یه‌کێک له زۆرترین داخوازیگه‌لێک که له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووین ئه‌مه‌یه:
ده‌مه‌وێ ڕواڵهتم پیشانده‌ری هێزی زۆری ده‌روونیم بێت. “زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ ڕواڵه‌تی گرژی و تووڕه‌یی شێوه‌ی برۆیان به نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ر بکرێت. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ له سه‌ره‌وه‌ی پێڵوویانهوه برۆگه‌لی کهوانییان ببێت و حاڵه‌تی چه‌ماوی ژێر پثڵوویان چاک بکه‌ن. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ برۆی خۆیان ببێت به‌ڵام هێڵگه‌لی گرژی نێو چاویان لابچێت. به‌گشتی که‌سانێک که خوازیاری چاککردنی برۆیانن نایانه‌وێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ڕواڵه‌تێکی سه‌یریان ببێت.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشراوی برۆی ئه‌ندێسکۆپ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی جوانی که‌سانی به‌ساڵاچوو به‌کار ده‌چێت. به جۆرێک واده‌زانن که زۆرتر خانمان خوازیاری نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانن، ئه‌مڕۆ پیاوانیش له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به شێوه‌یه‌کی زۆر بۆ ساف‌کردنی هێڵگه‌لی گرژی ڕوخسار و جوانترکردنی ڕواڵه‌تیان له شوێنه ڕکابه‌رییه‌کاندا که‌ڵک وه‌رده‌گرن. چون له‌و بڕوایه‌دان ڕواڵه‌تیان پیشانده‌ری هێزی ده‌روونییانه.
دیسانه‌وه لێمان ده‌پرسن چ جیاوازییه‌ک له نێوان کێشرانی برۆ به‌شێوه‌ی ئه‌ندێسکۆپ و نه‌شته‌رگه‌ری کێشراوی هه‌نیه به‌شێوه‌ی سونه‌تی هه‌یه؟ له نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپدا، دروستکردنی بڕینی سه‌ر ده‌موچاو که‌متر ده‌بێته هۆی چڵک، خوران و بێههستی. هه‌روه‌ها زامی ئاستیتر له‌گه‌ڵ دیارده‌ی که‌متر دروست ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپدا قژ هیچ‌چه‌شنه زیانێک نابینێت. سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌ران له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپدا بێئهزموونن. کاتێ ده‌تانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌رێک لێکبده‌نه‌وه لێی نه‌پرسن هه‌تا ئێستا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆ یان پێڵووی ئه‌نجام داوه، به‌ڵکوو لێی بپرسن چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپی ئه‌نجام داوه. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی به‌ئه‌زموون و موعته‌به‌ر که به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کان ئه‌نجام ده‌دات ده‌زانێ ئه‌رکی ته‌نیا چاککردنی به‌شگه‌لی دیاریکراوی نه‌خۆش نیه به‌ڵکوو ده‌بێ وڵامی ئه‌نگێزه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش بداته‌وه. ئاشکرایه که نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی برۆ ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌موچاویان نیه حه‌ز ده‌که‌ن شێوازگه‌لێکی خۆپارێز وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچیگه‌لی ڕوخسار یان کولاژن بۆ پڕکردنی چاڵی گۆنایان به‌کار بێنن. ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژاندنه‌وه‌ی جوانی ئاگاداری‌یان هه‌یه ده‌زانن چ کاتێ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆیان گونجاوه. باسکردن سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانبوونهوه به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌س پێ ده‌کات. به‌مشێوه‌یه نه‌خۆش به یارمه‌تی وێنه‌کان تێده‌گات پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ گۆڕانێک ده‌بێت؟ هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی که له وێنه‌کانیشدا ده‌یبینێ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ چه‌ندینجار نه‌شته‌رگه‌ری برۆیان له‌گه‌ڵ کێشرانی ده‌موچاو ئه‌نجام ببێت. چونکوو هێڵی پێکه‌نین له به‌شی ژێره‌وه‌ی ڕوخساریان له نێو ده‌چێت و له ئاکامدا له به‌شی شه‌ویلکه‌دا ڕوخسارێکی سافتریان ده‌بێت. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی هێزی جاوینی شه‌ویلکه‌کان له به‌شی چناکه و گه‌ردندا. یه‌کێ له باشییه‌کانی ئه‌نجامی هاوکاتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌گه‌ڵ کێشرانی دهمچاو توانایی ئه‌نجامی لیپۆساکشێنه. که‌وایه که‌سانێک که ده‌یانه‌وێ چه‌ورییه‌کانیان بتوێننه‌وه ده‌توانن وێڕای ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه، ئه‌م کاره‌ش ئه‌نجام بده‌ن. زۆرترین داخوازی نه‌خۆشه‌کان، ئه‌نجامی هاوکاتی بێلفارۆپلاستی(کێشرانی پێڵوو) له‌گه‌ڵ ککێشرانی برۆیه. به‌مپێیه نه‌شته‌رگه‌ر ده‌توانێ له درێژه‌ی کێشرانی برۆدا هاوکات کهیسگهلی ژێر پێڵوو لابه‌رێت یان چاک بکات. نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی گه‌وره‌کردنی چناکه، گۆنا، نه‌شته‌رگه‌ری لووت، گوێ و لێویش ده‌کرێ هاوکات له‌گه‌ڵ کێشرانی برۆدا ئه‌نجام بدرێت. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان به دوای زانیاریگه‌لێک سه‌باره‌ت به چاککردنی لۆچیگه‌لی ئاستی پێستن. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی چرچییه ئاستییه‌کانی پێستی ده‌موچاو ده‌کرێ به کێشرانی پێست ساف بکرێت به‌ڵام ناکرێت سه‌رجه‌م هێڵگه‌لی ئاستی به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌تاو یان چرچیگه‌لی ژنێتیکی چاره‌سه‌ر بکرێت. نه‌شته‌رگه‌ری برۆ، برۆگه‌لی چه‌ماو و شکاو دروست ده‌کات. پیلی کیمیایی، نه‌شته‌رگه‌ری تیشکی و ساف‌کردنی پێست خه‌سار و چرچییه پێستییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. له ڕاوێژی سه‌ره‌تاییدا، نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی به‌ئه‌زموون و جێمتمانه‌ی ئێوه پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی سه‌ر و ملی ئێوه له باری فۆرم و کاراییه‌وه لێک ده‌داته‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتی له ده‌موچاو ده‌توانێ ده‌سکه‌وتگه‌لی چاوه‌ڕوانکراو له کێشرانی برۆمان پێ بدات. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن وێڕای ڕاده‌ی تێکچوونی بافتی و … له فاکته‌ره گرینگ و کاریگه‌ره‌کانی ئاشکرابوونی ئاکامی نه‌شته‌رگه‌رین. نه‌خۆش ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕاستبینانهیی له ئاکامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی ببێت. ئاگاداری ئێوه له ڕه‌وتی نه‌شته‌رگه‌ری و کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ورێکی گرنگی له ڕوودانی ده‌سکه‌وتی سه‌رکه‌وتنی دوایی ده‌بێت.
له عه‌یاده‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه، په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێت تا کاروباری پێویست له پێش و پاشی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. له ڕۆژێک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا کاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که په‌سند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ پهرهستارهکهدا قسه ده‌که‌ین(ئه‌و که‌سه‌ی که ئێوه بێهۆش ده‌کات و پێش چوون بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری برۆ به سه‌رنجدان به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافی نزیکه‌ی 2کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری برۆ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان ببێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر درێژه ده‌خایێنێ. هاتنه هۆش له حاڵه‌تی بێهۆشی نزیکه‌ی 1 کاتژمێر ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر ته‌رخیس ده‌کرێن
• تکایه پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ماده‌گه‌لێک که ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆن(Advil, Aleve)یان هه‌یه هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری و پا2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌رمانگه‌لێک که نابێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن سه‌ردانی به‌شی(لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان) بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک که به‌کاری دێنن له سه‌ر سووڕانی خوێن و خوێنڕیزیدا کاریگه‌ری داده‌نێ(comodin, worfarin) زوو دوکتۆره‌که‌تان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
• تکایه پارێز بکه‌ن له کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و خواردنی کحوول حه‌وته‌یه‌ک پێش نه‌شته‌رگه‌ری و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری. ئه‌گه‌ر به‌رگرت له به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه نه‌که‌ن دێرتر زامه‌کان چاک ده‌بنه‌وه و سووری پێست و په‌رێشانییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• تکایه سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و دهرمانییهکانتان پێمان ڕابگه‌ینن. له عه‌یاده‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ده‌رمانگه‌لێک که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاودا بیخۆن ئاگادارتان ده‌کاته‌وه.
• له عه‌یاده‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنییه‌کان، مه‌رهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیکی چاو(ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان بوو) و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی تێدایه. تکایه ئه‌م ده‌رمانانه پێش چوون بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده بکه‌ن هه‌تا پاش نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئاماده ببێتتان.
• نابێ له پاش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری شتێک بخۆن یا بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پزیشکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسێت. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌کردنی هه‌رکام له‌م بابه‌تانه نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
• پێش هاتن بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری مکیاج و بۆیه‌ی نینۆکه‌کانتان خاوێن بکه‌نه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی که هاتنه‌وه هۆش، له ده‌وروبه‌ری سه‌رتاندا بانداژێکی گه‌وره و نهر ده‌بینن که پێی ده‌ڵێنdrain. Drain ده‌بێته هۆی زوو له نێوچوونی مایعی بافتی و به‌رگری ده‌کات له چڵک. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کان یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن بابه‌ته‌کانی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی مایعات، ڕێگه‌چوونی هێواش، چاره‌سه‌ری ئاڵۆزی و چاوه‌دێری له سه‌ر drainی ئێوه.
په‌ره‌ستاره‌کان دیسانه‌وه ڕێنوێنیگه‌لی پێویست و کاروباری پاش نه‌شته‌رگه‌ریتان بیر ده‌خه‌نه‌وه و داواتان لێ ده‌کرێ سبه‌ینێ بۆ کردنه‌وه‌یdrain دووباره بچنه‌وه. ئه‌گه‌رچی ده‌ردی کردنه‌وه‌یdrain زۆر نیه به‌ڵام پێتان دهگوتترێت که کاتژمێرێک پێش کردنه‌وه‌ی drain ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. هه‌روه‌ها ده‌بێ پاش 7-5 ڕۆژی تر بۆ کردنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵه‌کان دوباره بچنه‌وه.
*ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری جله‌کانتان وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر جله‌کانتان هه‌راو و شلن به دوکتۆره‌که‌تان بڵێن. پشکنینی drain زۆر سانایه. په‌ره‌ستاره‌کانمان شێوه‌ی پشکنینی drainتان فێر ده‌که‌ن. پاش کردنه‌وه‌ی drain و ده‌رهێنانی جله‌کان clipsێک ده‌درێ له قژتان. دیسانه‌وه پارێزگاری له زامه‌کانتان بیر ده‌خرێته‌وه. ته‌قه‌ڵه‌کان به گیراوه‌یه‌کی پراکسید هیدرۆژێن پاک و پاشان به مه‌رهه‌مێکی ئه‌نتی‌بیووتیکی دوو جار له ڕۆژدا خاوێنی بکه‌نه‌وه هه‌تا زوو چاک ببنه‌وه. هه‌میشه هه‌تا چه‌ند ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پۆششێکی پلاستیکی ببهسنه سه‌ر زامهکهتاندا. کاتی خۆی پێتان ده‌ڵێن بیکه‌نه‌وه و ته‌نیا کاتی خه‌وی شه‌وانه بۆ حه‌وته‌یه‌ک بیبهسن.
*ده‌بێ حه‌وت ڕۆژی تر سه‌ردانی مه‌ته‌ب بکه‌ن هه‌تا clipsه‌که لابه‌رن. له‌و جێیه‌ی که زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن هه‌تا چه‌ند ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌نیه‌یان بێهه‌سته، هه‌ربۆیه هه‌ست به هیچدهردێک له بوونی clips ناکه‌ن.
• نه‌خۆشه‌کان زۆرتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌تا بوونی ده‌رد هه‌یه. ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ئه‌گه‌ر پێویست بوو به‌کار بێنن. له کاتی به‌کارهێنانی ئارامکه‌ره‌وه پارێز بکه‌ن له کێشانی جگه‌ره و ماده‌ی هۆشبه‌ر و کحوول. به‌کارهێنانی ئارامکه‌ره‌وه‌کان له‌گه‌ڵ خواردنه یاریده‌ره‌کان، ڕشانه‌وه و حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی هی ئارامکه‌ره‌وه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه.
• که ده‌ڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئهنتیبیووتیکهکان(cephalexin/kcflex( به‌کار بهێنن. بوونی تا هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئاسایییه. هه‌روه‌ها ده‌رمانه دژههڵمسانهکان کاتی خه‌و له ماڵه‌وه به‌کار بێنن.
• به‌کارهێنانی ڤیتامین c یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ چاکبوونه‌وه. ده‌بێ ڤیتامین c هه‌تا 3 جار له ڕۆژدا هه‌ر جارێ 1000mg به ماوه‌ی 2 حه‌وته به‌کار بێنن.
هه‌وڵ بده‌ن پارێزی خواردنی خۆتان له خواردنه‌وه‌کان بگۆڕن به خواردنه زوو هه‌زمه‌کان وه‌کوو دانه‌وێڵه، ماس، سووپ و مه‌عکه‌رۆنی.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوه‌تی وچان بده‌ن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی خه‌و 2هه‌تا3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌ماندنه‌وه‌ی زۆر، تهقهلاکردن و هه‌ڵگرتنی شتی گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه پارێز بکه‌ن له ئامێزگرتنیان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر زه‌وی. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێنهخوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته ده‌بێ نه‌چنه سه‌ر ئیش(ده‌وام). پاش 24 کاتژمێر زامه‌کان وشک بهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر له کاتی خاوێن‌کردن و ماڵینی مهڵههمدا. له کاتی حهمامکردندا نه‌هێڵن قژتان یان شوێنی بڕینه‌که ته‌ڕ ببێت. سفارش ده‌کرێت 2 جار دووش بگرن و قژتان بشۆن. جارێک ئێواره‌ی ڕۆژی پێش لابردنی clips. کوتران و زام ده‌کرێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به مکیاج بشارنه‌وه. به‌رده‌وام دهموچاوتان دوور بگرن له لێدانی ڕاسته‌وخۆی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی سفارش ده‌کرێت. پاش نه‌شته‌رگه‌ری کارگێڕه‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، که‌ره‌سته‌ی مکیاج و کرێمه‌کان ده‌موچاو به‌کار بێنن. بۆ به‌رگری له له‌که‌ی نادیار له شوێنی نهشتهرگهریکراو هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا قه‌رار نه‌گرن.
هه‌ڵمسان، کوتران و بێخه‌وی له نیشانه زۆر ئاساییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به چاکبوونه‌وه‌ی خێرا له توندییان که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌بوونی هاوڕایهکی باڵغ و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه ڕۆژانه ناوبراوه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری سفارش ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری، نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمسان و چاکبوونه‌وه‌ی بافتی پێست کاتی ده‌وێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئه‌ڵبه‌ته ئێمه 3 حه‌وته وچان سفارش ده‌که‌ین. پاش 3 حه‌وته ئێوه هه‌ڵمسان و کوتران له ڕوخسارتاندا ده‌بینن به‌ڵام هه‌ڤاڵان و بنه‌ماڵه‌تان ئه‌مانه نابینن. دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا 1 ساڵ به‌ته‌واوی نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوار پهسهندبوونتان سه‌باره‌ت به ئیشی ئێمه پێشتر له ته‌واوبوونی ساڵه‌که له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. ئێمه پاش ساڵێک داوتان لێده‌که‌ین بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێک بگرن و به‌مشێوه‌یه ئێمه چێژ له دوایین ده‌سکه‌وت وه‌رده‌گرین.