1.کاتێ تێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری لێو هه‌ڵمساوی و کوتران له نه‌خۆشه‌کاندا ده‌بینرێت و ئه‌م دوانه هه‌تا 48-24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌نه زۆرترین ڕاده. هه‌ڵمساوی 3-2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری چاک ده‌بنه‌وه.
2.پاش هاتنه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
کاتێ تێنه‌وه هۆش ئاسووده و گێژن. دڵنیا ده‌بن که حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌تان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتانن هه‌تا چاودێرییه تایبه‌ته‌کان ئه‌نجام بده‌ن.
3.ئایا شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ که‌سێکم له لا بێت؟
به‌ڵێ، که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس شه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ له لاتان بێت.
4.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ پارێزێکی تایبه‌ت بگرم؟
نا. نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن حه‌زیان له هه‌رچێ بێت بخۆن. پارێزی خۆتان به شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده خواردنه نه‌رم و وشکه‌کان بخۆن. هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستتان وشک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆکارێک له ده‌وروبه‌ری زارتانه‌وه بڕین هه‌یه له‌وانه‌یه نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان پێتان بڵێ هه‌تا 4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری شیره‌مه‌نی نه‌خۆن.
5.ئایا له کاتی چالاکییه ڕۆژانه‌کاندا ده‌بێ کارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌م؟
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. پڕبوونی ده‌م‌وچاو و بێ‌خه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و هێدی‌هێدی چاک ده‌بن. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران و له ئامێزگرتنی منداڵ.
6.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌تم هه‌یه؟
به‌ڵێ. ده‌رمانه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و له کاتی چوونه ماڵه‌وه به‌کار بهێنن. ئه‌م ده‌رمانگه‌له بریتین له:
7)له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانگه‌له به‌کار بهێنرێن؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه به‌کار بهێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
8)چاک‌بوونه‌وه‌ی کوتران و هه‌ڵمساوی چه‌نده ده‌خایێنێ؟
له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کاندا کوتران که‌مه. هه‌ڵمساوی ڕه‌نگه 3-2 حه‌وته یان زیاتریش درێژه بکێشێت.
9)ئایا بۆ به‌رگری له کوتران و هه‌ڵمساوی ده‌توانم حه‌زم له هه‌ر کارێک بێت ئه‌نجامی بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێک کوترانیان هه‌یه. ده‌کرێت به پارێزکردن له خواردنی ئه‌سپرین و ئیبۆپرۆفۆن خوێنڕێزی و کوتران بگاته که‌مترین ڕاده. هه‌روه‌ها ئه‌نجامی کاروباری هاوشێوه پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌رگری ده‌کات له هه‌ڵمساوی.
10)که‌ی ده‌توانم حه‌مام بکه‌م؟
ته‌قه‌ڵه‌کان ده‌بێت وشک و له شوێنی خۆیاندا بمێننه‌وه. هه‌تا کاتێ لاببرێن ده‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته بپارێزرێت. هه‌ربۆیه ده‌توانن پاش لابردنیان حه‌مام بکه‌ن یان قژتان بشۆن.
11)که‌ی سروشتی ده‌بمه‌وه؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌تی دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ له‌وه‌ی‌که چاوه‌ڕێیتان ده‌کرد باشتر دێنه به‌رچاو. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان ده‌بێ و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستتان له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
12)چاک‌بوونه‌وه و چاره‌سه‌ربوون چه‌نده ده‌خایێنێ؟
گه‌یشتن به ده‌سکه‌وته گشتییه‌کان ساڵێکی ته‌واو ده‌خایێنێ. هه‌رچه‌نده پاش 3 مانگ، 90%ی نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌سکه‌وتی دڵخوازی خۆیان.