- له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا چی ڕوو ده‌دات؟
زۆر شت ڕوو ده‌دات، ته‌نیا چه‌ند دانه‌یان ناو ده‌به‌ین. ئێوه په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان سه‌یری پێشینه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکی ئێوه ده‌که‌ن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌ن. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌تان پێ ئه‌ده‌ن که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن ده‌ده‌ن و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که پاش ئه‌م کارانه ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژوو بکه‌ن.
- Informed Consent یانی چی؟
یانی ئێوه زانیاریگه‌لی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکی و مه‌ترسییه‌کانی بگره هه‌تا کاروباره‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری وه‌رگرتووه و به‌مپێیه ئێوه ده‌توانن به زانیاریگه‌لی باشه‌وه بڕیار بده‌ن.
- ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ مه‌ترسیگه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه لێک ده‌داته‌وه. پاشان پێتان ده‌ڵێت کام یه‌ک له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان غه‌یره مومکین. به سه‌رنجدان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌تان پێ ده‌درێت که له‌وانه‌یه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشیارتان ببێت. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی پلاستیک ده‌گمه‌نن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێ نه‌خۆش به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه ئیحتیمالییهکاندا ئاشنا ببێت.
- بۆ ئاماده‌بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێکی تر ئه‌نجام بده‌م؟
ئێمه پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و تهندروستییهکهتان ده‌بینین. چونکه به‌کارهێنانی تووتن چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خات ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووتن و ته‌ماکۆ به‌کار نه‌هێنن. په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامی ئه‌م کارانه.
- سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانم پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ بکه‌م؟
له دیداره‌کانی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن لێک ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاوکه‌ری خوێن به‌کار ده‌هێنن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک به نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و (مکمل) ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن.
- من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر(مکمل) ده‌خۆم. ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ خواردنیان ڕابگرم؟
زۆربه‌ی ئه‌م ماده‌گه‌له دیارده‌گه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێنه سه‌ر جه‌ره‌یانی خوێندا. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتماینE، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن.
- ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رمانه‌کان به‌کار بێنم؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن پێمان بڵێن. پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ ڤیتامینc به‌کار بێنن. هه‌روه‌ها له نیوه‌شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه نابێ شتێک بخۆن.
- بۆچی نابێ پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ تووشنه‌بوونی ئه‌م ئاڵۆزییانه به‌رگریکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌ری بهملاوهیه. بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تووشی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کانن وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان، په‌ره‌ستاره‌کانمان پاراستنگهلێک تایبه‌ت له به‌رچاو ده‌گرن.
- بۆ check up ی من پێش نه‌شته‌رگه‌ری چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌درێت؟
په‌ره‌ستاره‌کانمان ئێوه ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێت حه‌تمه‌ن پێی بڵێن. دڵنیا بن له‌وه‌یکه هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بپرسن.
