- . کاتێ تێمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
زۆرتر نه‌خۆشه‌کان پاش هاتنه‌وه هۆش ته‌نیا هه‌ندێک ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ که‌مێکی سفتی و بێههستییان له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه. ئه‌م بێههستییه زۆرتر له ژێری چناکهدایه و پاش نزیکه‌ی 3 حه‌وته له نێو ده‌چێت. ده‌بێ دڵنیا بن حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌تان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی که هاتنه‌وه هۆش چاودێریتان لێ بکه‌ن.
- کاتێ تێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
پاش هاتنه‌وه هۆش له سه‌ر سه‌رتانه‌وه نه‌وارێکی نه‌رم ده‌بینن که سه‌ر و چناکه‌تان دهپۆشێنێ. ئه‌م نه‌واره هه‌ڵمساوی ده‌گه‌ینێته که‌مترین ڕاده. هه‌روه‌ها لووله‌یه‌ک که له ئاخرهکهیهوه گۆیێک هه‌یه ده‌بینن که drainی پێ ده‌ڵێن. ئه‌م لووله‌یه له دوو لای گوێیه‌وه داده‌نرێت. فێرتان ده‌که‌ن هه‌موو شه‌وێ چۆن به‌تاڵی بکه‌نه‌وه. نه‌وار و drain ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێن و له‌جیاتی ئه‌وانه بانداژێکی ئالاستیکه ده‌به‌سرێت هه‌تا پێشی هه‌ڵمساوی بگرێت. له‌وانه‌یه که‌مێک نیشانه‌ی کوترانتان هه‌بێت که هه‌تا 48-24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گاته زۆرترین ڕاده.
- ئایا بۆ به‌رگری له کوتران هه‌ر کارێک که بمه‌وێ ئه‌توانم ئه‌نجامی بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێ کوترانیان ده‌بێت. پێدگهلی به‌ستراوی چاوی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌رگری ده‌که‌ن له هه‌ڵمساوی و کوتران.
- سه‌باره‌ت به ته‌قه‌ڵه‌کان زۆتر شرۆڤه بکه‌ن.
له یه‌که‌مین دیداری پاش نه‌شته‌رگه‌ر یانی به‌یانی ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری drain و نه‌واره‌کانی سه‌ر لاده‌برێن. ده‌بێ به‌باشی پارێزگاری بکه‌ن له ته‌قه‌ڵه‌کانی نزیک گوێتان. بۆ خاوێن‌کردن و پاک هێشتنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵه‌کان ده‌بێت ئه‌وانه به په‌مووی ژه‌نراو به پراکسید بیشۆن و ڕۆژێک دوو جار به مه‌ڵهه‌مێکی ئه‌نتی‌بیووتیک بیماڵێنن. ئه‌و ته‌قه‌ڵانه‌ی که به یارمه‌تی مه‌ڵهه‌م خز ده‌بن کاتی لابردن ئازارێکی که‌متریان هه‌یه. 5-4 ڕۆژی تر ده‌توانن بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان سه‌ردانمان بکه‌ن.
- که‌ی ده‌توانم حه‌مام بکه‌م؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌بێ بۆ پارێزگاری له زامه‌کان ڕه‌چاو بکرێت ده‌بێ ته‌قه‌ڵه‌کان وشک بهێڵنه‌وه. حه‌تمه‌ن ڕۆژی پێش هاتن بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان خۆتان بشۆن. کاتێ ته‌قه‌ڵه‌کان لاببرێن له‌جیاتی ئه‌وانه نهوارگهلێکی خاوێن ده‌به‌سرێت و ئێوه ئیزنتان نیه هه‌تا 5 ڕۆژ ته‌ڕیان بکه‌ن و خۆتان بشۆن. به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رتان وشک بهێڵنه‌وه ده‌توانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر کاتێ بتانه‌وێ حه‌مام بکه‌ن.
- ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
به‌ڵێ- ده‌رمانه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌رکه چوونه‌وه ماڵه‌وه به‌کار بێنن. ئه‌م ده‌رمانگه‌له بریتین له:
- ئه‌نتی‌بیووتیکێک(زیاتر cephalexine/ keflex) بۆ به‌رگری له چڵک‌کردن.
- ئارامکه‌ره‌وه بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ئازار و ئاڵۆزییه‌ک.
- مه‌ڵهه‌می(polysporin/ bacitracin optalmic) بۆ ماڵینی شوێنی ته‌قه‌ڵه‌کان.
- ڤیتامینc به ئه‌ندازه‌ی 1000mg، 3 جار له ڕۆژدا له‌گه‌ڵ خواردن هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خێرایی له ڕه‌وتی چاره‌سه‌ری.
- له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانگه‌له به‌کار بهێنرێت؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
- ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ پارێزێکی تایبه‌ت بگرم؟
نا. نه‌خۆشه‌کانن ده‌توانن حه‌زیان له هه‌ر شتێکه بیخۆن. پارێزی خۆتان به شته ئاوه‌کییه‌کان(ئاومیوه، شیر، نانی به‌یانی ته‌واو و …) ده‌ست پێ بکه‌ن و به خواردنه نه‌رمه‌کان درێژه بده‌ن و هه‌تا ده‌توانن خواردنه وشکه‌کان بخۆن. بۆ به‌رگری له وشکبوونی پێستتان هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ئاومیوه بخۆن.
- ئایا لابردنی drain ئازاری هه‌یه؟
نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتی لابردنی drain هه‌ست به کزه‌یه‌کی کاتی له‌گه‌ڵ بێههستی ده‌که‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته زۆرتر ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوون هه‌تا ئازار.
- ئایا له کاتی چالاکییه ڕۆژانه‌کاندا ده‌بێ کاروبارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌م؟
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. پڕبوونی ده‌موچاو و بێخه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران و … دوور بگرن له ئامێزگرتنی منداڵ.
- که‌ی سروشتی ده‌بمه‌وه؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌تی دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ باشتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێتان ده‌کرد دێنه به‌رچاو. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان هه‌یه و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستی ئێوه له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
- چاکبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری چه‌نده ده‌خایێنێ؟
گه‌یشتن به ده‌سکه‌وتی گشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ساڵێکی ته‌واو ده‌بات. هه‌رچه‌نده پاش 3 مانگ، 90%ی نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی حه‌زیان لێیه.
