له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا چ شتێک ڕوو ده‌دات؟
زۆر شت ڕوو ده‌دات. ته‌نیا چه‌ند دانه‌یان ناو ده‌به‌ین. ئێوه په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان پێشینه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکیتان فه‌حس ده‌که‌ن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌یه‌ک له‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که ده‌بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن پێتان ده‌درێت و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که پاش ئه‌م کارگه‌له ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژوو بکه‌ن.
Informed Consent یانی چی؟
یانی ئێوه زانیاریگه‌لێکی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکه و خراپه‌کانیه‌وه بگره هه‌تا کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به ده‌ست هێناوه و به‌م‌شێوه ئێوه ده‌توانن به زانیاریگه‌لێکی ته‌واوه‌وه بڕیار بده‌ن.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکه و خراپه‌گه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی راوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌نرخێنێ. پاشان پێتان ده‌ڵێت کام له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان غه‌یره مومکین. به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌تان پێ ده‌درێت که له‌وانه‌یه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌گمه‌نن به‌ڵام به‌م‌حاڵه‌وه ده‌بێ هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه ئیحتیمالییانه‌دا ئاشنا ببێت.
بۆ ئاماده‌بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێکی تر ئه‌نجام بده‌م؟
ئێمه پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستیتان ده‌بینین. چونکه جگه‌ره‌کێشان چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خه‌ن ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری جگه‌ره نه‌کێشن. په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن له ئه‌نجامی ئه‌م کاروباره.
سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانم پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ بکه‌م؟
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که به‌کاری ده‌هێنن ده‌یبینن. ئه‌گه‌ر ڕاوکه‌ری خوێن به‌کار ده‌هێنن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانی ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر به‌کار ده‌هێنم. ئایا ده‌بێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان ڕابگرم؟
زۆربه‌ی ئه‌م مه‌وادگه‌له دیارده‌گه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریداکاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامینE، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بهێنرێن.
ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رمانه‌کان به‌کار بهێنم؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه پێمان بڵێن. ده‌بێ ڤیتامینc بخۆن، هه‌روه‌ها له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه نابێت شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه.
بۆچی نابێ پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ به‌رگری له‌م ئاڵۆزییانه پارێزکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. بۆ نه‌خۆشه تایبه‌ته‌کان وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان په‌ره‌ستاره‌کانمان چاودێری تایبه‌تی له به‌رچاو ده‌گرن.
بۆ check upی من پێش نه‌شته‌رگه‌ری چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌بێت؟
په‌ره‌ستاره‌که‌مان ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ده‌کات. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێ حه‌تمه‌ن پێیان بڵێن. دڵنیا بن هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بپرسن.