چلۆن بزانم پێویستم به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی پێڵووی سه‌ره‌وه هه‌یه یان نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ؟
ئه‌مه به‌ستراوه به شوێن و بارودۆخی برۆوه. له کاتی ڕاوێژکاری سه‌ره‌تاییدا بۆ پشکنین و فه‌حسی پێڵووی سه‌ره‌وه، نه‌شته‌رگه‌ر به ده‌ستکێش پێستی هه‌نیه‌ی نه‌خۆش تا ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو ده‌کێشێ. کاتێ پێستی ته‌وێڵ ده‌کێشرێت، ئه‌گه‌ر پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه زۆرتر ون ببێت باشتروایه نه‌خۆش نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی هه‌نیه ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر کێشرانی پێستی هه‌نیه کاریگه‌رییه‌کی که‌م له سه‌ر پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه دابنێ یان دانه‌نێ، نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێڵووی سه‌ره‌وه که پێی ده‌ڵێن بێلفارۆپلاستی بۆ نه‌خۆش ده‌نووسرێت. کاتێ برۆ کێشرا و پێستی زیادی له سه‌ر پێڵوو مایه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا تێکه‌ڵێک له کێشرانی برۆ و بێلفارۆپلاستی پێڵووی سه‌ره‌وه ده‌نووسرێت. سه‌رنج بده‌نه وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێک که نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆی ئه‌نجام داوه. ئه‌و له سه‌ر پێڵووی سه‌ره‌وه‌یدا پێستێکی نیه. له‌مباره‌وه کێشرانی برۆ به‌ته‌نیا به‌س نیه، چونکه دوایین مه‌به‌ستی ئه‌م نه‌خۆشه له نێوچوونی حاڵه‌تی چه‌ماوی برۆیهتی. ئه‌م ڕه‌سمانه له‌گه‌ڵ وێنه‌گه‌لی نه‌خۆشێک که ته‌نیا بێلفارۆپلاستی پێڵووی سه‌ره‌وه ئه‌نجام داوه هه‌ڵبسه‌نگێنن. له وێنه‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بینن که برۆی ئه‌م نه‌خۆشه نه‌که‌وتووه. بۆیه لابردنی پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه‌دا به‌ته‌نیا به‌سه.
2ئه‌گه‌ر من نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی برۆ ئه‌نجام بده‌م، ڕواڵهتم غافڵگیرکهر نابێت؟
سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی برۆ نابێته هۆی باشتربوونی ڕواڵه‌ت. ئه‌م نه‌شته‌گه‌رییه ده‌توانێ ببێته هۆی هاتنه خواره‌وه، چوونه سه‌ره‌وه و یان تێکنه‌چوونی بارودۆخی ئێستای برۆ. دووه‌م، نه‌خۆشگه‌لێک که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن پاش 3 حه‌وته له‌گه‌ڵ ڕواڵه‌تێکی سه‌یردا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. ئه‌م ڕواڵه‌ته سه‌یره به‌هۆی ههڵمسانێکی کاتییه. پاش 3 حه‌وته بارودۆخی نه‌خۆش ڕوو له چاکبوونه‌وه ده‌کات. هه‌تا ئه‌م قۆناغه که‌سانی ده‌وروبه‌رمان ئه‌وه‌نده گرنگی ناده‌نه ڕواڵه‌تمان. نه‌شته‌رگه‌رێکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون له پێویستی تێکه‌ڵی شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی برۆ و ده‌سکه‌وتێک که نه‌خۆش به‌دوایه‌وه به‌ته‌واوی ئاگاداره.
3نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپی کێشرانی برۆ به چ مانایه‌که؟
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه یانی ئه‌وه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری له تلێسکۆپێکی چکۆله به ئه‌ستووری پاککه‌ره‌وه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. که تلێسکۆپ ده‌چێته نێو پێست، ئه‌و شوێنه له شاشه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا پیشان ده‌درێت. ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه لایه‌نی باشی زۆره. یه‌که‌م: نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپ ده‌رفه‌تی زیاتر ئه‌داته نه‌شته‌رگه‌ر بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ برۆدا. یه‌کێ له باوترین ده‌سکه‌وتی ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه له نێوچوونی حاڵه‌تی تووڕه‌یی یان گرژی له نێو چاوانه. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌رفه‌تی چڵکی که‌متر، گۆڕانکاری هه‌ستی، زامداربوون و دیارده‌گه‌لێکی که‌متر ته‌یار ده‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا قژ هیچ خه‌سارێک نابینێت.
4ئاسه‌واری نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ چه‌نێک ده‌مێنێنه‌وه؟
وه‌کوو کێشرانی ده‌موچاو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نیشانه‌ی کێشرانی برۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆکارێک هه‌یه. له‌و که‌سانه‌یدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ناهێنن، تیشکی خۆر نادا لێیان و له بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی باشدان کێشرانی برۆ حاڵه‌تی خۆی 10-5 ساڵ ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام که‌سانێک که به‌باشی پارێزگاری ناکه‌ن له پێستیان، کێشرانی برۆ به‌ته‌نیا 5 ساڵ ده‌وام ده‌هێنێ.
5جیاوازی نێوان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپی کێشرانی برۆ و کێشرانی ده‌موچاو چییه؟
نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپی برۆ ده‌توانێ برۆ بباته خواره‌وه یان سه‌ره‌وه و به‌شگه‌لی سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی پێڵوو چاک بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر کاری کێشرانی ده‌موچاویش ئه‌نجام ببێت، نه‌شته‌رگه‌ر ده‌توانێ له کاتی ئه‌م کاره‌شدا ڕوخساریش جوانتر بکات و سه‌رجه‌م به‌شگه‌لی ژێر چاو، شوێنگه‌لی جیاوازی ده‌موچاو له لووته‌وه هه‌تا ده‌وروبه‌ری ددان نه‌شته‌رگه‌ری بکات. له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاودا، گۆناکان جوانتر ده‌بن و چه‌وری ده‌وروبه‌ری گۆناکان لاده‌برێت. له‌م کاره‌دا ده‌توانین کیستگهلی ژێر پێڵوو چاره‌سه‌ر بکه‌ین و به لابردنی حاڵه‌تی ژاکاوی له ده‌وروبه‌ری چاودا ئه‌و که‌سه جوانتر له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی پیشان بده‌ین. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حاڵه‌تی چاوه‌کان سه‌یری وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن.
6ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم ده‌مێنێته‌وه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێینه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌رمان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه، تۆ زۆر جوان بوویت! ئایا مۆدێلی قژت گۆڕیوه؟ ئایا له پشووداندا بووی و … پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌تبوونی ئێوه پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووبوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌ر گۆڕینی ڕواڵه‌ت له‌وانه‌یه بۆ ئێوه گرنگ بێت و زۆر نه‌یێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییه له‌لایه‌ن که‌سانی ده‌وروبه‌رتانه‌وه هه‌ستی پێ نه‌کرێت نابێ زۆر سه‌رتان سووڕ بمێنێت.
7به‌ڵێ، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ به‌ته‌واوی ڕواڵه‌تی برۆوهکانم بگۆڕێت. ئایا به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌توانم ئه‌م کاره بکه‌م؟
ئه‌مه پرسیارێکی زۆر دژواره. چونکه وڵامدانه‌وه به‌وه هاوردنه دی چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه‌کانی که‌سه. ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رێکی باش و ڕاستگۆ ده‌توانێ له عه‌یاده‌ی نه‌خۆشدا ئاگاداری چاوه‌ڕوانی ڕاستبینانه یان غه‌یری ڕاستبینانه‌ی بکات. و ئه‌م وڵامه سه‌باره‌ت به که‌سانی تر جیاوازه.
8ئایا به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی برۆ ئه‌م هێڵگه‌لی قووڵی گرژییه له ده‌وری چاوانمه‌وه له نێو ده‌چن؟
به‌ڵێ، هه‌ر به‌وجۆره‌ی که پێشتریش گوتمان هێڵگه‌لی دروستکردنی گرژی له بابه‌تگه‌لێکن که بۆ له نێو بردنیان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌وه نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن که زۆرتر پێیان ده‌گوترێت تووڕه دێنه به‌رچاو له‌حاڵێکدا ئه‌وان زۆریش خوهشئهخلاقن. هێڵگه‌لی گرژی زۆرتر ده‌سکه‌وتی کاریگه‌ری ئه‌ندامه‌کان و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نه. بڕێک له هێڵگه‌لی قووڵ به‌ته‌واوی له نێو ناچن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌ندێک چاک ده‌بنه‌وه.
9ئایا به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی برۆ ڕزگار ده‌بم له هێڵگهڵی ئاسۆیی هه‌نیه‌م؟
به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن پێست تایبه‌تمه‌ندی(الاستیکی) خۆی له ده‌ست ده‌دات. ئامانج له‌م کێشروای برۆیه زۆرتر چاککردنی بافتی برۆ و دانانی برۆ له شوێنێکه که که‌س جوانتر پیشان بدات. ئه‌م کاره ناتوانێ هێڵگه‌لی هی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، هه‌تاو، به‌کارهێنانی تووتن و … له نێو ببات. نه‌خۆشه‌کان دیسانه‌وه ده‌یانه‌وێ به تیشکی co2 پێستیان ساف بکه‌ین هه‌تا ئه‌م چرچیگهله نه‌بینرێن.
10ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چه‌نێک ده‌ردی هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌وه‌ی که ئازارێکی که‌میان کێشاوه تووشی سه‌رسووڕمان ده‌بن. ته‌بعه‌ن پاش هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هێندێک ئازارمان ببێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێت. که‌سانێک نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاویان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر کاتی جاوینی خواردندا هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن. زۆرتر که‌سانێک که نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی غه‌یره کۆنترۆڵیان نیه.
11ئه‌گه‌ر من نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی برۆ ئه‌نجام بده‌م ده‌بێته هۆی کێشرانی ده‌موچاوم؟
هه‌ر به‌وجۆره‌ی که پێشتریش وتمان، نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ سه‌ره‌ڕای چاکبوونه‌وه‌ی برۆ ده‌بێته هۆی چاککردنی شوێنگه‌لی ژێر چاوانیشدا. که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به بڕینگه‌لێکی هاوشێوه به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو ئه‌نجام ده‌بێت، ئه‌م کاره ده‌توانێ چرچیگه‌لی ڕوخساریش بکێشێت.
12بڕینه پێویسته‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری برۆ له چ شوێنگهلێکدان؟
جوانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌وه‌دایه که به‌شێوه‌ی ئه‌ندێسکۆپ ئه‌نجام ده‌بێت. بڕینه‌کان نزیکه‌ی 1-5/0 ئینچ درێژن و هه‌موویان له سه‌ره‌وه‌ی هێڵی قژ hair line لێده‌درێن. به‌هۆی شوێنی ئه‌نجامی بڕین، بڕینه‌کانی کێشرانی برۆ به‌باشی چاک ده‌بنه‌وه و پاش چه‌ند حه‌وته نه‌خۆشه‌که و که‌سانی ده‌وروبه‌ریشی ئیتر ئه‌م بڕینانه نابینن.
13ئه‌گه‌ر پێشتر زامگه‌لێکی ناجۆرم بووبێت ده‌بێ چ بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر پێشتر گوێتان کون کردووه، به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پاستیک ده‌رک بکه‌ن. چونکه جارێک ئه‌وه‌تانه تاقیکردۆته‌وه. زامه‌کانی به‌شه‌کانی تری جه‌سته ناتوانن نموونه‌یه‌کی گونجاو بۆ ده‌رکی شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک بن. له کاتی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دوکتۆرهکهتاندا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتانی پیشان بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌مپێیه دوکتۆر ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی گونجاو له شێوه‌ی چاره‌سه‌ری زامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان پێشکه‌س بکات.
14ئایا ده‌توانم دوابه‌دوای پاش نه‌شته‌رگه‌ری بچمه‌وه ماڵ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌بێت، له‌وجێیه‌ی که پاش ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌بێ بڕۆنه‌وه بۆ ماڵ، پێویسته که‌سێکی جێمتمانه ئێوه بگه‌ینێته‌وه ماڵ. شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه هه‌تا سبه‌ینێ دیسان بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژهکه له‌گه‌ڵتاندا بێته مه‌ته‌ب.
15ئایا ده‌توانم له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ئاگا بم؟
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێده‌که‌وێ و تووشی بێهستییهکی موضعی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بینن و نه ده‌بیسن و به‌ته‌واوه‌تی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان دوابه‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری دێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان ده‌ماری IV جۆرێک هۆشبهرییه. که‌وایه نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ له کاتی شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سێکی باڵغیان له لا بێت. هه‌تا 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ نه‌خۆشه‌کان سه‌یاره لێ‌بخوڕن(ئه‌م ماوه‌یه به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه زۆرتریش ده‌بێته‌وه.
16چاکبوونه‌وه‌ی کوتران و ههڵمسانهکان چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه، کوتران و ههڵمسانهکانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری چاکبوونه‌وه ده‌س پێ ده‌که‌ن. له نێوچوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن کوترانه‌کان به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌ی مکیاج 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌باشی بشارنه‌وه.
17که‌ی ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌م؟
ده‌بێ 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی بگرن. چونکه هه‌ڵمساوی سه‌ره‌تایی پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ک بمێنێته‌وه. که‌سانێک که حه‌ساسیه‌ت(ئالێرژی) زۆرتریان به‌م بابه‌ته هه‌یه ده‌بێ 3 حه‌وته له شوێنی ئیشه‌که‌یان به دوور بن هه‌تا به‌ته‌واوی چاک ببنه‌وه.
18که‌ی ده‌توانم چالاکی جه‌سته‌ییم ببێت؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا 3 حه‌وته نابێ چالاکی ئه‌یرۆبیکی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر چالاکییه‌ک که ببێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زه‌ختی خوێن ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی ماوه‌ی باشبوون و چاکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمسان.