ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی پێست له شێوه‌کانی تری نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو که‌متره(ئه‌ندامه‌کان که‌مێ سفت ده‌بنه‌وه و که‌مێک کوتران هه‌یه) به‌ڵام ئاماده‌یی گشتی و چاودێرییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هاوشێوه‌ی نه‌شته‌گه‌ری سوننه‌تی کێشرانی ده‌م‌وچاوه. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که له نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو به‌شێوه‌ی ئه‌ندێسکۆپی که‌ڵک وه‌رده‌گرن ته‌بعه‌ن بڕینگه‌لێکی بچووکیان هه‌یه به‌ڵام چاودێری له‌وانه هاوشێوه‌ی چاودێری بڕینه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاوه.
له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵماندا په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ن هه‌تا کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(که‌سێک که ئێوه بێهۆش ده‌کات) و پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو به سه‌رنج‌دان به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 3 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وه‌رگرتن ته‌رخیس ده‌کرێن.
پاش ئه‌وه‌ی‌که هاتنه‌وه هۆش له سه‌ر سه‌رتانه‌وه نه‌وارێکی نه‌رم و گه‌وره ده‌بینن که چه‌سپاوه‌ته سه‌رتانه‌وه. ئه‌م drainه پێشی هاتنی هه‌وای ئیزافه ده‌گرێت و به‌رگری ده‌کات له چڵک‌کردن. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامی کاره‌کانی خواره‌وه:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی نه‌رم و هێواش، لابردن، چاودێری له ئێوه و کونترۆڵی drain. په‌ره‌ستاره‌کان سه‌رجه‌م کاروبار و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. ئێوه ده‌بێ بۆ لابردنی drain سه‌ردانمان بکه‌ن. چونکه لابردنی drain ئاڵۆزی به‌دواوه‌یه به‌ر له هاتن ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. 5-4 ڕۆژی تر بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان ده‌بێ بێنه‌وه.
له ئێواره‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه drainه‌کان وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو هه‌ڵبگرن. ئه‌گه‌ر drainه‌کان شل یان هه‌راون به دوکتۆر بڵێن. گۆڕینی drainه‌کان ئاسانه. په‌ره‌ستاره‌کان شێوه‌ی لابردن و دانانه‌وه‌ی فێرتان ده‌که‌ن. پاش لابردنی drainه‌کان نه‌وارێکی ئالاستیکه له سه‌ریانه‌وه داده‌نرێت. دیسانه‌وه پارێزگاری له ته‌قه‌ڵه‌کان پێشنیار ده‌کرێت. ته‌قه‌ڵه‌کان به په‌مووێکی ژه‌نراو به پراکسید هیدرۆژێن خاوێن بکه‌نه‌وه. دوو جار له ڕۆژدا مه‌ڵهه‌مه‌که بماڵێننه سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کاندا هه‌تا زووتر چاک ببنه‌وه. ته‌قه‌ڵگه‌لێک که به مه‌ڵهه‌مه‌که خز بوون له کاتی لابردندا ئازارێکی که‌میان هه‌یه. به‌رده‌وام نه‌واره ئالاستیکه‌که له‌و شوێنه بهێڵنه‌وه هه‌تا شوێنی ته‌قه‌ڵه‌کان چاک ببێته‌وه.
نه‌خۆشه‌کان زیاتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌یه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. کاتێ ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌خۆن سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. کحوولیش به‌کار نه‌هێنن. حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه له دیارده‌کانی ئارامکه‌ره‌وه‌کانه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌کان له‌گه‌ڵ خواردندا حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی ده‌گه‌ینێته که‌مترین ڕاده.
کاتێ چوونه‌وه ماڵ به‌کارهێنانی ئه‌نتی‌بیووتیک(cephalexin/ ketlen) ده‌ست پێ بکه‌ن. له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه هه‌ر 6 کاتژمێر جارێک حه‌به‌کان بخۆن هه‌تا ته‌واو ده‌بن. هه‌تا 24 کاتژمێر بوونی تا سروشتییه. ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان کاتێ گه‌یشتنه ماڵه‌وه به‌کاری بهێنن(حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خواردندا بیخۆن)
هه‌وڵ بده‌ن پاریزی خواردنتان له خواردنه‌وه‌کانه‌وه بۆ خواردنده زوو هه‌زمه‌کان وه‌کوو دانه‌وێڵه، ماست، سووپ و مه‌عکه‌رۆنی بگۆڕن.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 2 یان 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن و هه‌ڵگرتنی باری گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه پارێز بکه‌ن له هه‌ڵگرتنی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر زه‌وییه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته نه‌چوونه سه‌ر ده‌وام پێشنیار ده‌کرێت. پاش 24 کاتژمێر زامه‌کان وشک بهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر له کاتی خاوێن‌کردن و ماڵینی مه‌رهه‌مدا. له کاتی حه‌مام‌کردندا نه‌هێڵن قژتان یان شوێنی بڕین ته‌ڕ ببێت. پێشنیار ده‌کرێت 2 جار حه‌مام بکه‌ن و قژتان بشۆرن. جارێک ئێواره‌ی پێش لابردنی drain و جارێک ببه‌یانی پاش لابردنی drain. ده‌کرێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و زام به مکیاج بشاردرێته‌وه. به‌رده‌وام ده‌م‌وچاوتان به دوور بگرن له لێدانی ڕاسته‌وخۆی تیشکی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی که‌ڵک وه‌ربگرن.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێ‌خه‌وی له نیشانه‌کانی زۆر سروشتی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به پێش‌چوونی ڕه‌وتی چاک‌بوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌کرێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێشنیار ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوییه‌کان و چاک‌بوونه‌وه ماوه‌یه‌ک ده‌خایێنێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئێمه 3 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سیتان پێ پێشنیار ده‌که‌ین. 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیان و هاوکارانتان نایانبینن. دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ‌ده‌که‌ین بۆ هاوکاری‌کردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌م‌شێوه‌یه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.