له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا چ شتێک ڕوو ده‌دات؟
زۆر شت ڕوو ده‌دات. ته‌نیا چه‌ند دانه‌یان نێو ده‌به‌ین. ئێوه په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان پێشینه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکیتان فه‌حس ده‌که‌ن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌یه‌ک له‌و ده‌رمانگه‌له‌تان پێ ده‌درێت که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ئه‌درێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌بێ پاش ئه‌م کارانه لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژوو بکه‌ن.
Informed Consent یانی چێ؟
یانی ئێوه زانیاریگه‌لێکی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکه و خراپه‌کانیه‌وه بگره هه‌تا کاروباره‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به ده‌ست هێناوه و به‌م‌شێوه‌یه ده‌توانن به زانیاریگه‌لێکی ته‌واوه‌وه بڕیار بده‌ن.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکه و خراپه‌گه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانتان له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌نرخێنێ، پاشان پێتان ده‌ڵێت کام له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان نا. به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌تان پێ ده‌درێت که له‌وانه‌یه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن. هه‌رچه‌نده مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کان ده‌گمه‌نن به‌ڵام پێویسته هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه ئیحتیمالییه‌نه‌دا ئاشنا بێت.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌ر پێستمه‌وه شوێنی بڕاویم ده‌بێت؟
به‌ڵێ، سه‌یری وێنه پێوه‌ندیداره‌کانی بڕاوی بکه‌ن. ئه‌م زامانه به‌باشی چاره‌سه‌ر ده‌بن و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان پاش چه‌ند حه‌وته ئیتر نایانبینن.
ئه‌گه‌ر پێشتر زامگه‌لێکی ناجۆرم بووبێت ده‌بێ چ بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر پێشتر گوێیه‌کانتان کون کردبێت به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌رک بکه‌ن. چونکه جارێک تاقیتان کردۆته‌وه. زامه‌کانی به‌شته‌کانی تری جه‌سته ناتوانن نموونه‌یه‌کی باش بن بۆ ده‌رک‌کردنی شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک. له کاتی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌تاندا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتانی پیشان بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌م‌شێوه‌یه پزیشک ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی باشتان پێ بدات سه‌باره‌ت به شێوه‌ی چاره‌سه‌ری زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری.
بۆ ئاماده‌بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێکی تر ئه‌نجام بده‌م؟
ئێمه پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستییه‌که‌تان ده‌بینین. چونکه جگه‌رکێشان چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خات ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری جگه‌ره نه‌کێشن. په‌ره‌ستاره‌کانمان له ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌دا یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانم پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ بکه‌م؟
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که به‌کاری ده‌هێنن ده‌یبینن. ئه‌گه‌ر ڕاوکه‌ری خوێن ده‌خۆن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانی ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن.
من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر به‌کار ده‌هێنم. ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان ڕابوه‌ستێنم؟
زۆربه‌ی ئه‌م مه‌وادگه‌له دیارده‌گه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه سه‌ر ڤیتامین E، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن.
ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رمانه‌کان به‌کار بهێنم؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن پێمانی بڵێن. پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ ڤیتامین c به‌کار بهێنن. هه‌روه‌ها نابێ له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن.
بۆچی نابێت پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ به‌رگری له‌م ئاڵۆزییانه پارێزکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌م‌لاوه‌یه. بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تووشی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کانن وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان په‌ره‌ستاره‌کانمان چاودێری تایبه‌ت له به‌رچاو ده‌گرن.
بۆ check upی من پێش نه‌شته‌رگه‌ری چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌درێت؟
په‌ره‌ستار ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێ حه‌تمه‌ن پێیان بڵێن. دڵنیا بن هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بپرسن.
سه‌ره‌وه