له نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل ته‌نیا بۆ سفت‌کردنی پێستی مل که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. کێشرانی مل زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌بێ کێشرانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام ده‌بێت مه‌گه‌ر له بابه‌تگه‌لێکی زۆر ده‌گمه‌ن و هه‌ڵکه‌وته‌دا. لابردنی پێستی مل به‌بێ سڕینه‌وه‌ی پێستی ئیزافه‌ی گۆنا و ده‌م‌وچاو غه‌ییری مومکینه. کێشرانی مل به جۆرێک به‌شێک له کێشرانی ده‌م‌وچاوه که له درێژه‌یدا ئه‌ندامه‌کان و پێستی ده‌م‌وچاو و مل سفت ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ر پێشنیاری کرد ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌توانن به‌ته‌نیایی ئه‌نجام بده‌ن حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی تردا ڕاویژ بکه‌ن هه‌تا له ده‌سکه‌وته به ده‌ست‌هاتووه‌کان به‌ته‌واوی ڕازی ببن. و بزانن که ده‌سکه‌وته به ده‌ست هاتووه‌کان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی باش ڕازی‌که‌رترین له نه‌شته‌رگه‌ری‌کردنه‌وه‌یه.
به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای ڕواڵه‌تێکی پیر خاوه‌نی هێزی ده‌روونی زۆرن. یه‌کێک له زۆرترین داواکاریگه‌لێک که ده‌یبیسین ئه‌مه‌یه که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ ڕواڵه‌تێک گونجاو له‌گه‌ڵ هێزی ده‌روونییاندا بێت. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ له شوێنی ده‌م‌وچاو و فه‌که‌وه ڕواڵه‌تێکی گه‌نج و ده‌م به‌بزه‌یان هه‌بێت. بڕێک ده‌یانه‌وێ گۆناگه‌لی شل و داکه‌وتوویان هه‌بێت. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ هێڵی پێکه‌نینی ده‌وری زاریان لاببه‌ن. زۆر که‌سیش ده‌یانه‌وێ
غه‌بغه‌ب له چناکه و ملیان لابه‌رن. سه‌رجه‌م ئه‌م که‌سانه ده‌توانن زانیارییه‌کانی ئه‌م به‌شه بخوێننه‌وه. ڕیتیدێکتۆمی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاو ده‌توانێ زۆرترین کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌م‌وچاوی که‌سێکه‌وه دابنێ. له ڕیتیدێکتومی بۆ پاراستنی حاڵه‌تی گه‌نجی و شاردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی پیری و به‌ساڵاچوویی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. له‌وانه‌یه وا بیر بکه‌نه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ته‌نیا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه که‌ڵکی لێ‌وه‌رده‌گیردرێت به‌ڵام پیاوانیش له مه‌یدانی ڕکابه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه‌ن، چونکه ڕواڵه‌تی گه‌نجتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زۆرتره.
کاتێ خه‌ڵک به‌دوای ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکه‌وه‌ن ته‌نیا سه‌رنج ده‌ده‌نه لایه‌نێک له به‌شه‌کانی ده‌م‌وچاویان و که‌متر سه‌رنج ده‌ده‌نه سه‌رجه‌م ڕواڵه‌تیان. یه‌کێ له زۆرترین نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌یه که ده‌یانه‌وێ”ملی قه‌له‌موونی” خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن. زۆربه‌ی کات نه‌خۆشه‌کان ته‌نیا ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل ئه‌نجام بده‌ن و زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات پاش نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌سکه‌وته به‌ده‌ست‌هاتووه‌که ڕازی ببن. بۆ؟ چونکه کاتێ پێستی ئیزافه‌ی مل لاده‌برێت، پێستی شلی ده‌م‌وچاوی پێش گوێیه‌کان قوت ده‌بێته‌وه و ئه‌و که‌سه ڕواڵه‌تێکی ناسروشتی په‌یدا ده‌کات. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رێک پێتان‌گوت که ده‌توانێ ته‌نیا به ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی مل ئێوه چاره‌سه‌ر بکات پێشنیارتان پێ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌رێکی تریشدا ڕاوێژ بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌نجامی هاوکاتی نه‌شته‌رگه‌ری مل و ده‌م‌وچاو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان پێ ئه‌دات لیپۆساکشێنی ملیش ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ورییه‌کانیش بگوازنه‌وه شوێنێکی تری ده‌م‌وچاوتان. له ته‌زرێقاتی چه‌وریدا له‌و چه‌ورییانه‌ی که له شوێنگه‌لێکی تردا ڕژاون که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. ته‌زرێقاتی چه‌وری له شوێنگه‌لێکی زۆری ده‌م‌وچاو وه‌کوو هێڵگه‌لی پێکه‌نین و کاتی کێشرانی لێوه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموون که به‌ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رییه جوانکارییه‌کانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاک‌کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی مه‌به‌ستی نه‌خۆش نیه، به‌ڵکوو ده‌بێ وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌یه. ئاشکرایه که نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی کێشرانی مل ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک له له نه‌خۆشه‌کان که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌م‌وچاویان نیه ده‌یانه‌وێ له شێوه‌گه‌لێکی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ ساف‌کردنی هێڵ و چرچییه‌کانی ده‌م‌وچاو یان کولاژێن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کونگه‌لی ده‌م‌وچاویان که‌ڵک وه‌ربگرن. ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی بووژانه‌وه و جوان‌کردنه‌وه ئاگاداری باشیان هه‌یه ده‌زانن که چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆیان گونجاوه.
باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌م‌شێوه‌یه نه‌خۆش تێده‌گات پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ ئاڵ‌وگۆڕێک ده‌بێت. هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی که له وێنه‌کانیشدا ده‌بینن زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل هاوکات له‌گه‌ڵ کێشرانی ده‌م‌وچاو ئه‌نجام بده‌ن. نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، کێشرانی گۆناکان، ڕینۆپلاستی، نه‌شته‌رگه‌ری لووت(ئوتۆپلاستی)، نه‌شته‌رگه‌ری گوێ و نه‌شته‌رگه‌ری لێو ده‌کرێت هاوکات و له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل ئه‌نجام بدرێت.
زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌دوای زانیاریگه‌لێکی ته‌واون سه‌باره‌ت به چاک‌کردنه‌وه‌ی ئاستی چرچییه‌کانی پێست له ڕێگه‌ی پیلی کیمیایی، نه‌شته‌رگه‌ری له‌یزری(تیشکی) یان شێوه‌کانی تری هاوشێوه‌ی ساف‌که‌ری پێست. ئه‌گه‌رچی ده‌کرێت به یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی ده‌م‌وچاو چرچییه‌کانی ده‌م‌وچاو چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام سه‌رجه‌م هێڵگه‌لی ئاستی هی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆر و هۆکاره ژنێتیکییه‌کان چاک ناکرێت. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌توانێ پێستی کیسه‌ییsaggy Skin چاره‌سه‌ر بکات. شێوه‌کانی ساف‌کردنی پێست شێواوی و چرچییه بافتییه‌کان چاک ده‌کاته‌وه.
له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاری ئێوه‌دا پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی ملتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرده‌وه له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رین.
وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانییه ئاقڵانه‌کان پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێوه و ڕه‌وته‌کانی گه‌یشتنه ئاکامی سه‌رکه‌وتووی دوایی پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ده‌ین.
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵماندا په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ئه‌ده‌ن هه‌تا کاروباره پێویسته‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری په‌سه‌ند بکه‌ین. له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(ئه‌و که‌سه‌ی که بێهۆشتان ده‌کات) و پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل به سه‌رنج‌دان به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 3 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی 1 کاتژمێر ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وه‌رگرتن ته‌رخیس ده‌کرێن.
پاش ئه‌وه‌ی که هاتنه‌وه هۆش پۆششێکی نه‌واری نه‌رم و گه‌وره ده‌بینن که چه‌سپاوه‌ته سه‌رتانه‌وه. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کان له ئه‌نجامی کاره‌کانی خواره‌وه‌دا یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن:
خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه‌ی نه‌رم و هێواش، لابردن، چاودێری له ئێوه و کونترۆڵی drain. په‌ره‌ستاره‌کان سه‌رجه‌م کاروبار و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. ئێوه ده‌بێ بۆ لابردنی drain سه‌ردانمان بکه‌ن. چونکه لابردنی drains ئاڵۆزی به‌دواوه‌یه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. 5-4 ڕۆژی تر ده‌بێ بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان بێنه‌وه.
له ئێواره‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه drainه‌کان وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر drainه‌کان شل یان هه‌راون به پزیشک بڵێن. گۆڕینی drainه‌کان ئاسانه. په‌ره‌ستاره‌کان شێوه‌ی لابردن و دانانی دووباره‌یتان فێر ده‌که‌ن. پاش لابردنی drainه‌کان نه‌وارێکی ئالاستیکه له سه‌ریانه‌وه داده‌نرێت. دیسانه‌وه پارێزگاری له ته‌قه‌ڵه‌کان سفارش ده‌کرێت. ته‌قه‌ڵه‌کان به په‌مووی ژه‌نراو به پراکسید هیدرۆژێن خاوێن بکه‌نه‌وه. 2 جار له ڕۆژا مه‌ڵهه‌مه‌که بماڵێننه سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کاندا هه‌تا زووتر چاک ببنه‌وه. ئه‌و ته‌قه‌ڵانه‌ی که به‌م مه‌ڵهه‌مه خز بوون کاتی لابردن ئازارێکی که‌متریان هه‌یه. به‌رده‌وام نه‌واری ئالاستیکه له‌و شوێنه بهێڵنه‌وه هه‌تا شوێنی ته‌قه‌ڵه‌کان چاک بێته‌وه.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان زیاتر گازنده‌یان له ئاڵۆزی هه‌یه هه‌تا ئازار. ئه‌گه‌ر پێویست بوو یان نووسرا ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بهێنن. کاتێ ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان ده‌خۆن سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. کحوولیش به‌کار نه‌هێنن. حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه له دیارده‌کانی ئارامکه‌ره‌وه‌کانه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه‌کان له‌گه‌ڵ خواردندا حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی که‌متر ده‌کاته‌وه. کاتێ گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌نتی‌بیووتیکی(cephalexin/ ketlen) ده‌ست پێ بکه‌ن. ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر 6 کاتژمێر جارێک حه‌به‌کان بخۆن هه‌تا ته‌واو ببن. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی تا سروشتییه. کاتێ گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان بخۆن(حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خواردندا بیخۆن)
ڤیتامینc یارمه‌تی چاک‌بوونه‌وه ئه‌دات. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن.
له شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و هه‌تا ده‌توانن به‌ره‌و خواردنه نه‌رمه‌کان بڕۆن.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 2 یان 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به‌ته‌واوی پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن و هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ڕووی زه‌وییه‌وه له ئامێزیان نه‌گرن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. هه‌تا 2 حه‌وته نه‌چوونه سه‌ر ده‌وام پێشنیار ده‌کرێت.
پاش 24 کاتژمێر زامه‌کان وشک بهێڵنه‌وه مه‌گه‌ر له کاتی خاوێن‌کردن و مه‌ڵهه‌م‌ماڵیندا. له کاتی حه‌مام‌کردندا نه‌هێڵن قژتان یان شوێنی بڕینه‌که ته‌ڕ ببێت. پێشنیار ده‌کرێت 2 جار حه‌مام بکه‌ن و قژتان بشۆرن. جارێک ئێواره‌ی ڕۆژی پاش لابردنی drain و جارێک به‌یانی پاش لابردنی drain. ده‌کرێت حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و زام به مکیاج بشاردرێته‌وه. به‌رده‌وام ده‌م‌وچاوتان به وور بگرن له لێدانی ڕاسته‌وخۆی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی پێشنیار ده‌کرێت. پاش نه‌شته‌رگه‌ری کارگێڕه‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن له کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، مکیاج و کرێمه‌کانی ده‌م‌وچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ به‌رگری له په‌ڵه‌ی خۆر له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری‌کراودا هه‌تا 3 مانگ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆردا نه‌وه‌ستن.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێ‌خه‌وی له نیشانه زۆر سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و به چوونه پێشه‌وه‌ی چاک‌بوونه‌وه له توندییان که‌م ده‌کرێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی پێگه‌یشتوو و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه‌کان هه‌تا 3 ڕژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری سفارش ده‌کرێت.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی مل نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاک‌بوونه‌وه‌ی پێست کاتی ده‌وێت. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئێمه 3 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی پێشنیار ده‌که‌ین. 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری کوتران و هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیان و هاوکارانتان نایانبینن.
دوایین ده‌سکه‌وتی پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابینرێن. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبووندتان زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک بۆ هاوکاری‌کردن له‌گه‌ڵماندا داواتان لێ‌ده‌که‌ین چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌م‌شێوه‌یه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.