زۆرتر نه‌خۆشه‌کان پاش هاتنه‌وه هۆش ته‌نیا هه‌ندێک ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ که‌مێکی سفتی و بێههستییان له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه. ئه‌م بێههستییه زۆرتر له ژێری چناکهدایه و پاش نزیکه‌ی 3 حه‌وته له نێو ده‌چێت. ده‌بێ دڵنیا بن حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌تان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی که هاتنه‌وه هۆش چاودێریتان لێ بکه‌ن.
پاش هاتنه‌وه هۆش له سه‌ر سه‌رتانه‌وه نه‌وارێکی نه‌رم ده‌بینن که سه‌ر و چناکه‌تان دهپۆشێنێ. ئه‌م نه‌واره هه‌ڵمساوی ده‌گه‌ینێته که‌مترین ڕاده. هه‌روه‌ها لووله‌یه‌ک که له ئاخرهکهیهوه گۆیێک هه‌یه ده‌بینن که drainی پێ ده‌ڵێن. ئه‌م لووله‌یه له دوو لای گوێیه‌وه داده‌نرێت. فێرتان ده‌که‌ن هه‌موو شه‌وێ چۆن به‌تاڵی بکه‌نه‌وه. نه‌وار و drain ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێن و له‌جیاتی ئه‌وانه بانداژێکی ئالاستیکه ده‌به‌سرێت هه‌تا پێشی هه‌ڵمساوی بگرێت. له‌وانه‌یه که‌مێک نیشانه‌ی کوترانتان هه‌بێت که هه‌تا 48-24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گاته زۆرترین ڕاده.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێ کوترانیان ده‌بێت. پێدگهلی به‌ستراوی چاوی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌رگری ده‌که‌ن له هه‌ڵمساوی و کوتران.
له یه‌که‌مین دیداری پاش نه‌شته‌رگه‌ر یانی به‌یانی ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری drain و نه‌واره‌کانی سه‌ر لاده‌برێن. ده‌بێ به‌باشی پارێزگاری بکه‌ن له ته‌قه‌ڵه‌کانی نزیک گوێتان. بۆ خاوێن‌کردن و پاک هێشتنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵه‌کان ده‌بێت ئه‌وانه به په‌مووی ژه‌نراو به پراکسید بیشۆن و ڕۆژێک دوو جار به مه‌ڵهه‌مێکی ئه‌نتی‌بیووتیک بیماڵێنن. ئه‌و ته‌قه‌ڵانه‌ی که به یارمه‌تی مه‌ڵهه‌م خز ده‌بن کاتی لابردن ئازارێکی که‌متریان هه‌یه. 5-4 ڕۆژی تر ده‌توانن بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان سه‌ردانمان بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌بێ بۆ پارێزگاری له زامه‌کان ڕه‌چاو بکرێت ده‌بێ ته‌قه‌ڵه‌کان وشک بهێڵنه‌وه. حه‌تمه‌ن ڕۆژی پێش هاتن بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان خۆتان بشۆن. کاتێ ته‌قه‌ڵه‌کان لاببرێن له‌جیاتی ئه‌وانه نهوارگهلێکی خاوێن ده‌به‌سرێت و ئێوه ئیزنتان نیه هه‌تا 5 ڕۆژ ته‌ڕیان بکه‌ن و خۆتان بشۆن. به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رتان وشک بهێڵنه‌وه ده‌توانن پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر کاتێ بتانه‌وێ حه‌مام بکه‌ن.
به‌ڵێ- ده‌رمانه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌رکه چوونه‌وه ماڵه‌وه به‌کار بێنن. ئه‌م ده‌رمانگه‌له بریتین له:
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار بێنن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
نا. نه‌خۆشه‌کانن ده‌توانن حه‌زیان له هه‌ر شتێکه بیخۆن. پارێزی خۆتان به شته ئاوه‌کییه‌کان(ئاومیوه، شیر، نانی به‌یانی ته‌واو و …) ده‌ست پێ بکه‌ن و به خواردنه نه‌رمه‌کان درێژه بده‌ن و هه‌تا ده‌توانن خواردنه وشکه‌کان بخۆن. بۆ به‌رگری له وشکبوونی پێستتان هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ئاومیوه بخۆن.
نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن کاتی لابردنی drain هه‌ست به کزه‌یه‌کی کاتی له‌گه‌ڵ بێههستی ده‌که‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته زۆرتر ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوون هه‌تا ئازار.
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. پڕبوونی ده‌موچاو و بێخه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران و … دوور بگرن له ئامێزگرتنی منداڵ.
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌تی دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ باشتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێتان ده‌کرد دێنه به‌رچاو. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان هه‌یه و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستی ئێوه له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
گه‌یشتن به ده‌سکه‌وتی گشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ساڵێکی ته‌واو ده‌بات. هه‌رچه‌نده پاش 3 مانگ، 90%ی نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی حه‌زیان لێیه.