له‌یزر(تیشک) و ئه‌ندێسکۆپ چ ده‌ورێکیان له نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری لووتدا هه‌یه؟
له‌یزر(تیشک) و ئه‌ندێسکۆپ ده‌ورێکی ڕاسته‌وخۆیان له جوانکاری لووتدا نیه به‌ڵام که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وانه به‌تایبه‌ت له چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی پێکهاته‌ی نێوان لووت و گرفته‌کانی هه‌ناسه‌یی نه‌خۆش له نه‌شته‌رگه‌ری ڕینۆپلاستیدا زۆر یاریده‌ره. له هه‌مان‌کاتدا لێهاتوویی نه‌شته‌رگه‌ر و که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته و ته‌کنیکه جوان و مۆدێڕن و پێشکه‌وتووه‌کان له ڕینۆپلاستیدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بێته هۆی که‌مترکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی، ڕه‌شی و ماوه‌ی چاره‌سه‌ری پاش نه‌شته‌رگه‌ری که به هه‌ڵه له لایه‌ن زۆرێک له نه‌خۆشه‌کانه‌وه ناوی ده‌نێن ڕینۆپلاستی له‌یزری(تیشکی)
لووتم زۆر له ده‌م‌وچاومه‌وه مه‌ودای هه‌یه. ده‌توانن دروستی بکه‌ن؟
ئه‌و شته‌ی که باسی ده‌که‌ن بابه‌تی گۆڕانکاری لووتی ئێوه‌یه. سه‌یرێکی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ڕینۆپلاستی ئێمه بکه‌ن هه‌تا تێبگه‌ن لووتێک ده‌توانێ تووشی چ ئاڵ‌وگۆرێک ببێت. بابه‌تێکی تر که ڕه‌نگه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن نووکی لووته. به چوونه‌سه‌روه‌ی ته‌مه‌ن نووکی لووت ڕووه‌و خواره‌وه ده‌وه‌ستێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که به دوای نه‌شته‌رگه‌رییه جوان‌کردنه‌وه‌کانن کاتێ تێده‌گه‌ن به یارمه‌تی گه‌ڕانی نووکی لووت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ڕواڵه‌تی که‌سه‌کان جوانتر ده‌بێته‌وه زۆر سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێت.
چۆن ده‌توان حاڵه‌تی مشت‌خوراوی له لووتمدا له نێو ببه‌ن؟
یه‌که‌م، کاتێ نه‌خۆشه‌کان سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی مشت‌خوراوی یان قوتی لووتیان قسه ده‌که‌ن زۆرتر سه‌باره‌ت به پردی لووتیان قسه ده‌که‌ن. پردی لووت به‌شێک له لووته که حاڵه‌تی نیوه‌ڕوو لووت دروست ده‌کات. بۆ بچووکترکردنه‌وه‌ی پردی لووت له بڕبه‌ند(سوهان)ی تایبه‌ت که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. به یارمه‌تی ئه‌م بڕبه‌ند(سوهان)ه ئێسقانی ئیزافه ده‌بڕدرێته‌وه. پێستی لووت وڵامێکی زۆر گونجاو ئه‌داته‌وه ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه و به‌باشی ده‌لکێته شێوه‌ی نوێیه‌وه.
کاتێ لووتم بچووکتر ده‌بێته‌وه پێستی ئیزافه‌ی لووتم چی لێ دێت؟
پێستی لووت تایبه‌تمه‌ندی ئالاستیکه‌ی هه‌یه بۆیه به‌ئاسانی ده‌لکێته شێوه‌ی نوێی لووته‌وه.
لووتم زۆر نێزیکی ده‌م‌وچاومه. ده‌توانن دروستی بکه‌ن؟
نه‌شته‌رگه‌ره‌کان کاتێ له‌گه‌ڵ لووتێکی زۆر نێزیک به ده‌م‌وچاو ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه له ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به‌نێوی saddle nose یان لووتی زین‌ئه‌سپی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. پردێکی کورت ده‌توانێ قابلی لێدان بێت(به‌هۆی ده‌عم) یان به‌هۆی پڕۆسه‌یه‌کی نه‌خۆشی یان نه‌خۆشییه‌کی میراتی. باشترین ڕێگه بۆ شرۆڤه‌ی پڕۆسه‌ی چاک‌کردنه‌وه‌ی پردێکی کورت ده‌توانێ سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری بێت. به‌رزکردنه‌وه‌ی پشتی لووت له ڕێگه‌گه‌لێکی جیاوازه‌وه مومکینه. هه‌ر شێوه‌یه‌ک خراپی و چاکه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
شێوه‌یه‌کی چاک‌کردنه‌وه قه‌رزکردنی کڕکڕاگه له تێخه‌ی ناوه‌وه‌ی نه‌خۆش، گوێ یان په‌راسووی نه‌خۆشه. چاکه‌یه‌کی ڕاشکاوی ئه‌م شێوه ئه‌مه‌یه که هیچ ماکێکی ده‌ره‌وه ناچێته جه‌سته نه‌خۆشه‌وه. خراپی ئه‌م شێوه ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له کڕکڕاگه یان په‌راسوو که‌ڵک وه‌ربگرین ده‌بێ بڕینێکی جودا لێ‌بده‌ین. به‌پێی ڕێژه‌ی کڕکڕاگه‌ی پێویست ڕه‌نگه لووت به ئه‌ندازه‌ی پێویست کڕکڕاگه‌ی نه‌بێت.
کاتێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین لووتێکی زۆر نێزیک به ده‌م‌وچاو ببه‌ینه سه‌رتره‌وه به‌هۆی به‌کارهێنانی کڕکڕاگه له نه‌شته‌رگه‌ری پێشوودا ئیتر کڕکڕاگه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری دووه‌م نامێنێت. بڕینی کڕکڕاگه به ئه‌ندازه‌ی پێویست و شێوه‌ی دروست کارێکی دژواره و ده‌توانێت لێوگه‌لێکی زبری هه‌بێت که پیشانده‌ری پێستی لووته.
مه‌وادێکی زۆر هه‌ن که بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له لووتدا بێ‌مه‌ترسین. Gortex ماده‌یه‌کی بێ‌مه‌ترسییه که ساڵانێکه له نه‌شته‌رگه‌ری دڵدا به کار ده‌چێت و به‌ئاسانی له ژێر پێستی لووتدا داده‌نرێت.
لووتی من زۆر درێژه. من لووتێکی هه‌ڵۆییم هه‌یه. ده‌کرێت بچووکتر بکرێته‌وه؟
هێڵی نێوان چاو هه‌تا نووکی لووت پیشانده‌ری درێژی لووته. له وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بینن چۆن ده‌کرێت لووتێکی زۆر گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری لووتدا هاوسه‌نگی هه‌بێت کورت بکرێته‌وه. به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن نووکی لووت به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چێت. بۆ پاراستنی حاڵه‌تی نووکی لووت له پێوه‌ندی کڕکڕاگه که‌ڵک وه‌ربگرن به‌م‌شێوه‌یه که‌س جوانتر دێته به‌رچاو.
لووتم زۆر پانه. چۆن دروست ده‌کرێت؟
هۆکارگه‌لێکی زۆر کاریگه‌رییان له پانی لووتدا هه‌یه. ئه‌م هۆکارانه بریتین له مه‌ودای نێوان ئێسقانه‌کانی لووت، کڕکڕاگه‌ی نووکی لووت که زۆر پانه و ئه‌ستووری پێستی لووت به‌تایبه‌ت له نووکی لووتدا. ئه‌گه‌ر لووت زۆر باریک یان نووکی لووت به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌ری سروشتی نایێته به‌رچاو. وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری پیشان ده‌ده‌ن که باریک‌کردنی لووت چۆن جوانتر پیشانی ده‌دات.
بۆچی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه له‌گه‌ڵ ڕینۆپلاستیدا سفارش ده‌کرێت؟
هه‌مووی به‌ستراوه به هاوسه‌نگییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانی ده‌م‌وچاو له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌ناسوبیان هه‌بێت جوانتر ده‌بینرێن. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه ده‌بێته هۆی ڕێک‌خستنی گشتی به‌شه‌کانی ده‌م‌وچاو. بڕێ‌جار که‌م‌بوونه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی سایزی لووت ته‌نیا به گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه مومکینه. ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ لیپۆساکشێنی مل ئه‌نجام بدات ده‌توانێ له ڕێگه‌ی بڕاوی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌وه ئه‌نجامی بدات.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم ده‌مێنێت؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له‌گه‌ڵ قسه‌کانی خواره‌وه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه! تۆ زۆر تایبه‌ت بووی! مۆدێلی قژه‌کانت گۆڕیوه یان له پشووداندا بوویت؟ و … پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆبوون پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووانه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌رچی گۆڕینی ڕواڵه‌ت ڕه‌نگه بۆ ئێوه گرنگ بێت و زۆر بێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رتان هه‌ست به‌م گۆڕانکارییه نه‌که‌ن نابێ زۆر سه‌رتان سووڕ بمێنێت.
ه‌ڵێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ به‌ته‌واوی ڕواڵه‌تم بگۆڕێت. ئایا به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌م کاره ده‌کرێت؟
ئه‌مه پرسیارێکی دژواره، چونکه وڵام‌دانه‌وه‌ی به‌دی‌هێنه‌ری چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه‌کانی که‌سه. ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رێکی چاک و ڕاستگۆ ده‌توانێ له دیدار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ئه‌و له چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه یان غه‌یره ڕاستبینانه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه. و ئه‌م وڵامه سه‌باره‌ت به که‌سانی تر جیاوازه.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌ر پێستم شوێنی بڕاویم ده‌بێت؟
به‌ڵێ، سه‌یری وێنه‌ی ڕووبه‌ڕوو بکه‌ن. بڕاوی به‌شێوه‌یه‌ک لێ‌ده‌درێت که پارێزگاری ده‌کات له نووکی لووتتان. به‌م شێوه ده‌گوترێ ڕینۆپلاستی کراوه. ئه‌م بڕاویگه‌له به‌باشی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و نه‌خۆشه‌کان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پاش چه‌ن حه‌وته ئیتر نایانبینن. کاتێ که‌سێ ده‌یه‌وێ ستوونی لووتی باریک بکاته‌وه بڕینگه‌لێکی بچووک له سه‌ر دیواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی(Alar)ی لووت لێ‌ده‌درێت. ئه‌م بڕینگه‌له نێزیکن به شوێنی به‌رکه‌وتنی لووت و ده‌م‌وچاو. سه‌یر ئه‌مه‌یه ئه‌م بڕاویگه‌له زۆر باش چاره‌سه‌ر ده‌بن و که‌سانی تر نایبینن.
. جیاوازی نێوان ڕینۆپلاستی کراوه و داخراو چییه؟
له ڕینۆپلاستی کراوه‌دا بڕینێک به شێوه‌ی 7ی بچووک له سه‌ر پێست لێ‌ده‌درێت. به یارمه‌تی ئه‌م بڕینه کونگه‌لی لووت ده‌بنه دوو به‌ش و به‌م‌شێوه‌یه ده‌کرێت پێسته‌که بکێشرێته سه‌ره‌وه‌ی نووکی لووت. ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌داته نه‌شته‌رگه‌ر له سه‌ر شوێنی سروشتی کڕکڕاگه‌ی نووکی لووت کار بکات و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی که ئه‌نجامی ئه‌دات. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دروست‌کردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ڕێکی، پراجێکشێنی(مه‌ودای لووت له ده‌م‌وچاوه، درێژه‌ی گشتی لووت، حاڵه‌تی کوتران یان کێشراوی لووت.)
له ڕینۆپلاستی داخرودا هیچ‌چه‌شنه بڕینێک له سه‌ر ئاستی پێست لێ‌نادرێت. بڕێک له نه‌شته‌رگه‌ران ڕینۆپلاستی داخراو به باشتر ده‌زانن و ده‌گه‌نه ده‌سکه‌وتگه‌لێکی تایبه‌تیش به‌ڵام زۆرتر ڕینۆپلاستی کراوه هه‌ڵده‌بژێرن. له هه‌ردوو ڕینۆپلاستی کراوه و داخراودا بڕینه ناوخۆییه‌کان له نێوان لووتدا لێ‌ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی بکرێت ده‌ستڕه‌سی په‌یدا بکرێت بۆ چوارچێوه‌ی ئێسقان و کڕکڕاگه.
ئه‌گه‌ر پێشتر زامگه‌لێکی ناجۆرم بووبێت ده‌بێ چ بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر پێشتر گوێیه‌کانتان کون کردبێت به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌رک بکه‌ن. چونکه جارێک تاقیتان کردووه‌ته‌وه. زامه‌کانی به‌شه‌کانی تری جه‌سته ناتوانن نموونه‌یه‌کی باش بن بۆ ده‌رک‌کردنی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک. له کاتی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ پزیشکه‌کاتاندا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتانی پیشان بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌م‌شێوه‌یه پزیشک ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی باشتان پێ بدات سه‌باره‌ت به شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نده ئازاری هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌وه‌ی‌که ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێت. ته‌بعه‌ن پاش هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕێی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاویان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر کاتی جاوینی خواردن هه‌ست به ئازار ئه‌که‌ن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵ‌نه‌کراویان نیه.
که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
ده‌بێ 2 حه‌وته ئیزن(مه‌ره‌خه‌سی) گرن. چونکه هه‌ڵمساوی سه‌ره‌تایی ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ک بمێنێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی)یه‌کی زۆرتریان به‌م بابته هه‌یه ده‌بێ 3 حه‌وته له شوێنی ده‌وامه‌که‌یان دوور بن هه‌تا به‌ته‌واوی چاک ببنه‌وه. Castی سه‌ر لووت ده‌بێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێت. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌توانن هه‌رچه‌شنه کوتران یان هه‌ڵمساوییه‌ک به مکیاج‌کردن بشارنه‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ری چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکارگه‌لی جیاواز هه‌یه له هه‌ر که‌سێکدا. پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی بڕێک زیاتر ده‌خایێنێ چونکه پێویستی به وردبینییه‌کی زۆرتره.
له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێت هه‌تا 3 حه‌وته چالاکییه ئه‌یرۆبیکییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که زه‌ختی خوێن بباته سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی دواخرانی ماوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانم خۆم سه‌یاره لێ‌بخوڕم؟
نا، نه‌خۆشه‌کان به‌هۆی کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌هۆشییه‌وه ناتوانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌بخوڕن.
باشترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامی ڕینۆپلاستی چه‌ند ساڵه؟
ڕینۆپلاستی ده‌بێ پاش ته‌واوبوونی گه‌شه‌ی لووت ئه‌نجام بدرێت. بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان یانی پاش پێگه‌یشتن، به‌گشتی نه‌شته‌رگه‌ره‌کان هه‌تا ته‌مه‌نی که‌سێک نه‌گه‌یشتووه‌ته 16 ساڵ لووتی نه‌شته‌رگه‌ری ناکه‌ن. به سه‌رنج‌دان به گه‌شه‌ی فیزیکی ده‌م‌وچاو ڕه‌نگه جوانی که‌سێکی ژێر 16 ساڵ پاش ته‌واوبوونی پێگه‌یشتن بگۆڕێت. نه‌خۆش ده‌بێت به‌ته‌واوی بگاته پێگه‌یشتن هه‌تا بتوانێ به‌ئاسانی سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک که ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات بڕیار بدات.
من ڕازی نیم له ده‌سکه‌وتی ڕینۆپلاستیکییه‌که‌م. که‌ی ده‌توانم نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی ئه‌نجام بده‌م؟
ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستین ده‌بێ ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری ڕینۆپلاستی ڕاوه‌ستن. چونکه به‌ر له هه‌رشتێ دوایین ده‌سکه‌وتی ڕینۆپلاستی پاش ساڵێک نابینرێت. چاک‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی لووت و چاره‌سه‌ری گشتی ساڵێک ده‌خایێنێ. ئاڵ‌وگۆڕه‌کان سه‌ره‌ڕای که‌م‌بوون له ماوه‌ی 12 مانگ پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا ورده‌ورده ده‌بینرێت. هێدی‌هێدی لووت ده‌گۆڕێت و جیاواز دێته به‌رچاو. کاتێ هه‌ڵمساوی لووت ده‌نیشێته‌وه ئاڵ‌وگۆڕه‌کان باشتر ده‌بینرێن.
بابه‌تی دووه‌م دروست‌بوونی زامه. پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بافتی زامێک که نه‌گه‌یشتووه‌ته پێگه‌یشتن دژوار و ئه‌سته‌مه. کارکردن و نه‌شته‌رگه‌ری بافتی زامێک که ورده‌ورده نه‌رم بووه‌ته‌وه بۆ نه‌شته‌رگه‌ر باشتر و گرنگتره. ته‌نانه‌ت بوونی بافتی زامی پاش ساڵێک نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه دژوارتر ده‌کاته‌وه.
بارودۆخی یارمه‌تیده‌ری پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له که‌متر له ساڵێکدا پاش ڕینۆپلاستی سه‌ره‌تایی به‌هیچ‌چه‌شنێک نییه. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رێک پێتانی‌گوت ده‌توانێ له که‌متر له ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی تردا ڕاوێژ بکه‌ن. پێش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تر بهێڵن لووتتان هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌توانێ بگۆڕێت و شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به ده‌ست بێنێته‌وه.
بۆچی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ڕینۆپلاستی پێداچوونه‌وه”دووه‌م” زۆر دژوارتر له ڕینۆپلاستی یه‌که‌مه؟
هۆکارگه‌لێکی زۆری هه‌یه. یه‌که‌م: پاش هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک دروست‌بوونی زام ده‌بێته هۆی لایه‌نێکی ئه‌ستوور و زبر که کارکردن له‌گه‌ڵیدا زۆر دژوارتر له کارکردن له‌گه‌ڵ بافتی سه‌ره‌کییه. دووه‌م: شوێنی سه‌ره‌کی(ئاناتومیکی) به‌شی مه‌به‌ست گۆڕاوه. سێیه‌م: کڕکڕاگه‌ی پێویست بۆ گۆڕینی شێوه‌ی لووته که له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌تاییدا هه‌یه به‌ڵام پاش نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌م و به‌کارهێنانی له پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستیدا نیه. بۆ پێوه‌نددانی کڕکڕاگه‌کان زۆرتر له کڕکراگه‌ی گوێ یان به‌شه‌کانی تری جه‌سته که‌ڵک وه‌رده‌گرن که‌م له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ر بڕینێکی تر بدات له جه‌سته. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ر له مه‌واده ده‌سکرده‌کان له نه‌شته‌رگه‌ریدا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت ده‌بێ ئه‌زموون و شاره‌زایی پێویستی هه‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌واده ده‌سکردانه‌دا. چواره‌م: شاره‌زایی گشتی پێویست بۆ نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه زۆر زیاتر له نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌مه. پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ته‌نانه‌ت شاره‌زاترین نه‌شته‌رگه‌ره‌کانی پلاستیکی هێناوه‌ته زه‌لاله‌ت.
septum چییه؟
Septum تێخه‌ی ناوه‌وه‌ی لووته که له دوو به‌ش پێک‌هاتووه:
septal perforation چییه؟
لووت له دیواره‌یه‌کی کڕکڕاگه‌یی- ئێسقانی پێک‌هاتووه که لووت ده‌کاته دوو به‌شی ڕاست و چه‌پ. Perforation به مانای کون یان مه‌جرایه. septal perforation کونێکه له septum تروما(به‌هۆی ده‌عم یان گیرانی زۆری لووت) و نه‌شته‌رگه‌ری لووت له باشترین هۆکاره‌کانی septal perforationه. له هۆکاره‌کانی تری ئه‌م دیارده به‌کارهێنانی کۆکایینه.
پێگه و سایزی کونی سپتوم ده‌بێته هۆی جیاوازییه‌کی به‌رچاو. ئه‌گه‌ر کونی سپتوم بچووک بێت و له به‌شی دواوه(نێزیکی ده‌م‌وچاو) لووت ببێت، زۆربه‌ی کات گرفتێک دروست ناکات و ته‌نانه‌ت نه‌خۆش هه‌ستی پێ‌ناکات. ئه‌گه‌ر کونی لووت له به‌شی پێشه‌وه(به‌ره‌و نووکی لووت) بێت هاتنه نێوی هه‌وا له ڕێگه‌ی مه‌جراوه ده‌توانێ ده‌نگێک وه‌کوو فیقه دروست بکات که به‌بۆنه‌ی لاری له لووتدایه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌که جه‌ریانی هه‌وا له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی نێوان دوو لای لووت لار ده‌بێته‌وه نه‌خۆشه‌کان گازنده‌یان له گیرانی لووت هه‌یه. کونه‌کانی سپتال ده‌توانێ به‌هۆی بوونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانه‌وه له لووت بێت که ده‌بنه هۆی لاری له لووتدا و ئه‌م شێوه‌یه ده‌پارێزن. نه‌خۆشه‌کانی خاوه‌ن ئه‌م کونه لووتانه ده‌بێ لێوگه‌لی لووتیان چه‌ور و خز بکه‌ن هه‌تا وشک نه‌بنه‌وه و تووشی خوێنڕیزی نه‌بن. له ڕوانگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکارییه‌وه کونی سپتوم ده‌توانێ کێشه دروست بکات. ئه‌گه‌ر کونی لووت به ڕاده‌ی پێویست گه‌وره بێت ساپۆرتی پردی لووت له نێو ده‌چێت و ئه‌م به‌شه‌ی لووت لاواز ده‌بێت. له لووتدا کلاپس دروست ده‌کات و له ئاکامدا ده‌بێته هۆی قووڵی له پردی لووتدا.
چاک‌کردنه‌وه‌ی کونی سپتوم ته‌نانه‌ت بۆ نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زموون کارێکی وه‌ڕه‌زکه‌ره. ئه‌گه‌ر کونێکی سپتوم ببێته هۆی دروست‌کردنی یه‌کێ له بابه‌ته‌کانی سه‌ره‌وه ده‌بێ کونه‌که پێش ئه‌نجامی ڕینۆپلاستی چاره‌سه‌ر بکرێت.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ڕینۆپلاستی(ڕینۆپلاستی دوباره) ده‌کرێ چ چاوه‌ڕوانیگه‌لێک ببێت؟
پێوه‌ندی له نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریدا ده‌ورێکی گرنگتری هه‌یه هه‌تا له پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستیدا. زانینی ئه‌م بابه‌ته‌ی که نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی پێداچوونه‌وه چ کارگه‌لێک ده‌توانێ ئه‌نجام بدات و چ کارگه‌لێک ناتوانێ گرنگه. ژماره‌یه‌کی که‌م له نه‌شته‌رگه‌رانی ڕینۆپلاستی شاره‌زاییان هه‌یه. ته‌نیا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ره پلاستیکییانه که شاره‌زایی و ئه‌زموونێکی زۆریان هه‌یه له ڕینۆپلاستیدا مه‌رجه‌کانی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستییان هه‌یه. کاتێ نه‌شته‌رگه‌رێک نه‌خۆشێک بۆ ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی فه‌حس ده‌کات ده‌بێ هۆکارگه‌لێکی زۆر له به‌رچاو بگرێت و نابێت ته‌نیا به‌و ئاکامه‌ی که نه‌خۆش به‌دواوه‌یه به‌سه‌نده بکات. ئه‌م هۆکارگه‌له بریتین له:
Projection مه‌ودای لووت له ده‌م‌وچاو: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕینۆپلاستی سه‌ره‌تاییدا شتێکی تایبه‌ت یان گۆڕانێک ڕووی نه‌داوه بۆ کڕکڕاگه‌ی نووکی لووت هێشتا ده‌رفه‌تێک بۆ چاک‌کردن هه‌یه.
درێژی(درێژی هێڵی پڕۆفایل) نیوه‌ڕوو(له نێوان چاوه‌کانه‌وه هه‌تا نووکی لووت: (ئه‌گه‌ر له درێژه‌ی ڕینۆپلاستی یه‌که‌مدا هیچ شتێک یان گۆڕانێک بۆ کڕکڕاگه‌ی نووکی لووت ڕووی نه‌داوه هێشتا ده‌رفه‌تێک بۆ چاک‌کردن هه‌یه.
قوتی له به‌شی dorsal به‌شێوه‌ی درێژخایه‌ن: لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی‌که ده‌کرێت ئه‌م قوتییه بتاشرێت یان نا.
پردی زۆر کورتی سه‌ر ده‌م‌وچاو: لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندی ده‌سکرد یان کڕکڕاگه‌یی.
لووتی زۆر پان: لێکدانه‌وه‌ی چاک‌کردن له ڕێگه‌ی باریک‌کردنه‌وه‌ی ئێسقانه‌کانی لووت، باریک‌کردنه‌وه‌ی کڕکڕاگه‌ی نووکی لووت، لابردنی بافتی زامداری ئیزافه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ستووری پێستی نووکی لووت.
نرخاندنی ڕێژه‌ی مه‌ترسی- قازانج: ئایا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بایه‌خی ڕیسک‌کردنی هه‌یه؟ بۆ نموونه ئیحتیمالی هه‌یه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ببێته هۆی پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری؟ ئایا بایه‌خی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه؟
ئه‌نگیزه‌ی نه‌خۆش: بۆ نموونه ڕینۆپلاستی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتووانه بووه و نه‌خۆش هه‌وه‌سێکی زووتێپه‌ڕی تری له سه‌ردایه. نه‌خۆش ده‌یه‌وێ هه‌ڵمساوی پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی چاره‌سه‌ر بکات. نه‌شته‌رگه‌ر ده‌بێت وێنه‌یه‌کی ڕاستبینانه له چاکی و سنووردارییه‌کانی پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی بۆ نه‌خۆش بکێشێت. بۆ نه‌خۆشه ڕاستبینه‌کان ته‌نانه‌ت که‌مترین پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌ک ده‌توانێ به ئه‌ندازه‌ی گۆڕان له سه‌رجه‌م دونیادا گرنگ و بایه‌خ‌دار بێت.
ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ‌ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی ده‌بن. له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌بینن و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری تێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان‌ده‌ماری IV جۆرێک هۆشبه‌رییه. هه‌ربۆیه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێت له شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا که‌سێکی پێگه‌یشتوو له لایان بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشه‌کان نابێت سه‌یاره لێ‌بخوڕن(ئه‌م ماوه‌یه به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه زۆرتریش ده‌بێته‌وه)
ده‌توانم هاوکات له‌گه‌ڵ ڕینۆپلاستی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی کێشرانی ده‌م‌وچاو یان برۆ ئه‌نجام بده‌م؟
ده‌کرێت سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه وه‌کوو کێشرانی برۆ بۆ له نێو بردنی گرژی نێوان چاو، کێشرانی ده‌م‌وچاو بۆ چاره‌سه‌ری ملی قه‌له‌موونی، نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو بۆ له نێو بردنی کیسه‌گه‌لی چه‌وری ئیزافه و پێستی ئیزافه‌ی ده‌وری چاو و شێوه‌گه‌لی ساف‌که‌ری پێست وه‌کوو پیلی کیمیایی که بۆ له نێو بردنی چرچییه‌کان به‌کار ده‌چێت هاوکات له‌گه‌ڵ ڕینۆپلاستیدا ئه‌نجام بدرێت.
من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام تووڕه‌م. کاتێ تووشی په‌رێشانی ده‌بم چ بکه‌م؟
کێشه‌یه‌ک نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووڕه‌بووندا ئه‌وه‌یه بزانین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ده‌سکه‌وتگه‌لێک. ساتێک بڕواننه وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سانی تر. چونکوو ئێوه له هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ئه‌زمووندا ورد بوون ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری گونجاوه.
ده‌وری له‌یزر(تیشک) و ئه‌ندێسکۆپ له نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری لووتدا چییه؟
له‌یزر(تیشک) و ئه‌ندێسکۆپ ده‌ورێکی ڕاسته‌وخۆیان له جوانکاری لووتدا نیه به‌ڵام که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وانه به‌تایبه‌ت له چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی پێکهاته‌ی نێوان لووت و گرفته‌کانی هه‌ناسه‌یی نه‌خۆش له نه‌شته‌رگه‌ری ڕینۆپلاستیدا زۆر یاریده‌ره. له هه‌مان‌کاتدا لێهاتوویی نه‌شته‌رگه‌ر و که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته و ته‌کنیکه جوان و مۆدێڕن و پێشکه‌وتووه‌کان له ڕینۆپلاستیدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بێته هۆی که‌مترکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی، ڕه‌شی و ماوه‌ی چاره‌سه‌ری پاش نه‌شته‌رگه‌ری که به هه‌ڵه له لایه‌ن زۆرێک له نه‌خۆشه‌کانه‌وه ناوی ده‌نێن ڕینۆپلاستی له‌یزری(تیشکی)