خه‌ڵک به‌بۆنه‌ی گوێیه درێژه‌کانمه‌وه قه‌شمه‌ریم پێ ده‌که‌ن. ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ی‌که داواکارییه‌کی باو له که‌سانی گه‌نجتره به‌ڵام گاڵته‌پێ‌کراوی له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا ئازارده‌ره. ڕه‌نگه سه‌رتان سووڕ بمێنێ ئه‌گه‌رز بزانن ساڵانه که‌سانێکی پێگه‌یشتووی زۆرێک سه‌ردانمان ده‌که‌ن و وه‌ها گازنده‌یه‌ک ده‌که‌ن. ئه‌وان له‌وه‌ی‌که به‌رده‌وام به قژه درێژه‌که‌یان گوێیه‌کانیان بپۆشێنن ئیتر ماندوو بوون. هیچ‌کاتێ بۆ چاک‌کردنه‌وه‌ی گوێیه ناسراوه به”شه‌مشه‌مه‌کوێری”یه‌کان دێر نییه. ئوتۆپلاستی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بێ‌مه‌ترسی و سه‌رپێییه که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ کڕکڕاگه‌ی گوێ بگۆڕین یان نۆژه‌نی بکه‌ینه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که له ئاکامدا گوێیه‌کان به‌شێوه‌ی ڕێک و نزیکی سه‌ر قه‌رار ده‌گرن.
من پێشتر جارێک ئوتۆپلاستیم کردووه به‌ڵام له ده‌سکه‌وته‌کانی ڕازی نیم.
ئه‌گه‌رچی هۆکارگه‌لێکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو وه‌کوو چاک‌بوونه‌وه‌ی زام له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ئه‌نجامی کاروباری پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاریگه‌ری داده‌نێن له سه‌ر دوایین ده‌سکه‌وت به‌ڵام ئاکامی باش به‌ستراوه به زانست و لێهاتوویی و ئه‌زموونی نه‌شته‌رگه‌ره‌وه. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی ده‌م‌وچاو به مه‌رجێک ئوتۆپلاستی ئه‌نجام ئه‌دات که له بابه‌ته‌کانی خواره‌وه دڵنیا بێت:
نه‌شته‌رگه‌رێک که ده‌یه‌وێ پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات ده‌بێت زۆر به‌ئه‌زموون و شاره‌زا بێت. چون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ئوتۆپلاستی زۆر دژوارتر له ئوتۆپلاستی سه‌ره‌تاییه بارودۆخی ئاناتومیکی کڕکڕاگه‌ی سه‌ره‌تایی و پێگه‌ی مه‌به‌ست له درێژه‌ی ئوتۆپلاستی سه‌ره‌تاییدا گۆڕاوه.
باشترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامی ئوتۆپلاستی چ ته‌مه‌نێکه؟
هۆکارگه‌لێکی زۆر کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داده‌نێن. به‌ر له هه‌رشتێ گه‌شه‌ی گوێ نزیک به پێگه‌یشتن(بلوغ) نزیکه‌ی6-5 ساڵییه. هه‌ربۆیه ئه‌م ته‌مه‌نگه‌له بۆ ئه‌نجامی ئوتۆپلاستی زۆر باشن. هۆکاری تر کاریگه‌ری ڕه‌وانی هی فشاری هاوته‌مه‌نه‌کانه که له ته‌مه‌نه‌کانی 8-7 ساڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. بۆیه پێش ده‌سپێکی ئه‌م فشارگه‌له و پێگه‌یشتنی کڕکڕاگه‌ی گوێ باشترین کات بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه. زۆرتر سفارش ده‌کرێته دایکان و باوکان کاتێ منداڵ ده‌گاته ته‌مه‌نی 6-5 ساڵی له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکدا قسه بکه‌ن.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌م ده‌مێنێت؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه! تۆ زۆر جوان بوویت! مۆدێلی قژه‌کانت گۆڕیوه یان له پشووداندا بوویت؟! پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌ت به خۆبوون پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووانه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌رچی گۆڕانی ڕواڵه‌ت له‌وانه‌یه بۆ ئێوه گرنگ بێت و زۆر بێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رتان هه‌ست به‌م ئاڵ‌وگۆڕه نه‌که‌ن نابێ زۆر سه‌رتان سووڕ بمێنێت.
به‌ڵێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ به‌ته‌واوی ڕواڵه‌تی گوێیه‌کانم بگۆڕێت. ئایا به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌م کاره ده‌کرێت؟
ئه‌مه پرسیارێکی زۆر دژواره، چونکه وڵام‌دانه‌وه‌ی به‌دی‌هێنه‌ری چاوه‌ڕاوانییه ڕاستبینانه‌کانی که‌سه. ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رێکی چاک و ڕاستگۆ ده‌توانێ له دیدار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ئه‌و ئاگادار بکاته‌وه له چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه و غه‌یره ڕاستبینانه‌کانی و ئه‌م وڵامه سه‌باره‌ت به که‌سانی تر جیاوازه.
ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ‌ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی ده‌بن. له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌بینن و به‌ته‌واوی له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری تێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان‌ده‌ماری IV جۆرێک هۆش‌به‌رییه. بۆیه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی پێگه‌یشتوویان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێت نه‌خۆشه‌کان سه‌یاره لێ‌بخوڕن. (ئه‌م ماوه‌یه به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه زۆرتریش ده‌بێته‌وه.)
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نده ئازاری هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وه‌ی‌که ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ. ته‌بعه‌ن پاش هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاویان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر له کاتی جاوینی خواردندا هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵ‌نه‌کراویان نییه.
نه‌شته‌رگه‌ری چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ستراوه به هۆکارگه‌لێکی جۆربه‌جۆر وه‌کوو پێچراوی گوێیه‌کانی هه‌رکه‌سێک. پێداچوونه‌وه‌ی ئوتۆپلاستی زۆرتر ده‌خایێنێ چونکوو پێویستی به وردبینییه‌کی زۆرتره.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانم سه‌یاره لێ‌بخوڕم؟
نا، به‌هۆی کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌هۆشییه‌وه نه‌خۆشه‌کان ناتوانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌بخوڕن.
ئایا ده‌توانم پاش نه‌شته‌رگه‌ری بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه؟
زۆرتر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌بێت. له‌و جێیه‌ی‌که پاش هێوربوونه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ده‌بێ که‌سێکی باوه‌ڕپێ‌کراو بتانگه‌ینێته‌وه ماڵه‌وه. شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه هه‌تا سبه‌ی بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژه‌که‌تان هه‌تا مه‌ته‌ب له‌گه‌ڵتاندا بێت.
چاک‌بوونه‌وه‌ی کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به چاک‌بوونه‌وه. له نێو چوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن به یارمه‌تی مکیاج کوترانه‌کان 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری بشارنه‌وه.
که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 4-3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وام یان قوتابخانه به‌ڵام زۆرتر حه‌وته‌یه‌ک مه‌ره‌خه‌سی سفارش ده‌کرێت. پاش 2 حه‌وته هه‌رچه‌شنه هه‌ڵمساوی له‌گه‌ڵ کوترانی به‌جێ‌ماو ده‌توانن به مکیاج‌مردن بشارنه‌وه. نه‌خۆشه هه‌ستیارتره‌کان 2 حه‌وته ناچنه سه‌ر ده‌وام. منداڵه‌کان 4-3 ڕۆژ ناچنه قوتابخانه و پاشان ده‌توانن بچن به‌ڵام هه‌تا 3 حه‌وته ده‌بێ پاڕێز بکه‌ن له پۆله فیزیکی و وه‌رزشییه‌کان.
له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
هه‌تا 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێت چالاکییه ئه‌یرۆبیکییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که زه‌ختی خوێن بباته سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی دواخرانی ماوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی.
من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام من تووڕه‌م. کاتێ تووشی په‌رێشانی ده‌بم چ بکه‌م؟
کێشه‌یه‌ک نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووڕه‌بووندا ئه‌وه‌یه بزانین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ده‌سکه‌وتگه‌لێک. ساتێک سه‌یری وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن. چونکه ئێوه له هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ئه‌زمووندا ورد بوون ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن که چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری گونجاوه.
سه‌ره‌وه