1کاتێ دێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
به‌پێی جۆری نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌وری سه‌رتان یان ژێر چناکه‌تان نه‌وارێکی ساف و نه‌رم به‌ستراوه. ئه‌مه یارمه‌تی بچووکمانهوهی ههڵمسانهکان ئه‌دات. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن پاش نه‌شته‌رگه‌ری ته‌وێڵیان بریقه‌دار یان زۆر دزێو و ناشیرین دێته به‌رچاو. هه‌مووی ئه‌مانه به‌هۆی هه‌ڵمساوی نه‌شته‌رگه‌ری له شوێنی برۆوهکانه. که ئه‌م هه‌ڵمساوییه بنیشێته‌وه ئیتر دزێو و ناشیرین نایێته به‌رچاو. له‌وانه‌یه هه‌ندێک کوتراوی ببینرێت که ئه‌مه سروشتییه و هه‌تا 48-24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵوو کرابێت ده‌رده‌که‌ون.
2. بۆ به‌رگری له کوتران ئایا ده‌توانم هه‌ر کارێ که پێمخۆشه ئه‌نجام بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان بڕێک کوترانیان ده‌بێت. ئێمه ده‌توانین به نووسینی Arnica پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری بگه‌ینیه که‌مترین ڕاده.
3.کاتێ هاتمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ته‌نیا که‌مێک هه‌ست به ئاڵۆزی ده‌که‌ن که ئه‌م ئاڵۆزییه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ که‌مێک سڕبوون، بێههستی، خوران، سفتی یان کێشراوی بێت. ئه‌م عهوارزانه ورده‌ورده پاش نه‌شته‌رگه‌ری نامێنن. دڵنیا ده‌بین که حاڵه‌تی دڵشێوانتان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتانن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه هاتنه‌وه هۆش پارێزگاریتان لێ بکه‌ن. نه‌خۆشه‌کان 12-6 مانگی یه‌که‌م هه‌ست به بێههستی و سڕبوون ده‌که‌ن. نزیکه‌ی 2 مانگ پاش نه‌شته‌رگه‌ری خوران یان مرووژانهکردن له کاتی نوستندا سروشتییه. ئه‌م جۆره خورانه له نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندێسکۆپی کێشرانی برۆدا که‌متر له کێشرانی برۆ به شێوه‌ی سوننه‌تی ده‌بینرێت. له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا خاڵێک گرنگه چونکه نه‌خۆشگه‌لێک که هێڵی قژی خۆیان ده‌خورێنن یان دهڕووکێنن خه‌سار ده‌گه‌یێننه قژی خۆیان و ناسکی ده‌که‌نه‌وه.
4.زانیاری زیاترم ده‌وێ سه‌باره‌ت به بڕینه‌کان.
نه‌واری سه‌ر سه‌ر ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێت. پاش هه‌ڵگرتنی ئه‌م نه‌وارهClipsێکی بچووک له سه‌ر قژتانهوه داده‌نرێت. له بانداژێکی ئالاستیکی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی هه‌ڵمسان که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. ئێوه ده‌بێ هه‌تا چه‌ند ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌میشه ئه‌م نه‌واره ئالاستیکییه له شوێنی زامدا دابنێن. پاش تێپه‌ڕینی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ده‌توانن ته‌نیا کاتی خه‌وتنی شه‌وانه بیپۆشن. (هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک1 حه‌وته پاش هه‌ڵگرتنی Clips دووباره بچنه‌وه.) چونکه هه‌نیه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێوه‌ی کاتی بێهه‌ست ده‌بێت، هه‌ست به هیچ ئازارێک له‌م Clipsه ناکه‌ن.
5.که‌ی ده‌توانم خۆم بشۆم؟
به‌و مه‌رجه‌ی که بتوانن سه‌رتان وشک بهێڵنه‌وه، هه‌رکاتێ حه‌ز بکه‌ن ده‌توانن خۆتان بشۆن. لانیکه‌م 4 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و که‌سه ده‌توانێ حه‌مام بکات و قژی بشۆرێت. هه‌روه‌ها سفارش ده‌کرێت 2 جار پێش له دووهه‌مین عه‌یاده له‌گه‌ڵ دوکتۆردا قژتان بشۆن. جارێک ئێواره‌ی ڕۆژی پێش لابردنی Clip و جارێک به‌یانی پاش لابردنی Clips(نزیکه‌ی 7 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری)
6.ئایا پاش نه‌شته‌رگه‌ری پێویستم به نوسخه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه؟
به‌ڵێ. نوسخه‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌رکه چوونه‌وه ماڵه‌وه به‌کار بێنن. ئه‌م نوسخه داگری بابه‌ته‌کانی خواره‌وه‌یه:
7.له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانانه به‌کار بهێنرێت؟
ئارامکه‌ره‌وه‌کان له حاڵه‌تی پێویستدا به‌کار بێنن. به‌کار هێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
8.ئایا ده‌بێ پارێزێکی خواردنی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێت؟
نا، نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن هه‌رچییان ده‌وێ بخۆن. پارێزی خۆتان له خواردنه ئاوه‌کییه‌کانه‌وه به‌ره‌و خواردنی نه‌رم و وشک بگۆڕن. هه‌تا ده‌توانن خواردنه‌وه بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بکرێت له وشکبوونی پێست(dehydration)
9.که‌ی سروشتی دێمه به‌رچاو؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته ئێوه تایبه‌ت دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ له‌وه‌ی که چاوه‌ڕێتان ده‌کرد باشتر دێنه به‌رچاو. ئێوه هه‌روا هه‌ڵمساویتان ده‌بێت و دوایین ده‌سکه‌وتی ئێوه له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
10.چاکبوونه‌وه چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
کاتێ بێههستی له نێو ده‌چێت نه‌خۆش تووشی مورووژیان ده‌بێت. نزیکه‌ی 2 مانگ پاش نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌ر قاپێڵکهی سه‌ریه‌وه هه‌ست به خوران ده‌کات. ده‌بێ ئاگادار بن نابێ سه‌رتان بخورێنن چونکه خه‌سار ده‌گه‌یێننه قژتان. بێههستی و خوران سه‌ره‌تا له ههنیهتانهوه له نێو ده‌چێت و پاشان له سه‌ر سه‌رتانه‌وه نامێنێ. له‌وانه‌یه نه‌مانی ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌تا ساڵێک درێژه بخایێنێت. ده‌رمانگه‌لێک بۆ له نێو بردنی ئه‌م چه‌شنه ئاڵۆزییانه هه‌یه. چاکبوونه‌وه‌ی ته‌واو ساڵێک ده‌خایه‌نێت، هه‌رچه‌نده پاش 3 مانگ 90% نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه باشترین بارودۆخ.
11.من به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام من قه‌ڵسم. که تووشی په‌رێشانی ده‌بم چی بکه‌م؟
کێشه‌یه‌کی نیه. یه‌کێ له باشترین ڕێگه‌کانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ تووڕه‌بوون ئه‌مه‌یه بزانین که‌سانی تر گه‌یشتوونه‌ته چ ئاکامێک. ساتێک بڕواننه ڕه‌سمه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سه‌کانه‌وه. له‌وجێیه‌ی ئێوه سه‌رنجتان داوه‌ته هه‌ڵبژاردنی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ئه‌زمووندا ده‌بێ وه‌کوو که‌سێکی ئاگادار بزانن چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری گونجاوه.