هێڵی مل یه‌کێک له به‌رچاوترین لایه‌نه‌کانی ده‌م‌وچاوێکی جوانه. لیپۆساکشێنی مل به ده‌ست‌تێ‌وه‌ردان له حاڵه‌تی هێڵی فه‌ک ده‌بێته هۆی جوان‌بوونه‌وه‌ی ڕواڵه‌ت. یه‌کێک له چاکه‌کانی لیپۆساکشێنی مل بلاوبوونه‌وه‌ی دوباره‌ی چه‌وری له ڕێگه‌ی ته‌زرێقاتی چه‌وری بۆ شوێنه‌کانی تری ده‌م‌وچاو وه‌کوو لێوه‌کان و هێڵه‌کانی پێکه‌نینه. لیپۆساکشینی مل شێوه‌یه‌کی ته‌واو بێ‌مه‌ترسییه که ده‌کرێت وه‌کوو باشترین نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌م‌وچاو ناو ببرێت.
باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌م‌شێوه‌یه نه‌خۆشه‌کان به یارمه‌تی وێنه‌کان تێده‌گه‌ن پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی ئاڵ‌وگۆڕێک ده‌بن. هه‌ر به‌وجۆره‌ی‌که له وێنه‌کانیشدا ده‌یبینن زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان لیپۆساکشێنی مل له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی یان شێوه جوان‌کردنه‌وه‌کانی ده‌م‌وچاو وه‌کوو کێشرانی ده‌م‌وچاو بۆ له نێو بردنی ملی کیسه‌یی یان ملی قه‌له‌موونی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. بڕێ‌جار پیاوان ده‌یانه‌وێ هێڵی ملی به‌رچاوتریان هه‌بێت. خه‌ڵک پێیان‌وایه ته‌نیا ئافره‌تان که‌ڵک له نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ده‌م‌وچاو وه‌رده‌گرن به‌ڵام پیاوانیش له مه‌یدانی ڕکابه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه‌ن. چونکه ڕواڵه‌تی گه‌نجتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زۆرتره. هه‌روه‌ها پیاوان خوازیاری کێشرانی برۆیانن هه‌تا هێڵگه‌لی گرژی ناوه‌ڕاستی چاوانیان له نێو بچێت و بیلفارۆپلاستی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن هه‌تا نیگای ماندوویان چاره‌سه‌ر بکرێت.
نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاک‌کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی مه‌به‌ستی نه‌خۆش نیه؛ به‌ڵکوو ده‌بێت وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. ئاشکرایه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی لیپۆساکشێنی مل ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌م‌وچاویان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوه‌گه‌لێکی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچییه‌کانی ده‌م‌وچاو یان کولاژێن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کونگه‌لی ده‌م‌وچاویان که‌ڵک وه‌ربگرن. ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژانه‌وه و جوان‌کردنه‌وه ئاگاداری باشیان هه‌یه ده‌زانن که چ کاتێ گونجاوه بۆ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه.
یه‌که‌مین هه‌نگاوی گرنگ له هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاریدا ئه‌مه‌یه که نه‌شته‌رگه‌ری پسپۆڕ به‌ته‌واوی فه‌حستان بکات. له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاریتاندا ، ئێمه پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی ملتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرد له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه.
وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانییه ئاقڵانه‌کان پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێوه و ڕه‌وته‌کانی گه‌یشتنه ئاکامی سه‌رکه‌وتووی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ین.
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریتان له‌گه‌ڵماندا، په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێت هه‌تا کاروباری پێویستی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن. (که‌سێک که بێهۆشتان ده‌کات) و پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات پزیشکه‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری لیپۆساکشێنی مل به سه‌رنج‌دان به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 2 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری لیپۆساکشێنی مل نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی 1 کاتژمێر ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وه‌رگرتن ته‌رخیس ده‌کرێن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ئه‌و ماده‌گه‌له‌ی ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆنیان هه‌یه. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک که به کاری ده‌هێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا خێرا پزیشکه‌که‌تان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و کحوول. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه ڕانه‌گرن ده‌بنه هۆی دواخرانی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان و سووری پێست و شێواوییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• تکایه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه له سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌که‌تان. له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئاگادارتان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ده‌بێت له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاو بیخۆنه‌وه.
• له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنییه‌کان و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی تێدایه. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دابین بکه‌ن هه‌تا پاش نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ بتانبێت.
• له ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌بێ ڕۆژانه 1000mg ڤیتامین c به‌کار بهێنن. ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێ 3 جار له ڕۆژدا به
ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بهێنرێت.
• نابێ له پاش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر یه‌وه‌ی پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسێت. پێش نه‌شته‌رگه‌ری باشتروایه ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه هۆش نه‌وارێک له سه‌ر چناکه‌تانه‌وه ده‌بینن که ڕه‌نگه که‌مێک به‌هۆی هه‌ڵمساوی سفت بێت. نه‌واره‌که یارمه‌تی نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاک‌بوونه‌وه‌ی پێست و لکاندن به پێکهاته‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌دات.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بابه‌ته‌کانی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی نه‌رم و هێواش، چاره‌سه‌ری ئاڵۆزی. په‌ره‌ستاره‌کان دیسان ڕێنوێنییه پێویست و کاروباره‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ریتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. پۆششی چناکه ده‌بێ هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو بمێننه‌وه. بۆ گۆڕینی ئه‌م پۆششه ده‌بێ سبه‌ی سه‌ردانمان بکه‌ن. چاوپێکه‌وتنی تری ئێمه 5-4 ڕۆژی تر بۆ کردنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵه‌کانه. پێش لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان باشتروایه حه‌مام بکه‌ن هه‌تا ته‌قه‌ڵه‌کان ته‌ڕ ببن و کاتی لابردن ئازارێکی که‌متریان هه‌بێت.
حه‌تمه‌ن پێش لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. کاتێ ته‌قه‌ڵه‌کان لاچوون نه‌وارێکی خاوێن ده‌به‌سرێته سه‌ریانه‌وه. ئه‌م نه‌وارگه‌له ده‌بێ هه‌تا 4 ڕۆژ وشک بمێننه‌وه.
هه‌تا ڕۆژی چاوپێکه‌وتنتان له به‌یانیدا پۆششه‌که وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر پۆششه‌که‌تان شل و هه‌راو بوو به پزیشکه‌که‌تان بڵێن.
• نه‌خۆشه‌کان زیاتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌یه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. له کاتی خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌دا پارێز بکه‌ن له جگه‌رکێشان ، ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و کحوول. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خواردنه یاریده‌ره‌کاندا ڕشانه‌وه و حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی هی به‌کارهێنانی ئارامکه‌ره‌وه‌کان که‌متر ده‌که‌نه‌وه.
• کاتێ ده‌چنه‌وه بۆ ماڵ به‌کارهێنانی ئه‌نتی‌بیووتیکه‌کانی( cephalexin/ kcflex) ده‌ست پێ بکه‌ن. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی تا سروشتییه. هه‌روه‌ها کاتی نوستن له ماڵدا ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان به‌کار بێنن.
• به‌کارهێنانی ڤیتامین c یارمه‌تی چاک‌بوونه‌وه‌تان ئه‌دات. ڤیتامین c ده‌بێ 3 جار له ڕۆژدا هه‌ر جارێک 1000mg به ماوه‌ی 2 حه‌وته به‌کار بهێنن.
هه‌وڵ بده‌ن پارێزی خواردنتان له خواردنه‌وه‌کانه‌وه بگۆڕنه خواردنه زووهه‌زمه‌کان وه‌کوو دانه‌وێڵه، ماست، سووپ و مه‌عکه‌رۆنی.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 2 یان 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن و هه‌ڵگرتنی شتی گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه پارێز بکه‌ن له ئامێزگرتنیان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر زه‌وییه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته نه‌چوونه سه‌ر ده‌وام سفارش ده‌کرێت.
به‌رده‌وام ده‌م‌وچاوتان به دوور بگرن له تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی پێشنیار ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری کارگێڕه‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن له کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، که‌ره‌سته‌ی مکیاج و کرێمه‌کانی ده‌م‌وچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ به‌رگری له په‌ڵه‌ی خۆر له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری‌کراودا هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا نه‌وه‌ستن.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێ‌خه‌وی له نیشانه سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به چوونه‌پێشه‌وه‌ی چاک‌بوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه ناوبراوه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری سفارش ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری، نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاک‌بوونه‌وه‌ی بافتی پێست ماوه‌ی ده‌وێت. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئه‌ڵبه‌ته ئێمه 3 حه‌وته حه‌سانه‌وه پێشنیار ده‌که‌ین. پاش 3 حه‌وته ئێوه هه‌ڵمسان و کوتراوه‌کان له ده‌م‌وچاوتاندا ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌تان نایبینن. دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شطه‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێت. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونی ئێوه زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ هاوکاری‌کردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌م‌شێوه‌یه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.