لێوه‌کانم زۆر باریکن. لێوه‌کانم زۆر ئه‌ستوورن. ده‌مه‌وێ لێوه‌کانم ته‌ناسوب په‌یدا بکه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ک که لێوی باریکی سه‌ره‌وه‌م له‌گه‌ڵ لێوی ئه‌ستووری خواره‌وه‌مدا هاوسه‌نگی ببێت. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش پرسیارگه‌لێکی وه‌هاتان هه‌یه، به خوێندنه‌وه‌ی به‌شی پرسیار و وڵامی ئێمه تێده‌گه‌ن که ته‌نیا ئێوه وه‌ها داخوازیگه‌لێکتان نیه و زۆر که‌س وه‌کوو ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه‌دا ڕووبه‌ڕوون. له‌م به‌شه‌دا ئێمه سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێومان بۆتان کۆ کردۆته‌وه. سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی غه‌یری نه‌شته‌رگه‌ری که ده‌بێته هۆی زیادبوونی جوانکاری لێوه‌کان ده‌توانن سه‌ردانی به‌شه‌کانی بووتاکس و کولاژن بکه‌ن.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ به لابردنی هێڵگه‌لی ده‌وروبه‌ری لێوه‌کان ڕواڵه‌تی ماندوو یان گرژیان له نێو ببه‌ن. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ قوژبنه چه‌ماوه‌کانی ده‌وروبه‌ری زاریان چاک‌بکه‌نه‌وه و به‌م‌شێوه‌یه گه‌نجتر بێنه به‌رچاو. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ چرچیگه‌لی ده‌وری لێوه‌کان لاببه‌ن. زیاتر نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ به نه‌شته‌رگه‌ری شوێنی لێو سروشتی بێنه به‌رچاو. گه‌وره و بچووک‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی دروست‌کردنی ڕواڵه‌تێکی گه‌نجتره. ڕه‌نگه وا بیر بکرێته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ته‌نیا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت به‌ڵام پیاوانیش له شوێنی ڕکابه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه‌ن. چونکه ڕواڵه‌تی جوانتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زۆرتره.
باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری جوان‌کردنی لێوه‌کان، به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌م‌شێوه‌یه نه‌خۆش به یارمه‌تی ئه‌م ره‌سمانه تێده‌گات پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ گۆڕانێک ده‌بێت. هه‌ر به‌وجۆره‌ی که له وێنه‌کانیشدا ده‌بینن دیسانه‌وه نه‌خۆشه‌کان خوازیاری تێکه‌ڵی نه‌شته‌رگه‌ریگه‌لێک وه‌کوو لیپۆساکشێنیان هه‌یه هه‌تا به‌م‌شێوه‌یه بتوانن چه‌ورییه به ده‌ست هاتووه‌که ته‌زرێق بکه‌نه شوێنی لێوه‌کان. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست شوێنی ده‌وری زار بێت، نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو یان کێشرانی ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو ده‌توانێ ببێته هۆی بردنه‌سه‌ره‌وه و جوانتربوونی(هێڵگه‌لی پێکه‌نین). زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان به‌دوای زانیاریگه‌لێک سه‌باره‌ت به چاک‌کردنه‌وه‌ی چرچییه‌کانی ئاستی پێستی ده‌وری لێوه‌کان به یارمه‌تی شێوازگه‌لێک وه‌کوو توندکردنی پێست، درمابرالیون، پیلی کیمیایی یان ساف‌کردنی پێست به یارمه‌تی له‌یزر(تیشک)ن. داخوازییه‌کانی تر تێکه‌ڵی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری لێو له‌گه‌ڵ بیلفارۆپلاستی، گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی گۆنا، ڕینۆپلاستی، ئوتۆپلاستی و دانانی برۆیه. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاک‌کردنه‌وه‌ی به‌شه مه‌به‌سته‌کانی نه‌خۆش نیه به‌ڵکوو ده‌بێت وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. ئاشکرایه نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێو ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکیان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوازگه‌لێکی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچییه‌کانی ده‌م‌وچاو یان کولاژن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کونگه‌لی ده‌م‌وچاویان که‌ڵک وه‌ربگرن. که‌سانێک که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژانه‌وه و جوان‌کردنه‌وه ئاگاداری‌یان هه‌یه ده‌زانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆیان گونجاوه.
له دانیشتنی ڕاوێژکاری سه‌ره‌تاییدا پێکهاته‌ی لێوتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. نرخاندنی لێوه‌کانی سه‌ره‌وه و خواره‌وه بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌کرێ له‌م نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێوه چاوه‌ڕوان بکرێت پێشکه‌ش ده‌کات. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرده‌وه له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه.
وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکییه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانییه ئاقڵانه‌کان پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێوه و ڕه‌وته‌کانی ئاکام‌گیری سه‌رکه‌وتووی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێین.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵماندا په‌ره‌ستار ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێن هه‌تا کاروباری پێویست له پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(ئه‌و که‌سه‌ی که ئێوه بێهۆش ده‌کات) و پێش چوون بۆ ژووری عه‌مه‌لیات پزیشکه‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان له نێوان 1 هه‌تا 2 کاتژمێر ده‌خایێنێ که ئه‌م ماوه‌یه به‌ستراوه به ڕاده‌ی گۆڕینی مه‌به‌ستی ئێوه. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێوه‌کان، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر ته‌رخیس ده‌کرێن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ئه‌و شتانه‌ی ئه‌سپرین و ئیبۆپرۆفۆنیان هه‌یه. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک به‌کار دێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا خێرا به پزیشکه‌که‌تان بڵێن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و کحوول. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه ڕانه‌گرن چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خرێنه‌وه و سووری پێست و شێواوییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• تکایه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌کانتان. له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاودا بیخۆنه‌وه پێتان ده‌ڵێن. ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی زامی سارد(cold sore) ته‌بخاڵتان هه‌یه حه‌تمه‌ن پێمان بڵێن.
• له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنییه‌کان، مه‌ڵهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیکی چاو(ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان بوو) و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی تێدایه. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دابین بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌گه‌ڵتاندا هه‌بێت.
• ده‌بێ ڤیتامینc(ئه‌سید ئیسکوربیک) پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بێنن.
• نابێت له پاش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تانه بۆ ته‌جویز بکات. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌ته ناوبراوانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاش هاتنه‌وه هۆش تێده‌گه‌ن لێوه‌کانتان زۆر هه‌ڵمساون. ئه‌م هه‌ڵمساوییه له ماوه‌ی 2 حه‌وته‌ی داهاتوودا ورده‌ورده چاک ده‌بێته‌وه. مه‌ڵهه‌مێک هه‌یه که ده‌یماڵێننه لێوتاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ته‌ڕ بێت. له کاتی وه‌رگرتندا جلێکی تایبه‌تتان پێ ده‌درێت. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌که‌مان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامی کاره‌کانی خواره‌وه:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه به هه‌نگاوگه‌لی هێواش و نه‌رم، لابردن، چاودێری له ئێوه و کونترۆڵی زامه‌کانتان. دیسانه‌وه فێرکاری و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان بیر ده‌خرێته‌وه. ده‌بێ ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ check up بێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌قه‌ڵیان لێتان دابێت ده‌بێ 5 ڕۆژی تر بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه. چونکه لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان زۆرتر ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی هه‌تا ئازار، باشتروایه 1 کاتژمێر پێش سه‌ردان ئارامکه‌ره‌وه بخۆن.
هه‌ر به‌وجۆره‌ی که پێشتریش گوتمان لێوه‌کانتان به مه‌ڵهه‌م ته‌ڕ بهێڵنه‌وه. ئه‌و جله‌ی که له به‌شی وه‌رگرتندا پێتان ده‌درێت وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو هه‌ڵیگرن. ئه‌گه‌ر جله‌که بۆتان هه‌راو و گه‌وره‌یه به دوکتۆره‌که‌تان بڵێن. په‌ره‌ستاره‌کان شێوه‌ی پارێزگاری له زامه‌کانتان فێر ده‌که‌ن. ته‌قه‌ڵه‌کان به په‌مووێکی ژه‌نراو به پراکسید هیدرۆژێن خاوێن بکه‌نه‌وه و پاشان به مه‌ڵهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیک 2 جار له ڕۆژدا بیماڵن هه‌تا زووتر چاک ببنه‌وه.
نه‌خۆشه‌کان زۆرتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌یه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به کار بێنن. کاتێ ئارامکه‌ره‌وه ده‌خۆن سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن، کحوولیش به‌کار نه‌هێنن. ئارامکه‌ره‌وه‌کان حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌یان به‌دواوه‌یه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خواردندا ئه‌م حاڵه‌ته که‌متر ده‌کاته‌وه.کاتێ چوونه‌وه ماڵه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌نتی‌بیووتیک(cephalexin/ ketlen) ده‌ست پێ بکه‌ن. ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر 6 کاتژمێر جارێک حه‌به‌کان بخۆن هه‌تا ته‌واو ده‌بن. هه‌تا 24 کاتژمێر بوونی تا سروشتییه. ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان که چوونه‌وه بۆ ماڵ به‌کاری بێنن(حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خواردندا بیخۆن) ڤیتامینc ئه‌سید ئیسکوربیک(به‌کار بهێنن که یارمه‌تی چاک‌بوونه‌وه ئه‌دات.) بۆ به‌رگری له زیادبوونی کوتران ئارنیکا به‌کار بهێنن.
هه‌تا 5 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی شیره‌مه‌نی. پارێزی خۆتان له خواردنه‌وه‌کانه‌وه بگۆڕن بۆ خواردنه نه‌رمه‌کان.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 2 یان 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن و هه‌ڵگرتنی باری گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه پارێز بکه‌ن له ئامێزگرتنی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر زه‌وییه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی پێشنیار ده‌کرێت. پاش 24 کاتژمێر زامه‌کان وشک بهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر له کاتی خاوێن‌کردن و مه‌ڵهه‌م‌ماڵیندا.
ده‌کرێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به مکیاج کوتران و زام بشاردرێته‌وه. به‌رده‌وام ده‌م‌وچاوتان دوور بگرن له لێدانی ڕاسته‌وخۆی تیشکی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی پێشنیار ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری کارگێڕه‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن له کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، که‌ره‌سته‌ی مکیاج و کرێمه‌کانی ده‌م‌وچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ به‌رگری‌کردن له په‌ڵه‌ی خۆر له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری‌کراودا هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا نه‌وه‌ستن.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێ‌خه‌وی له نیشانه زۆر سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به چوونه‌پێشه‌وه‌ی ڕه‌وتی چاک‌بوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌کرێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه ناوبراوه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێشنیار ده‌کرێت.
نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاک‌بوونه‌وه‌ی بافتی پێست پاش نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌یه‌ک ده‌خایێنێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئه‌ڵبه‌ته ئـێمه 3 حه‌وته حه‌سانه‌وه پێشنیار ده‌که‌ین. پاش 3 حه‌وته ئێوه هه‌ڵمساوی و کوتران له ده‌م‌وچاوتاندا ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌تان ئه‌مانه نابینن.
دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک به‌ته‌واوی نابینرێت. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ هاوکاری‌کردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێک بگرن و به‌م‌شێوه‌یه ئێمه چێژ له دوایین ده‌سکه‌وت وه‌رده‌گرین.