1. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌موچاو ئه‌نجام بده‌م داهێزراو دێمه به‌رچاو یان زۆر سفت و پته‌و؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له‌گه‌ڵ قسه‌کانی خواره‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه، تۆ زۆر گۆڕاوی. ئایا مۆدێلی قژه‌کانت گۆڕیوه یان له پشووداندا بووی؟ پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌ت به خۆ بوون پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووانه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌رچی گۆڕینی ڕواڵه‌ت له‌وانه‌یه بۆ ئێوه گرنگ بێت و زۆر بێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییانه له لایه‌ن که‌سانی ده‌وروبه‌رتانه‌وه هه‌ستی پێ نه‌کرێت نابێت زۆر سه‌رتان سووڕ بمێنێ.
- به‌ڵێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ده‌موچاوم پاش نه‌شته‌رگه‌ری زۆر بگۆڕێت.
ئه‌مه پرسیارێکی زۆر دژواره. چونکه وڵامدانه‌وه به‌وه به‌دیهێنه‌ری چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه‌کانی که‌سه و وڵامه‌که‌ی له هه‌رکه‌سێکدا جیاوازه. سه‌باره‌ت به که‌سانێک که ده‌یانه‌وێ وه‌کوو که‌سێکی تر ببن. ئه‌م داخوازییه ده‌توانێ پیشانده‌ری ئه‌نگیزه ده‌روونی و ڕۆحیاته که‌سییه‌کانیان بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه نه‌خۆش له وێنه‌ی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌یزانی که دایک و پووری ڕواڵه‌تێکی پیرتر له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ڕواڵه‌تی ئه‌و هۆکاری ژنێتیکی هه‌یه و ده‌یزانی که چۆن پارێزگاری له پێست و جه‌سته‌ی کردووه و سه‌رجه‌م نیشانه‌کانی پیری له ده‌موچاویدا کۆ کراونه‌ته‌وه. له ئاکامدا ئه‌و ده‌یویست به سه‌رنجدان به چاوه‌ڕوانی و ئه‌نگیزه‌که‌ی گۆڕانێکی زۆر بکات که ئاقڵانهش بێت. نیشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رێکی چاک ئه‌مه‌یه که ڕاستییه‌که بڵێت و که‌س له هه‌بوونی خه‌ونه غهیرهمومکینهکاندا ڕزگار بکات. بۆ دڵنیابوون له‌م بابه‌ته ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و نهخۆشانهمان بکه‌ن که پێشتر له لای ئێمه نه‌شته‌رگه‌رییان کردووه.
- ئایا ئێوه ئه‌ندامه‌کان سفت ده‌که‌نه‌وه؟
به‌رده‌وام ئێمه له بیستنی ئه‌م پرسیاره خۆشحاڵ ده‌بین چونکه پیشان ده‌دات نه‌خۆشه‌کان له حاڵی ئه‌نجامی ئه‌رکه‌کانیانن. به‌ڵێ، ئه‌ندامه شله‌کانی ژێر پێست سفت ده‌بنه‌وه و پێستی ئیزافهش لاده‌برێت. سفتکردنی ئه‌ندامه‌کان به‌رگری ده‌کات له دیارده‌ی”ملی قه‌له‌موونی” و ڕواڵه‌تێکی جوانتر ئه‌داته ئینسان. به‌هۆی چاکی ڕاکێشانی پێست، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا پێستی ئیزافه لاببرێت ده‌سکه‌وته به‌ده‌ستهاتووه‌کان زۆر زوو له نێو ده‌چن و له که‌متر له 8-6 حه‌وته ده‌موچاو ده‌گه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی سه‌ره‌تایی خۆی. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی سه‌رکه‌وتوو داگری هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌ندامه‌کان و پێست ده‌بێت.
- ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاو چه‌نده ده‌خایێنێ؟
ماوه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکارگه‌لێکی زۆردا هه‌یه. له‌و نه‌خۆشانه‌ی که جگه‌ره ناکێشن، ناچنه به‌رامبه‌ر تیشکی خۆر و له بارودۆخی ته‌ندروستی باشدان و له باری ژنێتیکییهوه چاکن ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه هه‌تا 10 ساڵ ده‌وام دێنێت. سه‌باره‌ت به که‌سانێک که پارێزگاری ناکه‌ن له پێست و جه‌سته‌یان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه 5 ساڵ ده‌مێنێ. پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتی ده‌ورێکی به‌رچاوی له پاراستنی حاڵه‌تی گه‌نجی ئێوه‌دا هه‌یه.
- ئایا نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاو که‌وانی ڕه‌ش و کیستگهلی ژیر چاو له نێو ده‌بات؟
ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی کهوانگهلی ڕه‌ش و کیستن له ژێر چاودا، ده‌سکه‌وتگه‌لێکی باشتر به ده‌ست ده‌هێنن، چونکه نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو جوانی ونبووی چاوتان ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌گه‌رچی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو چاکسازیگه‌لێک له‌م بواره‌دا ئه‌نجام ئه‌دات به‌ڵام وڵامده‌ری ئه‌مجۆره که‌سانه نیه. که‌سانێک که خاوه‌نی حاڵه‌ته ناوبراوهکانن ده‌بێت تێکه‌ڵێک له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی کێشرانی پێستی ده‌موچاو، بیلفارۆپلاستی و ساف‌کردنی پێست پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. له بیرتان بێت نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاو گۆڕانکاری بافتی و ئاستی چاره‌سه‌ر ناکات.
- ئایا ده‌بێ من نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه ئه‌نجام بده‌م؟
ڕه‌خساندنی هاوسه‌نگی و ته‌ناسوب له بنه‌ما سه‌ره‌تایی و گرنگه‌کانی جوانین. یه‌کێ له تواناییه‌کانی دروستکردنی وێنه‌ی کۆمپیووتێری ئه‌مه‌یه ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌داته نه‌شته‌رگه‌ر حاڵه‌تگه‌لێکی جیاواز له باڵانسی گشتی دهموچاوتان پیشان بدات و به‌مشێوه‌یه ده‌توانن تێبگه‌ن ئایا نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه جوانه بۆتان یان نا. ئه‌گه‌ر چناکه‌تان له‌گه‌ڵ هه‌نیه و دهموچاوتاندا هاوسه‌نگی هه‌یه، ئیتر پێویستتان به نه‌شته‌رگه‌ری چناکه نیه.
- سه‌باره‌ت به چناکه‌ی گه‌وره و پڕچین و فه‌ک(شه‌ویلکه)کانم چی؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاودا، لیپۆساکشێنی ملیش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. ئه‌م کاره خاسیگهلێکی زۆری هه‌یه. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانین له چه‌وری له شوێنێکی تر له نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریدا که‌ڵک وه‌ربگرین(وه‌کوو له کێشرانی لێوه‌کان) و له شوێنه گه‌وره‌کانی ده‌وروبه‌ری مل که‌م ده‌کاته‌وه. سفتکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان یارمه‌تییه‌کی زۆر ئه‌داته پاراستنی شێوه‌ی ده‌موچاو له شوێنی فه‌ک(شه‌ویلکه‌کان)دا
- به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ده‌موچاو چرچییه‌کانی ده‌موچاوم له نێو ده‌چن؟
به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن پێستی توانایی ئالاستیکه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات. نه‌شته‌رگه‌ریێکی ده‌موچاو زۆرتر بۆ کێشرانی پێست و له نێوبردنی پێستی کیسه‌یی به‌کار ده‌چێت و له ئاکامدا به‌رگری ده‌کات له ده‌رکه‌وتنی چرچییه‌کان. بڕێک له هێڵه قووڵه‌کانی نێو چاو که به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری برۆ چاره‌سه‌ر ده‌بن له ڕێگه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه به‌ته‌واوی چاک نابنه‌وه. ده‌کرێ به که‌ڵکوه‌رگرتن له شێوه‌کانی ساف‌کردنی پێست وه‌کوو له‌یزر(تیشک)co2 ده‌سکه‌وتگه‌لێکی باشتر به ده‌ست بهێنرێت.
- من پێشتر له شوێنێکی تردا نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاوم ئه‌نجام داوه به‌ڵام له ئاکامه‌که‌ی ناڕازیم. ئایا ئێوه ده‌توانن چاکی بکه‌نه‌وه؟
به‌ر له هه‌رشتێ دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو هه‌تا ته‌واوبوونی ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری دیاری نادات. ساڵێک ده‌خایێنێ هه‌تا هه‌ڵمساوییه‌کان به‌ته‌واوی بنیشنه‌وه و پێست چاره‌سه‌ر ببێت. ئاڵوگۆڕه‌کان هێدیهێدی پاش ساڵێک ده‌ست پێ ده‌که‌ن. ورده‌ورده ده‌موچاو ده‌ست ده‌کات به گۆڕین. به نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی ئاڵوگۆڕه‌کان به‌رچاوتر ده‌بن.
بابه‌تی دووه‌م شێوه‌ی زامه. پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بافتی زامێک که پیر بووه دژوار و ئه‌سته‌مه چ بگاته بوونی بافتی زامی پیر، کارکردن له‌گه‌ڵ زامی نوێ‌دا بۆ نه‌شته‌رگه‌ر ئاسانتره. ته‌نانه‌ت پاش ساڵێک پێداچوونه‌وه‌ی بافته زامداره‌کان دژواره.
ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رێک پێتانی گوت پێش ساڵێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بێنه‌وه حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی تردا ڕاوێژ بکه‌ن.
- بۆچی پێداچوونه‌وی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو له خودی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که دژوارتره؟
هۆکارگه‌لێک زۆری هه‌یه؛
- پاش هه‌رچه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ڕێکخستنی زام ده‌بێته هۆی دروستبوونی لایه‌نێکی ئه‌ستوور و زبر که کارکردن له‌گه‌ڵیدا زۆر دژوارتر له کارکردن له‌گه‌ڵ بافتی سه‌ره‌کییه.
- شوێنی سه‌ره‌کی(ئاناتومیکی) شوێنه مه‌به‌سته‌کان گۆڕاوه. لێهاتوویی و زانستی پێویست بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌کی زۆرتره. پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێستی ده‌موچاو ده‌توانێ که‌مێک زۆرتر بخایێنێ که ئه‌مه به‌هۆی چاککردنگهلێکه که ده‌بێ له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌تاییدا ئه‌نجام ببێت. ئاقڵانه‌تر ئه‌مه‌یه نه‌خۆش به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و ڕووداوانه‌ی ببێت که بڕیاره ڕوو بدات و ئاگادار بکرێته‌وه له ده‌سکه‌وته به‌ده‌ستهاتووه‌کانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تر.
- چه‌نێک ئازارم ده‌بێت؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وه‌یکه ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێت. نه‌خۆشه‌کان زۆرتر له سفتی هی هه‌ڵمساوی یان بێههستی ژێر چناکه‌یان گازنده‌یان هه‌یه. ته‌بعه‌ن پاش هه‌ر چه‌شنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. هه‌تا ئێسته هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی کونترۆڵنهکراو ڕانه‌گه‌یێندراوه.
- تکایه سه‌باره‌ت به بێههستی له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌موچاودا قسه‌م بۆ بکه‌ن.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری له نێزیکی هێڵگه‌لی بڕاوی ده‌موچاودا تووشی بێههستی ده‌بن. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م بێههستییه له ماوه‌ی 6 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا چاک ده‌بێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته نهخۆشگهلێکیش هه‌ن که ده‌ڵێن هه‌تا 3 مانگ تووشی بێههستی بوون.
- ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێده‌که‌وێت و تووشی بێههستی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌بینن و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری تێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان‌ده‌ماریIV جۆرێک هۆشبهرییه. بۆیه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی پێگه‌یشتوویان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ نه‌خۆشه‌کان سه‌یاره لێ‌بخوڕن. ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رنجدان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری زۆرتریش ده‌بێته‌وه.
- ئایا ده‌توانم پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه؟
زیاتر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌بێت. چونکه پاش هێوربوونه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، پێویسته که‌سێکی باوه‌ڕپێکراو بتانگهیێنێتهوه ماڵه‌وه. شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه هه‌تا ڕۆژی دواتر بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژه‌که‌تان هه‌تا مه‌ته‌ب له‌گه‌ڵتاندا بێت.
- که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
ده‌بێ 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی بگرن. چونکه هه‌ڵمساوی سه‌ره‌تایی پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ک بمێنێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی) زۆرترێکیان به‌م بابه‌ته هه‌یه ده‌بێ 3 حه‌وته له شوینی ئیشی خۆیانه‌وه به دوور بن هه‌تا به‌ته‌واوی چاک ببنه‌وه.
- له که‌یه‌وه ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم هه‌بێت؟
هه‌تا 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ چالاکییه ئه‌یرۆبیکییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که زه‌ختی خوێن بباته سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی دواخرانی ماوه‌ی چاکبوونه‌وه و چاککردنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی.
- چاکبوونه‌وه‌ی کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان چه‌نێک درێژه ده‌خایێنێ؟
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه، کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست ده‌که‌ن به چاکبوونه‌وه. له نێوچوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن کوترانه‌کان به‌باشی به که‌ره‌سته‌ی مکیاج 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری بشارنه‌وه.
- من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌م به‌ڵام ئینسانێکی تووڕه‌م. ئه‌گه‌ر تووشی په‌رێشانی بووم ده‌بێ چ بکه‌م؟
تووڕه‌بوون سروشتییه. (بێتهعاروف بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه به گاڵته بگرن ئێمه‌ش تووڕه ده‌بین.)ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌شنه کێشه‌یه‌کتان هه‌یه پێمانی بڵێن. یه‌کێ له باشترین کاره‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووڕه‌ییدا، سه‌یرکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یان ئه‌نجام داوه. له بیرتان بێت نه‌خۆشه خوێنده‌واره‌کان ده‌زانن چ کاتێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان گونجاوه.
