1. چۆن بزانم پێویستم به کێشرانی پێڵووی سه‌ره‌وه هه‌یه یان کێشرانی برۆ؟
ئه‌مه پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ بارودۆخ و شوێنی برۆ. له دانیشتنی ڕاوێژکاری و فه‌حسی سه‌ره‌تاییدا دوکتۆر به ده‌ستی پێستی ته‌وێڵی نه‌خۆش هه‌تا ڕاده‌یه‌کی دیار ده‌کێشێ. کاتێ پێستی ته‌وێڵتان کێشرا ئه‌گه‌ر زۆرتر پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه له چاو ون بوو، نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ بۆ ئێوه باشه. یه‌گه‌ر کێشرانی پێستی ته‌وێڵ کاریگه‌ر که‌می هه‌بێت یان هیچ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر پێڵووی سه‌ره‌وه نه‌بوو بیلفارۆپلاستی باشترین نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌بێت. ئه‌گه‌ر برۆی کیسه‌یی بکێشرێت به‌ڵام پێستی ئیزافه هه‌ر له سه‌ر پێڵووه‌کاندا بمێنێته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕواڵه‌تێکی جوانتر پێشنیار ده‌کرێت له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی کێشرانی برۆ، بیلفارۆپلاستی برۆی سه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی هاوکات که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
سه‌یری وێنه‌کانی که‌سێک بکه‌ن که نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆی ئه‌نجام داوه. پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه‌ی نه‌بڕاوه. له‌م بابه‌ته‌دا کێشرانی برۆ به‌ته‌نیایی ده‌توانێ ڕواڵه‌تی که‌س جوانتر بکاته‌وه چونکه هۆکاری پیربوونی ڕواڵه‌تی ئه‌و برۆگه‌لی شلی ئه‌ون( به برۆگه‌لی شل و داهێزاو brow ptosis یش ده‌گوترێت.) ئه‌م ڕه‌سمانه له‌گه‌ڵ ڕه‌سمه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشێک که بیلفارۆپلاستی برۆی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجام داوه هه‌ڵسه‌نگێنن. له وێنه‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م که‌سه‌دا ده‌بینن که برۆی دانه‌که‌وتووه. بۆیه هه‌ڵگرتنی پێستی پێڵووی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌نیایی به‌سه.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌ی خواره‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه:
ئۆ خوایه! تۆ زۆر جوان بووی. ئایا مۆدێلی قژه‌کانت گۆڕیوه یان له پشووداندا بووی؟ و … پاراستنی حاڵه‌تی تایبه‌ت به خۆ بوونی ئێوه پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتووانه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌رییه. ئه‌گه‌رچی گۆڕینی ڕواڵه‌ت له‌وانه‌یه بۆتان گرنگ بێت و زۆر بێته به‌رچاوتان به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رتان هه‌ست به‌م ئاڵ‌وگۆڕه نه‌که‌ن نابێ زۆر سه‌ران سووڕ بمێنێ.
ئه‌مه پرسیارێکی زۆر دژواره چونکه وڵامدانه‌وه‌ی به‌دی‌هێنه‌ری چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه‌کانی ئه‌و که‌سه‌یه. ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رێکی چاک و ڕاستگۆ ده‌توانێ له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ئاگاداری چاوه‌ڕوانییه ڕاستبینانه و غه‌یره ڕاستبینانه‌کانی بکات و ئه‌م وڵامه سه‌باره‌ت به که‌سانی تر جیاوازه. بۆ وه‌رگرتنی وڵامی باشتر بۆ پرسیاره پێشنیار ده‌که‌ین بچنه لای که‌سانێک که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه ئه‌نجام داوه. بزانن ئایا ئه‌وان له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ڕازی بوون یان نا.
بڕین له ناوه‌وه‌ی پێڵووی خواره‌وه(وێنه‌یa) له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پێستی ئیزافه و چه‌وری له شوێنی پێستی پێڵووی خواره‌وه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا سروشتییه. پێستی پێڵوو یه‌کێ له بێ‌بایه‌خترین شوێنه‌کانی جه‌سته‌یه و ئه‌م بڕینانه زۆرتر زۆرباش چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
وێنه‌ی a
شێوازێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو که له درێژه‌ی 15 ساڵی دواییدا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌که‌وتووانه به کار چووه ته‌کنیکی بیلفارۆپلاستی(trans conjunctiva) وێنه‌ی b یه. له‌م شێوازه‌دا ته‌نیا بڕین له به‌شی ناوه‌وه‌ی پێڵوو ئه‌نجام ده‌بێت و ئیتر پێویست به بڕینی سه‌ر پێڵوو نیه. له ڕێگه‌ی ئه‌م بڕینه‌وه ده‌کرێ چه‌وری ئازارده‌ر(چه‌ورییه‌ک که ده‌بێته هۆی دروست‌کردنی کیسه یان که‌وانه‌گه‌لی ژێر چاو) لاببرێت.
وێنه‌ی b
زۆرتر بیلفارۆپلاستی له‌گه‌ڵ بڕێک له شێوازه‌کانی ساف‌که‌ری پێست وه‌کوو له‌یزر(تیشک) یان پیل ئه‌نجام ئه‌ده‌ن هه‌تا به‌م‌شێوه‌یه سه‌رجه‌م هێڵگه‌لی بافتی ده‌م‌وچاو له پێستدا له نێو بچن. ڕه‌نگه پڕداخوازترین شێوازی تێکه‌ڵی بیلفارۆپلاستی له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاوه که به‌م‌شێوه‌یه حاڵه‌تی”ملی قه‌له‌موونی” له نێو ده‌چێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری trans conjunctiva ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌تاندا قسه بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێوه پێشتر گوێتان کون کردبێت به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌رک بکه‌ن. چون جارێک تاقیتان کردۆته‌وه. زامه‌کانی به‌شه‌کانی تری جه‌سته ناتوانێ نموونه‌یه‌کی گونجاو بۆ ده‌رکی شێوه‌ی چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک بن. له کاتی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ پزیشکدا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتانی پێ نیشان بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌م‌شێوه‌یه پزیشک ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی گونجاو له شێوه‌ی چاره‌سه‌ری زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ریتان پێ بدات.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان سه‌ره‌ڕای پێستی کیسه‌یی له ده‌وروبه‌ری پێڵوویان، له سه‌ر پێستی ده‌وری چاوانیانیشه‌وه شێواویگه‌لی بافتی یان ئاستییان هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که بیلفارۆپلاستی هاوکات له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی ساف‌که‌ری پێست ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌توانن ئه‌م شێواویگه‌لی بافتییه و crow feet یش له نێو ببه‌ن. شێوازه‌کانی ساف‌که‌ری پێست، شێواوییه‌کانی بافتی سه‌ر ئاستی پێست له نێو ده‌بات. ئه‌م شێوازگه‌له بریتین له: له‌یزر(تیشک) و پیله کیمیاییه‌کان.
له کاتێکدا ئێمه به دوای ڕێگه‌چاره‌گه‌لێکدا بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی بیلفارۆپلاستین، حه‌ز ده‌که‌ین بڕێکیش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێڵوو قسه بکه‌ین. زۆرتر بۆ چاک‌کردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه پێشووه‌کان سه‌ردانی ئێمه ده‌که‌ن. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خوازیاری پێداچووه‌نه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستین کاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌بێ ئه‌نجام بده‌ن.
له پێداچوونه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستیدا نه‌شته‌رگه‌ر ده‌بێ له سه‌ر شوێنێک کار بکات که پێشتر له ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکاریدا بووه. ئه‌گه‌ر داوامان لێ‌بکرێت نه‌شته‌رگه‌ری پێشتری نه‌شته‌رگه‌رێکی تر چاک بکه‌ینه‌وه ئه‌وکاته پێداچوونه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستی بڕێک دژوارتر ده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه له‌وانه‌یه زۆرتر له نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌م درێژه بخایێنێ. هه‌روه‌ها هه‌ڵمساویگه‌لی پێداچوونه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستی توندترن و چاره‌سه‌رییان ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بات. ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه‌ش ده‌بێت کاروبارێکی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشه‌کانی تری خوازیاری بیلفارۆپلاستی ئه‌نجام بده‌ن.
نه‌خۆشه‌کان به ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ویان لێ‌ده‌که‌وێت و تووشی بێ‌هه‌ستی موضعی ده‌بن. نه‌خۆشه‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه شتێک ده‌بیسن نه ده‌ژنه‌ون و به‌ته‌واوی ئاسووده‌ن. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری دێنه‌وه هۆش. ته‌زرێقی ئارامکه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی نێوان ده‌ماری IV جۆرێک هۆش‌به‌رییه. بۆیه نه‌خۆشه‌کان له کاتی شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بێ که‌سێکی باڵغ(پێگه‌یشتوو)یان له لا بێت. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشه‌کان نابێ سه‌یاره لێ‌بخوڕن.( ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رنج‌دان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری زۆرتریش ده‌بێته‌وه.)
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌وه‌ی‌که ئازارێکی که‌میان کێشاوه سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ. ته‌بعه‌ن پاش هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌مێک ئاڵۆزیمان هه‌بێت. نوسخه‌یه‌ک له ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌درێته سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان. بڕێ‌جار نه‌خۆشه‌کان 5-4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار دێنن. که‌سانێک که نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاویان ئه‌نجام داوه هه‌تا 48 کاتژمێر کاتی جاوینی خواردن هه‌ست به ئازار ئه‌که‌ن. زۆرتر که‌سه‌کان پاش ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری هیچ‌چه‌شنه ئازارێکی غه‌یری کونترۆڵیان نیه.
ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ هۆکارگه‌لی جیاواز وه‌کوو پیچیده‌گی پێڵووه‌کانی هه‌ر که‌سێکه‌وه. پێداچوونه‌وه‌ی بیلفارۆپلاستی که‌مێ زۆرتر ده‌خایێنێ، چونکه پێویستی به سه‌رنجی زۆرتره.
نا. به‌هۆی کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌هۆشی نه‌خۆشه‌کان ناتوانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌بخوڕن.
زۆرتر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌شێوه‌ی سه‌رپێیی ئه‌نجام ده‌بێت. له‌و جێیه‌ی که پاش ئارام‌بوونه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، ده‌بێ که‌سێکی بڕواپێ‌کراو ئێوه بگه‌ینێته‌وه ماڵه‌وه و شه‌و له لاتان بمێنێته‌وه هه‌تا سبه‌ینێ بۆ کردنه‌وه‌ی بانداژه‌که‌تان هه‌تا مه‌ته‌ب له‌گه‌ڵتاندا بێت.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی ده‌گرن به‌ڵام زۆرتر دوای حه‌وته‌یه‌ک نه‌خۆش ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌ی. پاش 2 حه‌وته سه‌رجه‌م نیشانه و ئاسه‌واری کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌کرێ به مکیاج‌کردن بشاردرێته‌وه.
ده‌بێ هه‌تا 2 حه‌وته پارێز بکه‌ن له چالاکییه ئه‌یرۆبیکییه‌کان و هه‌ڵگرتنی شته گران و چالاکییه قورسه جه‌سته‌ییه‌کان له 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی گران و ته‌قه‌للاکردن، چونکوو ده‌بنه هۆی زیادبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و دێر چاک‌بوونه‌وه.
له ئاخری حه‌وته‌ی یه‌که‌مه‌وه کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری جاک‌بوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن. له نێو چوونی ته‌واوی ئه‌م نیشانه‌گه‌له 3-2 حه‌وته ده‌خایێنێ. ئێوه ده‌توانن کوترانه‌کان به که‌ره‌سته‌ی مکیاج به‌باشی 10-7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌باشی بشارنه‌وه.
شێوازه‌کانی ساف‌کردنی پێست وه‌کوو بووتاکس، کولاژن و پیل ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌و که‌سانه بێت که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوان‌کارییان نیه.
تووڕه‌بوون بابه‌تێکی سروشتییه. بێ‌ته‌عاروف بڵێین، ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه به گاڵته بگرن ئێمه‌ش تووڕه ده‌بین( ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌شنه کێشه‌یه‌کتان هه‌یه له‌گه‌ڵماندا باسی بکه‌ن. یه‌کێک له باشترین کاره‌کان بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ تووڕه‌بووندا سه‌یرکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یان ئه‌نجام داوه. نه‌خۆشه خوێنده‌واره‌کان ده‌زانن چ کاتێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان گونجاوه.