- کاتێ دێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێدگه‌لێکی ته‌ڕی خوێیی چاوی له سه‌ر چاوانتانه‌وه ده‌بینن که له‌گه‌ڵ مه‌ڵهمه ئه‌نتی‌بیووتیکییه‌کان له سه‌ر چاوانتانه‌وه داده‌نرێت. پێڵووه‌کانی ئێوه هه‌ڵمساون. له ژێری چاوانتانه‌وه که‌مێ کوتراوی هه‌یه که هه‌تا 48-24 کاتژمێری تر توندتر ده‌بنه‌وه.
- کاتێ تێمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
چاوانتان هه‌ڵمساون هه‌ربۆیه ڕوانین دژواره. له ئێوه ده‌پرسن ئایا حاڵه‌تی دڵ‌شێواویتان هه‌یه؟ په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتان ده‌بن هه‌تا به‌وردی چاودێریتان لێ‌بکه‌ن.
- کاتێ به ئه‌ندازه‌ی پێویست هاتمه‌وه هۆش ده‌توانم خۆم سه‌یاره لێ‌بخوڕم؟
نا، ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی تر بتانباته‌وه ماڵه‌وه و هه‌تا ئێواره له لاتان بمێنێته‌وه.
- ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت که‌سێ شه‌و له لام بێت؟
به‌ڵێ، ده‌بێ شه‌وی یه‌که‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێک له لاتان بێت.
- ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ پارێزێکی تایبه‌تم هه‌بێت؟
نا، نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانن هه‌رچییان ده‌وێ بخۆن. پارێزی خۆتان به شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده خواردنه نه‌رم و وشکه‌کان بخۆن. هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستتان وشک نه‌بێت.
سه‌ره‌وه
- ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
- ئه‌نتی‌بیووتیکێک(زۆرتر ئامۆکسی سیلین) بۆ به‌رگری له چڵک‌کردنی پاش نه‌شته‌رگه‌ری
- ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی هه‌ڵمساوی
- ئارامکه‌ره‌وه‌ی ئازار بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ئازار و ئاڵۆزییه‌ک
- مه‌ڵهه‌م بۆ ماڵی شوێنی ته‌قه‌ڵه‌کان چاو
- Arnica بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی کوتران.
- ڤیتامینc به ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خێرایی له چاک‌بوونه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پارێز بکه‌ن له به‌کارهێنانی ئه‌سپرین، ئیبۆپرۆفۆن، ڤیتامینE و …
- له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانانه به‌کار بهێنرێت؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
- کوتران و هه‌ڵمساوی چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کاندا هه‌تا نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر به‌ئاسانی تووشی کوتران ده‌بن ڕه‌نگه هه‌تا 2 حه‌وته‌ش درێژه بکێشێت که زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌مه ڕوو ده‌دات.
- ئایا بۆ به‌رگری له کوتران ده‌توانم هه‌ر کارێک بمه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێک کوترانیان ده‌بێت. ده‌کرێت به نووسینی Arnica له پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م کوترانه بگاته که‌مترین ڕاده. پێدگه‌لی به‌ستراو(ڕچاوی) خوێی چاوی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌رگری ده‌که‌ن له هه‌ڵمسان و کوتران.
- که‌ی ده‌توانم حه‌مام بکه‌م؟
هه‌ر کاتێ بتانه‌وێ ده‌توانن حه‌مام بکه‌ن و قژتان بشۆن. پارێز بکه‌ن له حه‌مام‌کردن به ئاوی داخ، چونکه ده‌بێته هۆی زیادبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی. حه‌مام‌کردنه ئاساییه‌کان له حه‌وته‌ی یه‌که‌مدا باشترن.
- ئایا له کاتی چالاکییه ڕۆژانه‌کاندا ده‌بێت کارێکی تایبه‌ت بکه‌م؟
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌م‌وچاو و بێ‌خه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. به‌رگری بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی قورس و له ئامێزگرتنی منداڵ.
- که‌ی سروشتی ده‌بمه‌وه؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌ت دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ له‌وه‌ی که چاوه‌ڕێیتان ده‌کرد باشتر ده‌بن. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان ده‌بێت و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستی ئێوه له ماوه‌ی ساڵێکدا به‌ده‌ست دێت.
