1)نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو چییه؟
کاتێ له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت که ته‌نیا پێویست به پێشکه‌وتن و چاک‌بوونه‌وه‌یه‌کی که‌م بێت. ئه‌گه‌رچی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو هاوشێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاوه و هه‌ردووکیان ئه‌توانن پێستی چین‌چین یان چه‌ماو، چرچی و نیشانه‌کانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام له نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاودا بڕینگه‌لێکی بچووکتر ده‌درێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاودا ئه‌ندامگه‌لێکی که‌متر سفت ده‌بنه‌وه. بۆیه کوترانێکی که‌متر هه‌یه. نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو جۆرێک ته‌کنۆلۆژی هونه‌رییه که سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌ره پلاستیکه‌کان له ئه‌نجامیدا لێهاتووییان نییه.
2)ئایا من خاوه‌نی بارودۆخی نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاوم هه‌یه؟
باشترین که‌س بۆ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه که‌سانێکن که خاوه‌نی چاوانی چوونه قووڵدا، هێڵگه‌لی پێکه‌نینی قووڵ و برۆگه‌لێکی که‌وتوون. زۆرتر ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو له نێوان ده‌هه‌ی سی‌ساڵیدا ده‌ست ده‌کات به شیکاری که هه‌تا ده‌هه‌ی 40 و 50 ساڵی ئه‌م شیکارییه ته‌واو ده‌بێت.
به‌گشتی ئێمه به 3 هۆکار نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو پێشنیار ده‌که‌ین:
الف) ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه یارمه‌تیمان ئه‌دات پێڵووی خواره‌وه له ڕێگه‌ی گوشینی ئێسقانی مه‌به‌ست چاک بکه‌ینه‌وه. ده‌توانین چه‌ورییه‌کی که‌م لاببه‌ین و به‌بێ دروست‌کردنی ئاڵ‌وگۆڕ له پێڵوودا پێستی ئیزافه لاببه‌ین.
ب) ده‌توانین ئه‌ندامه‌کانیcorrugator چاک بکه‌ینه‌وه. ئه‌م ئه‌ندامگه‌له له نێوان چاودان و به‌شێوه‌ی 11ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که‌س تووڕه دیار بێت. چاک‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی برۆ کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له سه‌ر حاڵه‌تی تووڕه‌یی ئه‌م که‌سانه هه‌یه.
ج) به سه‌رنج‌دان به‌و شته‌ی که نه‌خۆش ده‌یه‌وێت ده‌کرێت برۆوه‌کان ببرێته سه‌ره‌وه یان خوارتره‌وه. وا باشه بزانن له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو و کێشرانی برۆ ده‌کرێ برۆ له شوێنی خۆیدا بهێڵرێته‌وه یان بگوازرێته سه‌ره‌وه یان خواره‌وه له شوێنی سروشتییه‌که‌ی.
3)چۆن بزانم پێویستم به نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو هه‌یه یان کێشرانی ده‌م‌وچاو؟
هۆکارگه‌لێکی زۆر وه‌کوو ته‌مه‌ن، ژنێتیک، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ خۆر، به‌کارهێنانی تووتن و ته‌ماکۆ، جۆری پێست و توانایی ئالاستیکه‌ی پێست پیشانده‌ری ئه‌مه‌ن ئایا نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو باشه یان نا. ته‌نیا ڕێگه‌ی دڵنیابوون له‌م بابه‌ته ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی به‌ئه‌زموونه. دڵنیا بن نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان پێشینه‌ی وه‌ها نه‌شته‌رگه‌ریێکی بووه. له پرسیارکردن نه‌ترسێن.
4)بڕینه پێویسته‌کان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو له چ شوێنگه‌لێکدا ده‌درێن؟
له‌وجێیه‌ی که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌شێوه‌ی ئه‌ندێسکۆپیک ئه‌نجام ده‌بێت بڕینه پێویسته‌کان زۆرتر نیم هه‌تا 1 ئینچن. ئه‌م بڕینگه‌له له پشتی گوێ له هێڵی قژی Hair line ده‌درێت و به‌م‌شێوه به‌ئاسانی ده‌تواندرێت بشاردرێنه‌وه. بڕینه‌کانی گوێ به‌شێکی بچووکیان هه‌یه که هه‌تا پێسی گوێ ده‌کێشرێن. به‌م‌حاڵه‌وه ئه‌م بڕاوییه زۆر بچووکتر له بڕینه پێویسته‌کان بۆ کێشرانی سه‌رجه‌م ده‌م‌وچاوه.
5)ئایا ماوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو که‌متره؟
به‌گشتی به‌ڵێ. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامگه‌لێکی که‌متردا ڕووبه‌ڕووه بۆیه کوترانێکی که‌متر دروست ده‌که‌ن. نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن 10-7 ڕۆژی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان، به مه‌رجێک که هه‌تا 2 حه‌وته پارێز بکه‌ن له ئه‌نجامی چالاکییه گرانه‌کان.