نهێنی سه‌رکه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی باش بیستنی قسه‌ی نه‌خۆشه‌کانیه‌تی.
ئه‌مڕۆ وه‌کوو شێوازێکی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جوان‌بوونه‌وه(rejuvenation) بۆ بووتاکس ده‌ڕوانن که زۆرتر له‌جیاتی نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کان که‌ڵکی لێ‌وه‌رده‌گیردرێت. زۆربه‌ی خه‌ڵک بۆ چاک‌کردنه‌وه و له‌نێوبردنی چرچی و لۆچی پێستیان شێوازی بووتاکس هه‌ڵده‌بژێرن. بووتاکس شێوازێکی چاره‌سه‌ری کاتییه(نزیکه‌ی 6-3مانگ ده‌وامی هه‌یه) سه‌ره‌ڕای ئه‌مه بووتاکس ده‌رفه‌تی چاک‌کردنی خێرا به‌بێ فیڕۆدانی کات پێشکه‌ش ده‌کات. ته‌نانه‌ت بڕێک له نه‌خۆشه‌کان وا پێیان‌وایه بۆ کێشانی پێستی ته‌وێڵیان ده‌توانن له شێوه‌ی Botox که‌ڵک وه‌ربگرن.
بووتاکس ناوی تیجاری ژاری بووتۆلیسمی جۆری Aیه. ئه‌م ژاره به‌رگریکه‌رێکی زۆر به‌هێزی ئیمپالێسه‌کانی عه‌سه‌بییه. بووتاکس ناوی تیجاری یه‌کێ له به‌رهه‌مه تۆمارکراوه‌کانی شه‌ریکه‌یAllergonه. به سه‌رنج‌دان به‌وه‌ی که به‌رهه‌م‌هێنانی بووتاکس بۆ دروست‌که‌ره‌که‌ی زۆر دژوار و گرانه و ئه‌م به‌رهه‌مه هیچ جێگرێکی نیه زۆر پڕبه‌هایه.
له هه‌ر جاری پێکه‌نین و ناوچاو تورشاندندا ئه‌ندامگه‌لی ژێر پێستی ده‌م‌وچاوتان به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون و ئه‌م به‌رکه‌وتنانه ورده‌ورده ده‌بێته هۆی چرچی و لۆچی دینامیک له پێستی ئێوه‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌ست‌ده‌ربڕینی ئێوه به‌هێز بێت له ئاکامدا هێڵگه‌لی ده‌م‌وچاوی ئێوه و چرچی و لۆچییه‌کان قووڵتر ده‌بنه‌وه. بۆ به‌رگری له دروست‌بوونی ئه‌م چرچی و لۆچیگه‌له نابێ له کاتی هه‌ست‌ده‌ربڕینتاندا زێده‌ڕۆیی بکه‌ن.
بووتاکس به‌شێوه‌یه‌کی که‌م به‌رگری ده‌کات له چوونه نێوی ئیمپالێسه عه‌سه‌بییه‌کان بۆ نێو ئه‌ندامه بچووکه‌کان. ئه‌م کاری بووتاکسه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامه جووڵه‌ییه‌کانی ده‌م‌وچاو تووشی حاڵه‌تی وچان یان relax بن. پاش به‌کارهێنانی ئه‌م شێوازه پێستی سه‌ر ده‌م‌وچاو ساف و به‌بێ چرچ و لۆچی ده‌بێت. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌ندامه‌کان له ژێر کاریگه‌ری نه‌کردنی ده‌م‌وچاو، به‌رده‌وام درێژه به تێکۆشانی خۆی ئه‌دات و هه‌میشه به‌رگری ده‌کات له دروست‌بوونی حاڵه‌تگه‌لی ده‌م‌وچاو له‌گه‌ڵ یه‌کتردا.
بووتاکس، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ساکار و بێ‌مه‌ترسییه. پزیشک به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له ده‌رزییه‌کی بچووک زه‌ربه‌یه‌کی ئارام ده‌دات له ده‌م‌وچاوتان که ده‌ردێکی زۆر که‌می هه‌یه. پاشان به وردبینییه‌کی زۆره‌وه بووتاکسه‌که ده‌کات شوێنی دیاری‌کراودا. نه‌خۆش ده‌ردی ده‌رزییه‌که له‌گه‌ڵ ده‌ردی چزی ساسدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا ئێوه بێهۆش نابن و پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌توانن درێژه به کاروباری ڕۆژانه‌تان بده‌ن. بووتاکس زۆرتر له 4-3 ڕۆژدا کاریگه‌ری خۆی داده‌نێ که ئه‌م ماوه‌یه پیشانده‌ری کاتی پێویست بۆ تێک‌دانی کاری سیناپێسه.
زۆرتر ته‌زرێقی بووتاکس له 3/1ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌م‌وچاودا ئه‌نجام ده‌بێت. هێڵگه‌لی ته‌وێڵ له نێوان برۆ و هێڵگه‌ڵی ده‌وری چاودا به‌باشی وڵامده‌ری چاره‌سه‌ری بووتاکسه. هێڵگه‌لی گرژی(خواره‌وه و ده‌وروبه‌ری زار) و لۆچییه‌کانی چناکه‌ش له‌وانه‌یه به ته‌زرێقی بووتاکس چاره‌سه‌ر بن به‌ڵام توندی و چۆنیه‌تی وڵامده‌ری پێست به بووتاکس له که‌سه‌کاندا جیاوازه.
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن خاوه‌نی چرچی و لۆچی و هێڵگه‌لێکی زۆری ده‌م‌وچاون. بۆ ئه‌نجام‌دانی بووتاکس لانی‌که‌م بارودۆخی ئاسایی جه‌سته به‌سه و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بووتاکس بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک گونجاو بێت. ژنانی دووگیان و که‌سانێک که ئاڵۆزی عه‌سه‌بییان هه‌یه نابێت بووتاکس ئه‌نجام بده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بۆ دڵنیابوونی زۆرتر باشتروایه له‌گه‌ڵ پزیشکدا ڕاوێژ بکه‌ن.
ته‌زرێقی بووتاکس کاتییه. بووتاکس نزیکه‌ی 6-3 مانگ کاریگه‌ری خۆی ده‌پارێزێ. ماوه‌ی درێژه‌کێشان له نێوان خه‌ڵکدا جیاوازه. ده‌کرێ ته‌زرێق دووپات بکه‌نه‌وه. دوایین توێژینه‌وه بالینییه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که به درێژایی کات ماوه‌ی مانه‌وه‌ی کاریگه‌ری بووتاکس زۆرتر ده‌بێته‌وه. که‌وابوو ئێوه له داهاتوودا له ته‌زرێقاتێکی که‌متر به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
کوترانی کاتی ته‌زرێقی بووتاکس له پێستدا ئاسایی‌ترین دیارده‌ی بووتاکسه. ئه‌م کوترانه له هه‌ر نه‌خۆشێکدا که ئه‌م کاره‌ی کردبێت ده‌بینرێت. چونکه ئه‌م کوترانه ئاکامی وڵام‌دانه‌وه‌ی سروشتی جه‌سته به گۆڕانێکی بافتییه. بڕێ‌جار به هه‌ڵه ئه‌نجام‌دانی بووتاکس بۆ ئه‌ندامێک ده‌بێته هۆی که‌وتنی پێڵوو یان برۆیه. سه‌ره‌ڕای ته‌کنیکه پێشکه‌وتووه‌کان و زانستی باڵا له بواری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاو و ئه‌ندامی ژێر پێستی ده‌م‌وچاودا ئه‌گه‌ری ڕوودانی وه‌ها ڕووداوێک نزیکه‌ی 1%ه. له‌و جێیه‌ی که ته‌واوی کاریگه‌رییه‌کانی بووتاکس به‌ته‌واوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رچه‌شنه دیارده‌یه‌ک کاتییه.
زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ ڕواڵه‌تێکی جوانتر له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ببێت. بڕێکی تر حه‌ز ده‌که‌ن که‌متر تووڕه بێنه به‌رچاو. به هه‌ر هۆکارێک که بووتاکس ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌نجامگه‌لێکی هاوشێوه به ده‌ست ده‌هێنن. چرچی و لۆچیگه‌لێک که به ئه‌ندامه جووڵه‌ییه‌کان دروست ده‌بن به بووتاکس ساف ده‌بن. چرچیگه‌لی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خۆر یان لۆچیگه‌لی میراتی به بووتاکس چاره‌سه‌ر ناکرێن. بووتاکس ناتوانێ پێستی ژاکاو چاک بکاته‌وه. هه‌روه‌ها ناکرێ ئه‌وه بنێته جێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی ده‌م‌وچاو یان کێشراوی برۆ.