1.له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا چ شتێک ڕوو ده‌دات؟
زۆر شت ڕوو ده‌دات؟ ته‌نیا نێوی چه‌ند دانه‌یان ده‌به‌ین. په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان پێشینه‌ی پزیشکی و ته‌ندروستیتان فه‌حس ده‌که‌ن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ده‌ده‌نه‌وه. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌یه‌ک له‌و ده‌رمانانه‌تان پێ ده‌درێت که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ده‌درێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که پاش ئه‌م ئه‌ک کارانه لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژوو بکه‌ن.
2.Informed Consent یانی چی؟
یانی ئه‌وه‌یکه ئێوه زانیاریگه‌لێکی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکی و خراپییه‌وه بگره هه‌تا کاروباره‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به ده‌ست هێناوه و به‌مشێوه‌یه ده‌توانن به زانیاری تایبه‌ته‌وه بڕیار بده‌ن.
3.ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه چ چاکه و خراپیگه‌لێکی هه‌یه؟
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه ده‌نرخێنێ پاشان پێتانده‌ڵێت کام له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان غه‌یره مومکین. به‌سه‌رنجدان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسییانه‌تان پێ ده‌درێت که له‌وانه‌یه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌گمه‌نن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێ نه‌خۆش به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه ئیحتیمالییانه‌دا ئاشنا بێت.
4.ئایا له سه‌ر پێستم نیشانه‌کانی بڕین ده‌بێت؟
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌دا ته‌زرێقی چه‌وریشیان ئه‌نجام داوه، له سه‌ر لێوه‌کانیانه‌وه بڕینێکیان نابێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه زیاتر نه‌ک هه‌مووی(شێوه‌کانی تری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێو له قوژبنه‌کانی زاردا بڕینگه‌لێکی بچووک ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.) بڕینه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌درێت که زامه‌کان نابینرێن و به‌مشێوه‌یه باشترین ده‌سکه‌وت له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی پلاستیک به ده‌ست دێت. زۆربه‌ی بڕینه‌کان به‌باشی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
5.ئه‌گه‌ر پێشتر زامگه‌لێکی ناجۆرم بووبێت ده‌بێ چ بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر ئێوه پێشتر گوێتان کون کردبێت به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زام و بڕینه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌رک بکه‌ن. چونکه جارێک تاقیتان کردۆته‌وه. زامه‌کانی به‌شه‌کانی تری جه‌سته ناتوانن نموونه‌یه‌کی باش بن بۆ ده‌رککردنی شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک. له کاتی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ دوکتۆردا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتانی پیشان بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌مشێوه‌یه دوکتۆر ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی باشتان پێ بدات سه‌باره‌ت به شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری.
6.بۆ ئاماده‌بوون بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ کارگه‌لێکی تر ئه‌نجام بده‌م؟
ئێمه پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستیتان ده‌بینن. چونکه به‌کارهێنانی ته‌ماکۆ ده‌بێته هۆی دواخرانی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووتن و ته‌ماکۆ به‌کار نه‌هێنن. په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامی ئه‌م کاروبارانه.
7.سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانم پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ چ بکه‌م؟
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌کاری ده‌هێنن ده‌بینن. ئه‌گه‌ر خاوکه‌ری خوێن به‌کار ده‌هێنن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانی ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بهێنرێت.
8.من ڤیتامین و ته‌واوکه‌ر به‌کار ده‌هێنم. ئایا ده‌بێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانیان ڕابگرم؟
زۆربه‌ی ئه‌م ماده‌گه‌له دیارده‌گه‌لێکیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر جه‌ریانی خوێندا. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامینE، ڕۆن ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
9.ئایا پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رمانه‌کان به‌کار بهێنم؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستیان به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تتان هه‌یه حه‌تمه‌ن پێمانی بڵێن. هه‌روه‌ها پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ ڤیتامینc به‌کار بهێنن و له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه نابێت شتێک بخۆن.
10.بۆچی نابێ پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆم یان بخۆمه‌وه؟
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ به‌رگری له تووشبوون به‌مجۆره ئاڵۆزییانه پارێزکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. بۆ بڕێک له نه‌خۆشه تایبه‌ته‌کان وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان په‌ره‌ستاره‌کانمان چاودێریگه‌لێکی تایبه‌ت له به‌رچاو ده‌گرن.
11.بۆ check upی من پێش نه‌شته‌رگه‌ری چ کارگه‌لێک ئه‌نجام ئه‌درێت؟
په‌ره‌ستاره‌کانمان ئێوه ئاماده ده‌که‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێ حه‌تمه‌ن پێیان بڵێن. دڵنیا بن هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌رچه‌شنه پرسیارێکتان هه‌یه ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بپرسن.