1.چۆن بزانم پێویستم به لیپۆساکشێنێکی مل هه‌یه یان کێشرانێکی ده‌م‌وچاو یان هه‌ردووکیان؟
نه‌خۆشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له لیپۆساکشێنی مل به‌ته‌نیایی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. زیاتر لیپۆساکشێنی ژێر چناکه به‌ته‌نیا له که‌سانێکی گه‌نجتر که پێستیان ئالاستیکه‌یه‌کی باش و پێستێکی ئیزافه‌ی زۆر که‌میان هه‌یه. له نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی پێستی چین‌دار و داکه‌وتوو که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. له شێوه‌کانی ساف‌که‌ری پێست بۆ له نێو بردنی چرچی و شێواوییه‌کانی ئاستی پێست که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. باشترین ده‌سکه‌وته‌کان کاتێ به ده‌ست دێن که نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی لیپۆساکشێنی کێشرانی ده‌م‌وچاو و ساف‌کردنی پێست پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ین. چونکه به‌م‌شێوه‌یه ده‌توانین چه‌وری لاببه‌ین و چرچییه بافتییه‌کان و پێستی ئیزافه به‌شێوه‌ی هاوکات چاره‌سه‌ر بکه‌ین. نیشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رێکی باش ئه‌مه‌یه که ڕاستی بڵێت و نه‌خۆش له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌ربێنێت.
2.لیپۆساکشێن چه‌نده ده‌وامی هه‌یه؟
زۆرتر 10-5 ساڵ ده‌وامی هه‌یه. ده‌سکه‌وته‌کانی لیپۆساکشێن به‌ستراو به ئاڵ‌وگۆڕی کێش، ته‌ندروستی گشتی، ژنێتیک و پاراستنی پێست ده‌گۆڕێت. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که پارێزگاری ده‌که‌ن له ته‌ندروستی خۆیان ده‌سکه‌وته‌کانی لیپۆساکشێن هه‌تا 10 ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
3.ئایا کم‌بوونه‌وه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی کێش کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر چه‌وری ملم؟
ئاڵ‌وگۆڕه‌کان زیاتر له 30 پاوند له سه‌ر کێش، له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی لیپۆساکشێنی مل کاریگه‌ری داده‌نێ.
4.له سه‌ر چناکه‌ی چین‌دار و غه‌بغه‌ب چی؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان لیپۆساکشێنی مل هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. ئه‌م کاره چه‌ندین چاکه‌ی هه‌یه. ئه‌م کاره ڕێگه‌ی ئه‌وه‌مان پێ ئه‌دات له چه‌وری له شوێنێکی تر بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی جوانکاری( وه‌کوو لێو) ده‌م‌وچاو که‌ڵک وه‌ربگرین. وێڕای ئه‌وه‌ی له شوێنی به‌رینی ده‌وری مل که‌م ده‌که‌ینه‌وه. لابردنی چه‌وری ئیزافه‌ی ژێر چناکه و مل ده‌بێته هۆی باشتر هاتنه‌به‌رچاوی هێڵی مل. سفت‌کردنی ئه‌ندامه‌کان له کاتی لیپۆساکشێنی ملدا به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌نجامی لیپۆساکشێنی مل به‌ته‌نیایی کاریگه‌رییه‌کی زۆر که‌می هه‌یه له سه‌ر پێستی ئیزافه‌ی شوێنی چناکه و غه‌بغه‌ب.
5.ئایا لیپۆساکشێنی مل چرچییه‌کان له نێو ده‌بات؟
هه‌ر به‌وجۆره‌ی که پێشتریش گوتمان لیپۆساکشێنی مل بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێستیان ئالاستیکه‌یه‌کی باشی هه‌یه و پێستیان به‌هۆی تیشکی خۆر یان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن خه‌سارێکی جیددی نه‌بینیوه باشه. لیپۆساکشێنی مل ناتوانێ سه‌رجه‌م چاوه‌ڕوانییه‌کانی که‌س سه‌باره‌ت به چرچییه‌کانی به‌دی بێنێت به‌ڵام ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتنگه‌لێکی که‌م له پێستدا. ئه‌و که‌سانه‌ی که چرچیگه‌لی ئاستی یان غه‌بغه‌بیان هه‌یه باشتروایه له تێکه‌ڵی شێوه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو، لیپۆساکشێنی ژێرمل و شێوه‌کانی ساف‌که‌ری پێست که‌ڵک وه‌ربگرن. له بیرتان بێت وه‌کوو لیپۆساکشێنی مل، نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاویش ناتوانێ ئاڵ‌وگۆڕه بافتی یان ئاستییه‌کان(وه‌کوو چرچییه‌کانی پێست) له نێو ببات. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که سه‌باره‌ت به لیپۆساکشێنی مل ڕاده‌هێنرێن زانیاری به ده‌ست ده‌هێنن سه‌باره‌ت به بنه‌ماگه‌لێک وه‌کوو هاوقه‌دی و هاوسه‌نگی. یه‌کێک له چاکه‌کانی وێنه‌گه‌ری کۆمپیووته‌ری ئه‌مه‌یه که نه‌شته‌رگه‌ر ده‌توانێ به هاوسه‌نگ‌سازییه جیاوازه‌کان باڵانسی گشتی ده‌م‌وچاوتان بدۆزێته‌وه و له ئاکامدا باشترین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌ریتان پێ سفارش ده‌کات. ئه‌گه‌ر چناکه‌تان له‌گه‌ڵ هه‌نیه و ده‌م‌وچاوتاندا هاوسه‌نگه ئیتر پێویست به گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه نیه. نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه له ڕێگه‌ی بڕینی به ده‌ست‌هاتووی لیپۆساکشێنی مله‌وه ده‌کرێ ئه‌نجام بدرێت.
6.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌م ده‌مێنێ؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه! تۆ زۆر جوان بووی! مۆدێلی قژه‌کانت گۆڕیوه یان له پشووداندا بوویت؟ و … پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌ت به خۆ پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووانه بوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌رچی گۆڕینی ڕواڵه‌ت ڕه‌نگه بۆ ئێوه گرنگ بێت و زۆر بێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رتان هه‌ست به ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه نه‌که‌ن نابێ زۆر سه‌رتان سووڕ بمێنێ.
7.ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نده ئازاری هه‌یه؟
زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که لیپۆساکشێنی ملیان ئه‌نجام داوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ له که‌م‌بوونی ئازار و ئاڵۆزی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌وان زۆرتر له سفتی هی هه‌ڵمساوی و بێ‌هه‌ستی ژێر چناکه ئاڵۆزن. پاش هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ئاڵۆزی سروشتییه. ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. بڕێ‌جار ده‌بێ نه‌خۆشه‌کان 5-4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵ‌نه‌کراویان نیه.
8.زۆرتر سه‌باره‌ت به بێ‌هه‌ستی هی لیپۆساکشێنی مل قسه‌مان بۆ بکه‌ن.
بێ‌هه‌ستی به‌تایبه‌ت له نێزیکی هێڵگه‌لی بڕین له خولی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌توندی ده‌بینرێت. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م بێ‌هه‌ستییه پاش 6 حه‌وته چاک ده‌بێته‌وه به‌ڵام بڕێ‌جار هه‌تا 3 مانگیش ده‌بینرێت.
9.ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ‌ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن، نه ده‌بینن و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری تێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان‌ده‌ماری Iv جۆرێک هۆش‌به‌رییه. هه‌ربۆیه ده‌بێ شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی پێگه‌یشتوویان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ نابێ سه‌یاره لێ‌بخوڕن. (ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رنج‌دان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری زۆرتریش ده‌بێته‌وه.)
10.ئایا ده‌توانم پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڕۆمه‌وه ماڵه‌وه؟
زیاتر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌بێت. چونکه پاش هێوربوونه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ده‌بێ که‌سێکی باوه‌ڕپێ‌کراو ئێوه بگه‌ینێته‌وه ماڵه‌وه. شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه هه‌تا ڕۆژی دواتر بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژه‌که‌تان هه‌تا مه‌ته‌ب له‌گه‌ڵتاندا بێت.
11.که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
ده‌بێ 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی بگرن چونکه هه‌ڵمساوی سه‌ره‌تایی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ک بمێنێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی) زۆرترین به‌م بابه‌ته هه‌یه ده‌بێ هه‌تا 3 حه‌وته له شوێنی ده‌وامه‌که‌یان دوور بن هه‌تا به‌ته‌واوی چاک ببنه‌وه.
12.له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
هه‌تا 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ چالاکییه ئه‌یرۆبیکییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که زه‌ختی خوێن بباته سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی دواخرانی کاتی چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی.
13.چاک‌بوونه‌وه‌ی کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان چه‌نده ده‌خایێنێ؟
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست ده‌که‌ن به چاک‌بوونه‌وه. له نێو چوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوترانه‌کان به مکیاج بشارنه‌وه.
14.من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌م به‌لام من تووڕه‌م؟ کاتێ تووشی په‌رێشانی ده‌بم ده‌بێ چ بکه‌م؟
کێشه‌یه‌کی نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووڕه‌ییدا ئه‌مه‌یه که بزانین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ده‌سکه‌وتگه‌لێک. ساتێک بڕواننه وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سه‌کانه‌وه. چونکه ئێوه له هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ئه‌زمووندا ورد بوون ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه گونجاوه.