له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا چ شتێک ڕوو ده‌دات؟
زۆر شت ڕوو ده‌دات. ته‌نیا چه‌ند دانه‌یان نێو ده‌به‌ین. ئێوه په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان پێشینه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکییه‌که‌تان فه‌حس ده‌که‌ن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌یه‌ک له‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که ده‌بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن پێتان ده‌درێت و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ده‌درێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که پاش ئه‌م کارانه ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژوو بکه‌ن.
Informed Consent یانی چی؟
یانی ئه‌وه‌ی‌که ئێوه زانیاریگه‌لێکی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکه و خراپه‌کانیه‌وه بگره هه‌تا کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به ده‌ست هێناوه و به‌م‌شێوه‌یه ئێوه ده‌توانن به زانیاریگه‌لێکی ته‌واوه‌وه بڕیار بده‌ن.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکه و خراپیگه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا دوکتۆر چاوه‌ڕوانییه‌کانتان له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌نرخێنێ. پاشان پێتان ده‌ڵێت کام له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان غه‌یره مومکین. به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌تان پێ ده‌درێت که له‌وانه‌یه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کانی پلاستیک ده‌گمه‌نن به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه ئیحتیمالیه‌کاندا ئاشنا بێت.
بۆ ئاماده‌بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێکی تر ئه‌نجام بده‌م؟
ئێمه سه‌یری پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستیتان ده‌که‌ین. چونکه جگه‌ره‌کێشان چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خات ده‌بێت 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له کێشانی جگه‌ره. په‌ره‌ستاره‌کانمان له ئه‌نجامی ئه‌م کارانه‌دا یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانم پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ بکه‌م؟
له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌کار ده‌هێنن ده‌یبینن. ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاوکه‌ری خوێن ده‌خۆن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار هێنانی ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ئارامکه‌ره‌وه‌گه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر به‌کار ده‌هێنم. ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان ڕابگرم؟
زۆربه‌ی ئه‌م مه‌وادگه‌له دیارده‌گه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامین E، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رمانه‌کان به‌کار بهێنم؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن پێمانی بڵێن. هه‌روه‌ها پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ ڤیتامین c به‌کار بهێنن. هه‌روه‌ها نابێ له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن.
بۆچی نابێ پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ به‌رگری له‌م ئاڵۆزییانه پاریزکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌م‌لاوه‌یه. بۆ نه‌خۆشه‌کانی تووش‌بوو به نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌کان وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان په‌ره‌ستاره‌کانمان چاودێریگه‌لێکی تایبه‌ت له به‌رچاو ده‌گرن.
* بۆ check upی من پێش نه‌شته‌رگه‌ری چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ده‌درێت؟
په‌ره‌ستاره‌که‌مان ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ئه‌دات. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێت حه‌تمه‌ن پێیان بڵێن. دڵنیا بن هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر پرسیارێکتان هه‌بێت ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ر بپرسن