر ده‌بینرێت و هه‌تا 4 حه‌وته هه‌یه. له سه‌رجه‌م شێوه‌کانی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێودا گه‌یشتن به دوایین ده‌سکه‌وت ساڵێک ده‌خایێنێ. بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین شێوه له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زمووندا ڕاوێژ بکه‌ن.
2.ئایا گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان ده‌بێته هۆی له نێو چوونی چرچییه‌کانی ده‌وروبه‌ری زار؟
گه‌وره و بچووک‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان ته‌نیا سایزی لێو ده‌گۆڕن. بۆ چاک‌کردنه‌وه‌ی چرچی و هێڵگه‌لی ده‌وروبه‌ری زار ده‌بێ سه‌ردانی شێوه‌کانی ساف‌کردنی پێست بکرێت. ئه‌م شێوه‌گه‌له به یارمه‌تی شێوه‌کانی ڕووکاوی، کیمیایی یان له‌یزری(تیشکی) لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی پێست ساف ده‌که‌ن و ڕواڵه‌تێکی گه‌نجتر ده‌دنه که‌س. شێوه‌ی ساف‌کردنی پێست یه‌کێک له پڕبه‌کارهێنه‌رترین شێوه‌کانی جوان‌کارییه، چونکه زیاتر جوانی که‌س سروشتی ده‌نوێنێت.
3.لێوه‌کانم زۆر گه‌وره‌ن. ئایا ده‌توانن بچووکتریان بکه‌نه‌وه؟
به‌ڵێ، زۆربه‌ی کات ئێمه به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کورت و سه‌رپێیی سایزی لێوه‌کان بچووکتر ده‌که‌ینه‌وه. له حاڵێکدا داواکاری هه‌ر نه‌خۆشێک تایبه‌ت به خۆیه‌تی، سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری یارمه‌تیه‌کی زۆریان پێ ده‌دات.
داواکاری بچووک‌کردنه‌وه‌ی لێو ده‌توانێ ئاکامی نه‌خۆشی میراتی Melkerson Rosenthal بێت یان به‌هۆی ناڕێکی لێوه‌کان بێت. زۆرتر لێوی خواره‌وه گه‌وره‌تر له لێوی سه‌ره‌وه‌یه. له‌م بارودۆخه‌دا بچووک‌کردنه‌وه‌ی لێو هه‌وڵێک بۆ بووژانه‌وه‌ی حاڵه‌تی سروشتی لێوه.
به‌گشتی بۆ بچووک‌کردنه‌وه‌ی لێو له شوێنگه‌لی به‌رکه‌وتنی لێوی ته‌ڕ له‌گه‌ڵ لێوی وشک(له ته‌قاتوعی موکوتانێئوس) بڕینێکی نادیار ده‌درێت. ئه‌م بڕینه به‌ئاسانی ده‌شاردرێته‌وه و ده‌سکه‌وته‌کان به‌ته‌واوی ڕازی‌که‌رن. نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ بزانن هه‌ڵمساویگه‌لێکی زۆر گه‌وره له ماوه‌ی حه‌وته‌ی یه‌که‌مدا دروست ده‌بن به‌ڵام ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. ده‌سکه‌وته‌کان 3-2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ده‌ست دێن. ته‌قه‌ڵه‌کان له حه‌وته‌ی پێنجه‌مدا لاده‌برێن. هه‌تا 3 حه‌وته دوور بگرن له وه‌رزشی حیرفه‌یی و گران. به‌هۆی خودده‌رمانی جه‌سته‌وه دوایین ده‌سکه‌وت هه‌تا ته‌واوبوونی ساڵێک نابینرێت.
4.من ده‌مه‌وێ لێوه‌کانم زۆر بگۆڕن. ئایا ئه‌م کاره ده‌کرێت؟
ئه‌مه پرسیارێکی زۆر دژواره، چونکه وڵامدانه‌وه‌ی به‌دی‌هێنه‌ری چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه‌کانی که‌سه. ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رێکی باش و ڕاستگۆ ده‌توانێ له دیدار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ئه‌و له چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه و غه‌یره ڕاستبینانه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه و ئه‌م وڵامه بۆ که‌سانی تر جیاوازه.
5.ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌ژنه‌ون و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن و پاش نه‌شته‌رگه‌ری تێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان‌ده‌ماریIV جۆرێک هۆش‌به‌رییه. هه‌ربۆیه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی پێگه‌یشتوویان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشه‌کان نابێ سه‌یاره لێ‌بخوڕن. (ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رنج‌دان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری زۆرتریش ده‌بێته‌وه)
6)ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نێک ئازاری هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وه‌ی‌که ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێت. ته‌بعه‌ن پاش هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕێی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. بڕێ‌جار نه‌خۆشه‌کان 5-4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار ده‌هێنن. که‌سانێک که نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاویان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر کاتی جاوینی خواردن هه‌ست به ئاڵۆزی ده‌که‌ن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵ‌نه‌کراویان نیه.
7.نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌م چه‌نده ده‌خایێنێ؟
ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ستراوه به فاکته‌رگه‌لێک وه‌کوو سایز، شوێن و پێچراوی ئاناتومیکی که‌سه‌وه. پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری که‌مێک زیاتر له خودی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌خایێنێ.
8.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانم خۆم سه‌یاره لێ‌بخوڕم؟
نا، به‌هۆی کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌هۆشییه‌وه نه‌خۆشه‌کان ناتوانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌بخوڕن.
9.چاک‌بوونه‌وه‌ی کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان چه‌نێک درێژه ده‌خایێنێ؟
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست ده‌که‌ن به چاک‌بوونه‌وه. له نێوچوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوترانه‌کان به مکیاج بشارنه‌وه.
10.که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان حه‌وته‌یه‌ک مه‌ره‌خه‌سی(ئیزن) ده‌گرن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی) زیاتریان هه‌یه هه‌تا 2 حه‌وته ناچنه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ده‌وام به‌ستراوه به فاکته‌رگه‌لێکی جیاواز وه‌کوو ئیشی ئێوه و ته‌ندروستی گشتیتانه‌وه. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ که‌ره‌سته‌ی گران هه‌ڵبگرن، بچه‌مێنه‌وه و ته‌قه‌للا بکه‌ن.
11.له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
هه‌تا 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ چالاکی ئه‌یرۆبیک ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که زه‌ختی خوێن بباته سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی دواخرانی باش‌بوونه‌وه و چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوییه‌کان.
12.من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام تووڕه‌م. کاتێ تووشی په‌رێشانی ده‌بم چ بکه‌م؟
کێشه‌یه‌ک نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ تووڕه‌بوون ئه‌مه‌یه بزانین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ده‌سکه‌وتگه‌لێک. چونکه ئێوه له هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زمووندا ورد بوونه‌وه‌تان بووه ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری گونجاوه.