به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن و پیرتر بوون، زۆربه‌ی خه‌ڵک کاتێ به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکییه‌کان نیشانه‌کانی پیرییان ده‌شارنه‌وه هه‌ست به جوانی و بزێوی ده‌که‌ن. یه‌کێ له باشترین داخوازیگه‌لێک که له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووین ئه‌مه‌یه که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ به جوانترکردنی ڕواڵه‌تی خۆیان هێزی ده‌روونی خۆیان پیشان بده‌ن. که‌سانێکی زۆر ده‌یانه‌وێ شوێنی ده‌وری فه‌ک(شه‌ویلکه)یان سافتر بکه‌نه‌وه. بڕێک ده‌یانه‌وێ گۆنا که‌وتووه‌کانیان چاک بکه‌نه‌وه. بڕێکی تر ده‌یانه‌ێ هێڵگه‌لی پێکه‌نینیان نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن هه‌تا له حاڵه‌تی خه‌مۆکی و گرژبوون ڕزگار ببن. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ پێستی ده‌وروبه‌ری فهکیان له ده‌وروبه‌ری چناکه و ملدا کورت بکه‌نه‌وه. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که داواکاری یه‌کێک له‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ن ده‌توانن زانیارییه‌کانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ کێشرانی ده‌موچاودا بخوێننه‌وه.
ڕیتیدێکتۆمی( ده‌سته‌واژه‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌موچاو)ده‌توانێ کاریگه‌رییه‌کی زۆر له سه‌ر ڕواڵه‌تی خه‌ڵکدا دابنێت. ڕیتیدێکتۆمی شێوازێکی باش و بێمهترسییه که ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه و جوانکردنی ده‌موچاو و شاردنه‌وه‌ی پرتووکاوی و پیری له خه‌ڵکدا. له‌وانه‌یه به‌وشێوه‌یه بیر بکرێته‌وه که نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ته‌نیا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت به‌ڵام پیاوان له شوێنی ڕکابه‌ری شه‌ریکه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه‌ن. چونکه ڕواڵه‌تی جوانتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زۆرتره. کاتێ که‌سانێک به دوای ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکهوهن ته‌نیا سه‌رنج ده‌ده‌نه لایه‌نێک له ئه‌ندامه‌کانی ده‌موچاو هه‌تا سه‌رجه‌م ڕواڵه‌تیان. یه‌کێ له زۆرترین نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانمان ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێ”ملی قه‌له‌موونی” خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن. زۆربه‌ی کات نه‌خۆشه‌کان ته‌نیا ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل ئه‌نجام بده‌ن و زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات ئه‌وان پاش نه‌شته‌رگه‌ری له ئاکامه‌که‌ی ڕازی بن. بۆچی؟ کاتێ پێستی ئیزافه‌ی مل لاده‌برێت پێستی شلی ده‌موچاو له به‌رانبه‌ر گوێێهکاندا قوت ده‌بنه‌وه و ڕواڵه‌تێکی ناسروشتی(نائاسایی) په‌یدا ده‌کات. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ر پێتانی گوت که ده‌توانێ ته‌نیا به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی ده‌موچاو ئێوه چاره‌سه‌ر بکات به‌ڕاستی پێشنیار ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی تریشدا ڕاوێژ بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌نجامی هاوکاتی نه‌شته‌رگه‌ری مل و ده‌موچاو ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان پێ ده‌دات لیپۆساکشێنی ملیش ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ورییه‌کان ببه‌نه شوێنێکی تری دهموچاوتان. له ته‌زرێقاتی چه‌وریدا له‌و چه‌ورییانه که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت که له شوێنگه‌لێکی تردا ڕژاون. ته‌زرێقاتی چه‌وری له شوێنگه‌لێکی زۆردا وه‌کوو هێڵگه‌لی پێکه‌نین و کاتی کێشرانی لێوه‌کاندا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانی ده‌موچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ئه‌رکی ئه‌و ته‌نیا چاککردنه‌وه‌ی شوێنه مه‌به‌سته‌کانی نه‌خۆش نیه. به‌ڵکوو ده‌بێ وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یه. ئاشکرایه بیلفارۆپلاستییهک ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌موچاویان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوازگه‌لێکی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس یان کولاژن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کونگه‌لی ده‌موچاویان که‌ڵک وه‌ربگرن. که‌سانێک که سه‌باره‌ت به بووژانه‌وه و جوانکردنهوه ئاگاداری پێویستیان هه‌یه ده‌زانن چ کاتێ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆیان گونجاوه. باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانکردنهوه به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌مشێوه‌یه نه‌خۆش تێده‌گات که پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ گۆڕینێک ده‌بێت. هه‌ر به‌وجۆره‌ی که له ڕهسمهکانیشدا ده‌یبینن زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆدا ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا هێڵگه‌لی نێوان چاو له نێو بچێت یان له‌گه‌ڵ بیلفارۆپلاستیدا ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا کیسته‌کان ژێر چاو چاک ببنه‌وه. نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، کێشرانی گۆنا، ڕینۆپلاستی(نه‌شته‌رگه‌ری لووت)، ئوتۆپلاستی، نه‌شته‌رگه‌ری گوێ و لێو ده‌کرێ پێکه‌وه و هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاودا ئه‌نجام بدرێت. زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌دوای زانیاریگهلێن سه‌باره‌ت به چاککردنه‌وه‌ی چرچیگه‌لی ئاستی پێست له ڕێگه‌ی پیلی کیمیایی، نه‌شته‌رگه‌ری له‌یزری(تیشکی) یان شێوازه‌کانی تری هاوشێوه‌ی ساف‌که‌ری پێست. ئه‌گه‌رچی به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێست ده‌تواندرێت چرچیگه‌لی ده‌موچاو چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام سه‌رجه‌م هێڵگه‌لی ئاستی هی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆر و هۆکاره ژنێتیکییهکان ناکرێ چاک بکرێته‌وه. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌توانێ پێستی کیسه‌یی( saggy skin) چاره‌سه‌ر بکات. شێوازه‌کانی ساف‌کردنی پێست شێواویگهل و چرچیگه‌لی بافتی چاک ده‌که‌نه‌وه. له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاری ئێوه‌دا، ئێمه پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی چاوانتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. نرخاندنی پێڵووه‌کانی سه‌ره‌وه و خواره‌وه و چاوه‌کان، بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌کرێ له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بیلفارۆپلاستی چاوه‌ڕێ بکرێت پێشکه‌ش ده‌کات. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرد له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه. هه‌ر وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکییه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانی ئاقڵانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێواز و ڕه‌وته‌کان له به ئاکام گه‌یشتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ین.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاو
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵماندا، په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ن هه‌تا کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا کاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(که‌سێک که ئێوه بێهۆش ده‌کات) و پێش ڕۆیشتنه ژووری عه‌مه‌لیات پزیشکه‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری برۆ به سه‌رنجدان به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 3 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی پێستی ده‌موچاو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان ببێت، ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر ته‌رخیس ده‌کرێن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ئه‌و ماده‌گه‌له‌ی ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆنیان هه‌یه. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک به‌کار دێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزی خێرا به پزیشکه‌که‌تان بڵێن.
• حه‌وته‌یه‌ک پێش و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و خواردن کحوول. ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م دوانه ڕانه‌گرن، چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خرێته‌وه و سووری پێست و شێواوییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌کانتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ قومێک ئاودا بخۆنه‌وه پێتان ده‌ڵێت.
• له دیدار پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکه خواردنی و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی تێدایه. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش ڕۆیشتنه ژووری عه‌مه‌لیات دابین بکه‌ن هه‌تا پاش نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌گه‌ڵتاندا بێت.
* ده‌بێ ڤیتامینc(ئه‌سید ئیسکۆربیک) پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن.
* نابێ له پاش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تانه بۆ بنووسێت. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌یکه هاتنه‌وه هۆش له سه‌ر سه‌رتانه‌وه پۆششێکی نه‌واری نه‌رم و گه‌وره ده‌بینن که چه‌سپاوه‌ته سه‌رتانه‌وه. ئه‌م پۆششه balls یان drainsه . ئه‌م drainsه به‌رگری ده‌کات له هاتنی هه‌وای ئیزافه و چڵک‌کردن. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کان له ئه‌نجامی کاروباره‌کانی خواره‌وه یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی هێواش و نه‌رم، لابردن، چاودێری له ئێوه و کونترۆڵی drain. په‌ره‌ستاره‌کان سه‌رجه‌م کاروبار و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێن. بۆ لابردنی drains ده‌بێ سه‌ردانمان بکه‌ن. چونکه لابردنی drainsکه‌مێک ئاڵۆزی به‌دواوه‌یه پێش هاتن ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. 5-4 ڕۆژی تر ده‌بێ بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان بێنه‌وه.
له ئێواره‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه drainه‌کان وشک و دهستلێنهدراو بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر drainه‌کان شل یان هه‌راون به دوکتۆر بڵێن. گۆڕینی drainه‌کان ئاسانه. په‌ره‌ستاره‌کان شێوه‌ی هه‌ڵگرتن و دانانی دووباره‌تان فێر ده‌که‌ن. پاش لابردنی drainه‌کان نه‌وارێکی ئالاستیکه له سه‌ریانه‌وه داده‌نرێت. دیسانه‌وه پارێزگاری له ته‌قه‌ڵه‌کان سفارش ده‌کرێت. ته‌قه‌ڵه‌کان به په‌مووی ژه‌نراو به پراکسید هیدرۆژن خاوێن بکه‌نه‌وه. دوو جار له ڕۆژدا مه‌ڵهه‌مه‌که بماڵێننه سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کاندا هه‌تا زووتر چاک ببنه‌وه. ته‌قه‌ڵگه‌لێک که به یارمه‌تی ئه‌م مه‌ڵهه‌مه خز بوون له کاتی لابردندا ئازارێکی که‌متریان هه‌یه. هه‌میشه نه‌واری ئالاستیکه له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵبگرن هه‌تا شوێنی ته‌قه‌ڵه‌کان چاک ببێته‌وه.
• نه‌خۆشه‌کان زۆرتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌یه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بێنن. کاتێ ئارامکه‌ره‌وه ده‌خۆن سه‌یاره لێنهخوڕن. کحوولیش نه‌خۆن. حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه له دیارده‌کانی خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌یه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خواردندا حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی که‌متر ده‌کاته‌وه.
• خواردنی ئه‌نتی‌بیووتیک(cephalexin/ ketlen) کاتێ چوونه‌وه ماڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن. ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری حه‌به‌کان هه‌ر 6 کاتژمێر جارێک به‌کار بێنن هه‌تا ته‌واو ده‌بن. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوونی تا سروشتییه.
• ده‌رمانه دژهههڵمسانهکان کاتێ چوونه‌وه بۆ ماڵ به‌کار بێنن(حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خواردندا بیخۆن.)
هه‌وڵ بده‌ن پارێزی خواردنتان له خواردنه‌وه‌کانه‌وه به‌ره‌و خواردنه زوو هه‌زمه‌کان وه‌کوو دانه‌وێڵه، ماست، سووپ، مه‌عکه‌رۆنی بگۆڕن.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک کاتی نووستن 2 یان 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن یان هه‌ڵگرتنی باری گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه دووری بکه‌ن له هه‌ڵگرتنی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر زه‌وییه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێنهخوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی پێشنیار ده‌کرێت. پاش 24 کاتژمێر زامه‌کان وشک بهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر له کاتی خاوێن‌کردن و مه‌ڵهه‌م‌ماڵیندا. له کاتی حهمامکردندا نه‌هێڵن قژتان یان شوێنی بڕینه‌که ته‌ڕ ببێت. پێشنیار دده‌کرێت 2 جار دووش بگرن و قژتان بشۆن. جارێک ئێواره‌ی ڕۆژی پێش لابردنی drain و جارێکی به‌یانی پاش لابردنی drain. ده‌کرێ حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و زام به مکیاج بشاردرێته‌وه. به‌رده‌وام دهموچاوتان دوور بگرن له لێدانی ڕاسته‌وخۆی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی پێشنیار ده‌کرێت. پاش نه‌شته‌رگه‌ری کارگێڕه‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن له کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، که‌ره‌سته‌ی مکیاج و کرێمه‌کانی ده‌موچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ به‌رگریکردن له په‌ڵه‌ی خۆر له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری‌کراودا هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا نه‌وه‌ستن.
پۆششی سه‌ر و drainه‌کان ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێن. ته‌قه‌ڵه‌کان 5-4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێن. چاوپێکه‌وتنی تری ئێمه به مه‌به‌ستی لابردنی drain و ئه‌و ته‌قه‌ڵانه‌ی ماونه‌ته‌وه 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌رییه.
تکایه له بیرتان بێت
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێخه‌وی له نیشانه زۆر سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به چوونه‌پێشه‌وه‌ی چاکبوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌بێته‌وه. بوونی که‌سێکی باڵغ(پێگه‌یشتوو) و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێشنیار ده‌کرێت.
پاش ڕیتیدێکتۆمی، نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوییه‌کان و چاکبوونه‌وه‌ی پێست کات ده‌بات. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. به‌مپێیه ئێمه 3 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی پێشنیار ده‌که‌ین. 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیان و هاوکارانتان شتێک نابینن. دوایین ده‌سکه‌وت پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان سه‌باره‌ت به کاری ئێمه زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک ڕازی ده‌بن. ئێمه پاش ساڵێک داواتان لێده‌که‌ین بۆ هاوکاریکردن چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌مشێوه‌یه ئێمه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.