کاتێ دێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌وارێکی نه‌رم و ئاسووده ده‌پچرێته ده‌ور سه‌رتانه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که گوێیه‌کانتان داده‌پۆشێت و ئه‌وان له شوێنی خۆیان ده‌هێڵێته‌وه. چونکه ئه‌م پۆششه به‌ته‌واوی گوێیه‌کانتان داده‌پۆشێ ناتوانن کوتران و ههڵمساوییهکه ببینن. پاش لابردنی ئه‌م پۆششه له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا که‌مێک هه‌ڵمساوی و کوتران له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌بینن.
کاتێ تێمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم ده‌بێت؟
ئێوه هه‌ست به بوونی نه‌واره نه‌رمه‌کانی ده‌وری گوێچکه‌تان ده‌که‌ن. هه‌تا ئه‌م پۆششه دهستلێنهدراو بێت بیستنتان تووشی کێشه ده‌بێت. ده‌بێ دڵنیا بن حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌تان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی کاتێ به‌ئاگا هاتنه‌وه چاودێریتان لێ بکه‌ن.
کاتێ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک هاتمه‌وه هۆش ده‌توانم خۆم سه‌یاره لێ‌بخوڕم؟
نا، که‌سێکی تر ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری بتانباته‌وه ماڵه‌وه و هه‌تا ئێواره له لاتان بمێنێته‌وه.
ئایا ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری شه‌و که‌سێک له لام بێت؟
به‌ڵێ، ده‌بێ له شه‌وی یه‌که‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا که‌سێک له لاتان بێت.
ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
به‌ڵێ. نوسخه‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ به‌کار بهێنرێت. ئه‌م نوسخه‌یه داگری بابه‌ته‌کانی خواره‌وه‌یه:
له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانگه‌له به‌کار بهێنرێت؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕؤژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
7)کوتران و هه‌ڵمساوی چه‌نده ده‌خایێنێ؟
له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کاندا هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر به‌ئاسانی تووشی کوتران ده‌بن ڕه‌نگه 2 حه‌وته‌ش درێژه بکێشێت که زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌مه ڕوو ده‌دات.
8)ئایا ده‌بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێزێکی تایبه‌ت بگرم؟
نا، نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن هه‌رچییان ده‌وێ بخۆن. پارێزی خۆتان له شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده خواردنه نه‌رم و وشکه‌کان بخۆن. هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی پێستان وشک نه‌بێت.
9)که‌ی ده‌توانم حه‌مام بکه‌م؟
پۆششی سه‌رتان ده‌بێ له شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه. بۆیه هه‌تا پێش لانه‌بردنی ئه‌م پۆششه نابێت حه‌مام بکه‌ن. پاش لابردنی پۆشش هه‌ر کاتێ بتانه‌وێ ده‌توانن حه‌مام بکه‌ن.
10)ئایا له کاتی چالاکییه ڕۆژانه‌کاندا ده‌بێ کارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌م؟
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. پڕبوونی ده‌موچاو و بێخه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و ورده‌ورده چاک ده‌بن. پرێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران، له ئامێزگرتنی منداڵ.
11)که‌ی سروشتی ده‌بمه‌وه؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌تی دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانتان ده‌کرد باشتر دێنه به‌رچاو. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان ده‌بێت و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستتان له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
12)چه‌نێک ده‌خایێنێ هه‌تا چاک ببمه‌وه؟
گه‌یشتن به دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ست نزیکه‌ی ساڵێک ده‌خایێنێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پاش 3 مانگ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه 90%ی یه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد.