زۆرتر منداڵگه‌لێک که خاوه‌نی گوێگه‌لی گه‌وره و قوتن له لایه‌ن هاوته‌مه‌نه‌کانیانه‌وه گاڵته‌یان پێ ده‌کرێت و ئازار ده‌بینن. سه‌باره‌ت به منداڵگه‌لێک که ڕواڵه‌تیان نیگه‌رانی دروست ده‌کات حه‌تمه‌ن ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی فشاری هاوته‌مه‌نه‌کانیان کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره له ڕۆح و ڕهوانیاندا دابنێ بیرێک بکرێته‌وه و زۆرتر باشترین کار ئه‌نجامی ئوتۆپلاستی له ته‌مه‌ن 7-6 ساڵییه.
کاتێ ئوتۆپلاستی له تهمهنگهلی 5 ساڵیدا ئه‌نجام ده‌بێت گه‌شه‌ی کڕکڕاگه‌ی گوێ(ئوریکۆلار) له قۆناغێکی گونجاو له پێگه‌یشتندایه بۆیه گۆڕینه ئهنجامبووهکه به‌ئاسانی قبووڵ ده‌کات. ئوتۆپلاستی شێوه‌یه‌کی بێمهترسی و باشه که بۆ گه‌یشتن به ڕواڵه‌تێکی ئاسایی وێڕای پاراستنی کارکردی سه‌ره‌کی گوێ به‌کار ده‌چێت. چونکه ئوتۆپلاستی متمانه‌به‌خۆیی منداڵان ده‌باته سه‌ره‌وه بۆیه وه‌کوو ڕازیکهرترین نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک نێوی لێ ده‌برێت.
باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئوتۆپلاستی و نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌مشێوه‌یه به یارمه‌تی وێنه‌کان تێده‌گه‌ن پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ ئاڵ‌وگۆڕێک ده‌بن. که‌سانی گه‌وره‌ساڵ زۆرتر پێمان ده‌ڵێن گوێیه گه‌وره و قوتهکانیان له جوانییان که‌م ده‌کاته‌وه و حه‌ز ده‌که‌ن ئوتۆپلاستی له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاری تردا ئه‌نجام بده‌ن. له‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئوتۆپلاستیدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ینه کێشرانی ده‌موچاو، کێشرانی برۆ، بیلفارۆپلاستی، نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو(گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، دانانی گۆنا، ڕینۆپلاستی) نه‌شته‌رگه‌ری لووت(نه‌شته‌رگه‌ری لێو و شێوه‌کانی ساف‌که‌ری پێست.
نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانی ده‌موچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاککردنه‌وه‌ی به‌شه مه‌به‌سته‌کانی نه‌خۆشه نیه، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌بێت وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. ئاشکرایه ئوتۆپلاستیکییهک ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌موچاویان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوه‌گه‌لی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچییه‌کانی ده‌موچاو یان کولاژێن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کونگه‌لی ده‌موچاویان که‌ڵک وه‌ربگرن. که‌سانێک که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژانه‌وه و جوانکردنهوه ئاگاداری باشیان هه‌یه ده‌زانن چ کاتێ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆیان گونجاوه.
له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاری ئێوه‌دا، ئێمه پێکهاته‌ی ئێسقانتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرد له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه.
وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکیه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانی ئاقڵانه پێوییسته. ئاگاداری ئێوه له شێوه و ڕه‌وته‌کانی گه‌یشتنه ئاکامی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه رێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ین.
له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕاهێنان و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. له کاتی ئیداری ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا کاتژمێری نه‌شته‌رگه‌رییه‌که پێکه‌وه ڕێک بکه‌ین. له‌و ڕۆژه‌ی که بۆ نه‌شته‌رگه‌ری دێن، ئێوه و هاوڕێیه‌که‌تان له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا که کاروباری پێوه‌ندیدار به بێهۆشی ئه‌نجام ئه‌دات قسه ده‌که‌ن(ئێوه به‌شێوه‌ی تهزرێقێکی نێوان‌ده‌ماری ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌وتان لێده‌که‌وێ) هه‌روه‌ها دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. به سه‌رنجدان به ته‌مه‌نی منداڵ و گه‌شه‌ی، ته‌زرێقی نێوان‌ده‌ماری زۆرتر پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که خه‌وی لێکه‌وت ده‌ست پێ ده‌کات. ئوتۆپلاستی نزیکه‌ی 2-1 کاتژمێر ده‌خایێنێ که ئه‌م ماوه‌یه پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێکهاته و جۆری بافتی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ ئوتۆپلاستی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی تریش که‌لك وه‌رده‌گرن ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. ئێوه پاش 1 کاتژمێر تێنه‌وه هۆش و که‌سانی پێگه‌یشتوو(باڵغ) 4 کاتژمێر پاش وه‌رگرتن ته‌رخیس ده‌که‌ن. که‌سانی گه‌نجتر زیاتر ده‌هێڵنه‌وه هه‌تا له خواردن، خواردنه‌وه، لابردن و هۆشیارییان به‌ته‌واوی دڵنیا بن پاشان ته‌رخیسیان ده‌که‌ن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ئه‌و مه‌وادانه‌ی ئه‌سپرین و ئیبۆپرۆفۆنیان هه‌یه. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی ته‌واوی ده‌رمانگه‌لێک که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک که به‌کاری ده‌هێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا خێرا پزیشکه‌که‌تان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
• تکایه هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پێش و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پاریز بکه‌ن له کێشانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و خواردنی کحوول. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه ڕانه‌گرن چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خه‌ن و سووری پێست و شێواوییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• تکایه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌کانتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئاگادارتان ده‌کاته‌وه له‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاو بیخۆنه‌وه.
• له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنییه‌کان، مه‌ڵهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیک چاو(ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان هه‌بێت) و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی ئازاری تێدایه. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دابین بکه‌ن هه‌تا پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ بتانبێت.
• نابێت له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسێت. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
کاتێ هاتنه‌وه هۆش نه‌وارێکی نه‌رم له ده‌ور سه‌رتانه‌وه ده‌بینن که گوێیهکانتانی داده‌پۆشێت. ئه‌م نه‌واره به‌رگری ده‌کات له گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و هه‌لومه‌رجی نوێی گوێیه‌کان به‌هێز ده‌کات. ئه‌م پۆششه ڕه‌نگه له سه‌ر هه‌ستی بیستنتانهوه کاریگه‌ری دابنێ. ئه‌م نه‌واره ده‌بێته هۆی خێراکردنی ڕه‌وتی له نێو چوونی مایعی بافتی و به‌رگریش ده‌کات له چڵک‌کردن. پاش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کان یارمهتیتا ئه‌ده‌ن کاره‌کانی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی نه‌رم و هێواش، دفع، چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی و چاودێری نهوارهکهتان. په‌ره‌ستاره‌کان دیسان ڕێنوێنییه پێویست و کاروباره‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ریتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. په‌ره‌ستاره‌کان فێرتان ده‌که‌ن چۆن ئه‌م نه‌وارگه‌له هه‌تا 4-3 ڕۆژ وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه.
3 رۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ بچنه لای دوکتۆر هه‌تا ئه‌م نه‌واره لاببرێت و له‌جیاتی نه‌واره‌که سه‌ربه‌ندێک ده‌به‌سرێته سه‌رتانه‌وه. نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پۆششی سه‌ر لاده‌برێت هه‌ست به ئاسووده‌ییه‌کی خۆش ده‌که‌ن.
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان هه‌تا سه‌رتان بێته‌وه سه‌رتره‌وه. تکایه پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی شتی گران، ته‌قه‌للاکردن. ئه‌گه‌ر منداڵی چکۆله‌تان هه‌یه ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر زه‌وییه‌وه هه‌ڵینه‌گرن. سفارش ده‌کرێت هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک سه‌یاره لێنهخوڕن چونکه پۆششی سه‌ر گوێ هه‌ستی بیستنی ئێوه که‌م ده‌کاته‌وه و له ڕه‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌ی سه‌ر و مل که‌م ده‌کاته‌وه. لانیکه‌م حه‌وته‌یه‌ک مه‌ره‌خه‌سی بگرن و نه‌چنه ده‌وامکردن.
پارێزی خۆتان به شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده به‌ره‌و خواردنه ئاساییه‌کان بچن.
4-3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پۆششی سه‌رتان وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه. ده‌توانن حه‌مام بکه‌ن به‌ڵام سه‌رتان ته‌ڕ مه‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر پێویست بوو له ئارامکه‌ره‌وه دژه‌ئازاره‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن. نه‌خۆشه‌کان زیاتر ئاڵۆزییان هه‌یه هه‌تا ئازار. دیارده‌کانی خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌کان بریتین له ڕشانه‌وه و زک‌گیری(یبوست) ئارامکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خواردندا بخۆن هه‌تا له ڕشانهوهکهتان که‌م ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر زک‌گیری(یبوست)تان چاک نه‌بووه‌وه له ڕهوێنهک(ملین) که‌ڵک وه‌ربگرن.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێخه‌وی له نیشانه زۆر سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه و به پشێچوونی چاکبوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌کرێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری زۆر سفارش ده‌کرێت.
نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاکبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو پڕۆسه‌یه‌کی دوورودرێژه و چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه درێژه ده‌کێشێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان زۆرتر حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئێمه 2 حه‌وته حه‌سانه‌وه و مه‌ره‌خه‌سیتان پێ سفارش ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه ده‌توانێ به سه‌رنجدان به حه‌ساسییه‌ت(ئالێرژی) که‌سه‌وه زۆرتر ببێته‌وه. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی هه‌ڵمساوی و کوتران له دهموچاوتاندا زۆر به‌رچاو و دیاره به‌ڵام بۆ هاوڕێیان و هاوکارانتان وه‌ها نیه.
دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێده‌که‌ین بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌مشێوه‌یه ئێمه چێژ له دوایین ده‌سکه‌وت وه‌رده‌گرین.