1. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکی و خراپیگه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێکی دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌نرخێنێ، پاشان پێتان ده‌ڵێت کام یه‌ک له‌م چاوه‌ڕوانییانه ده‌لوێ و کامیان نا. به سه‌رنج‌دان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که ڕه‌نگه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌گمه‌نن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پێویسته هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه ئیحتیمالییانه‌دا ئاشنا بێت؟
2.ئایا شوێنی بڕاوی نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌ر پێستم ده‌مێنێته‌وه؟
به‌ڵێ. سه‌یری دیاگرامی دانانی بڕینه‌کانی ژێر چناکه‌تان بکه‌ن. ئه‌م بڕینانه نزیکه‌ی نیو ئینچ درێژییان هه‌یه. ئه‌م بڕینانه ورده‌ورده له نێو ده‌چن و پاش چه‌ند حه‌وته که‌سانی بنه‌ماڵه و هاوڕێیانتان ئیتر هیچ نیشانه‌یه‌کی لێ نابینن.
3.سه‌باره‌ت به ده‌رمانه ڕۆژانه‌کانی پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێک ئه‌نجام بده‌م؟
له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ ئێمه په‌ره‌ستاره‌کانمان لیسته‌یه‌ک له سه‌رجه‌م ده‌رمانگه‌لێکتان پێ ئه‌ده‌ن که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانی خه‌ست‌که‌ره‌وه‌ی خوێن به‌کار دێنن ده‌بێ به‌کارهێنانه‌که‌ی نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری بوه‌ستێنن.
4.من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر به‌کار ده‌هێنم. ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان بوه‌ستێنم؟
زۆربه‌ی ئه‌م مه‌وادانه عه‌وارزیان به‌دواوه‌یه. بڕێکیان ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامینE، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێک که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن پێتان ده‌درێت.
5.ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن به پزیشک بڵێن. چونکه به‌کارهێنانی تووتن به‌رگری ده‌کات له چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان. ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له کێشانی جگه‌ره و کحوول. له ڕاوێژکارییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رجه‌م ده‌رمانگه‌لێک که نابێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن پێتان ده‌وترێت.
6.بۆچی نابێ پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی دروست‌کردنی ئاڵۆزی سک و رێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ دووری له تووش‌بوونی ئه‌م ئاڵۆزییانه به‌رگری له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌م‌لاوه‌یه. بۆ نه‌خۆشه‌کانی تووشبوو به نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کان وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان، په‌ره‌ستاره‌کانمان پاراستنگه‌لێکی تایبه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گرن.
7.له کاتی check upدا چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌درێت؟
په‌ره‌ستاره‌کانمان ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ده‌که‌ن. ئه‌وان زه‌ختی خوێنتان ده‌گرن، گوێ ده‌ده‌نه دڵ و ڕیه‌کانتان. هه‌روه‌ها ته‌زرێقی وه‌ریدی(Iv)تان لێ ده‌درێت.