کاتێ ده‌ڕوانینه کاریگه‌ری زۆر و به‌رچاوی نه‌شته‌رگه‌ری چناکه له سه‌ر ڕواڵه‌تی گشتی خه‌ڵکدا سه‌رمان سووڕ ده‌مێنێ که بۆچی خه‌ڵکێکی که‌م سه‌باره‌ت به ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بێ‌مه‌ترسییه و کارایه زانیارییه‌کی که‌میان هه‌یه. هاوسه‌نگی و ته‌ناسوب 2 بنه‌مای پێویستی جوانین. جگه له نه‌شته‌رگه‌ری لووت ڕه‌نگه هیچ نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی تر به ئه‌ندازه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه له به‌رقه‌راری هاوسه‌نگی و ته‌ناسوبدا کاریگه‌ر نه‌بێت. نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه له سه‌ر هێڵی شه‌ویلکه Jaw line ورد ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هاوسه‌نگی گشتی ده‌م‌وچاو. کاتێ که‌سانێک بۆ نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک سه‌ردانی ئێمه ده‌که‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ڕواڵه‌تی گشتییانداهه‌ستیار بن ته‌نیا له سه‌ر لایه‌نێک له ڕواڵه‌تیان داکۆکی ده‌که‌ن. بۆ نموونه نه‌خۆشێک که له سایزی لووتی ناڕازییه به دوای ئه‌نجامی ڕینۆپلاستییه. ڕه‌نگه به بچووک‌کردنه‌وه‌ی لووت هاوسه‌نگییه‌ک له ڕوخساردا به‌دی بێنێت. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که زۆرتر گرنگی ئه‌ده‌نه لووتیان و به گه‌وره‌ی دێننه به‌رچاو به ئه‌نجامی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه هاوسه‌نگی پێویست له ڕوخساردا به‌دی دێنن و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری لووت تێده‌گه‌ن که لووتیان شان ده‌به‌خشێته ده‌م‌وچاویان و به‌ته‌واوی چاک بووه‌ته‌وه. که‌وایه ده‌کرێ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه وه‌کوو گرنگترین جۆری نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ناو ببه‌ین. باشترین شێواز بۆ ده‌سپێکی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک، سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌سه جیاوازه‌کانه. چونکه به‌م‌شێوه‌یه چاوه‌ڕوانییه‌کانمان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ژیرانه‌تره. هه‌ر به‌وجۆره‌ی که له وێنه‌کاندا ده‌بینرێت زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که کاری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوان‌کردنه‌وه‌ی ده‌م‌وچاو، وه‌کوو کێشرانی ڕوخسار ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، چونکه به‌م‌شێوه‌یه ده‌توانن که( ملی هه‌ڵواسراو) یان ملی قه‌له‌موونی‌شێوه‌ی خۆشیان چاک بکه‌نه‌وه. بڕێکی تر خوازیاری لیپۆساکشێنی مل و کێشرانی چه‌ورییه‌کانن که به‌سانایی ده‌کرێ ئه‌م کارانه به گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه ئه‌نجام بدرێت. ته‌زرێقاتی چه‌وری ده‌کرێ له چه‌ند شوێنێکی ده‌م‌وچاو وه‌کوو هێڵگه‌لی پێکه‌نین و هه‌روه‌ها بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی لێو ئه‌نجام بدرێت.بڕێ‌جار پیاوان ده‌یانه‌وێ چناکه‌یه‌ک به ڕواڵه‌تی به‌هێز و پته‌وتریان هه‌بێت. وادیاره خانمان خوازیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوان‌کردنی ده‌م‌وچاو بن. ئه‌م داخوازییانه به‌شێوه‌یه‌کی فراوان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه له شوێنگه‌لی کاری‌دا ڕووی له زیادبوونه. ئه‌م که‌سانه ده‌یانه‌وێ به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له‌م شێوازانه جوانتر بێنه به‌رچاو. چونکه هه‌رچی ڕواڵه‌ت جوانتر بێت پیشانده‌ری هێزی زۆرتره له که‌سدا. هه‌روه‌ها پیاوان دیسانه‌وه خوازیاری نه‌شته‌رگه‌ری‌کردنی برۆن. ئه‌وان به یارمه‌تی ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه هێڵگه‌لی گرژی نێوان چاویان چاک ده‌که‌نه‌وه یان به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له بێلفارۆپلاستی کیستگه‌لی ژێر چاویان نه‌شته‌رگه‌ری ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها کاتێ خه‌ڵک به دوای زانیاری سه‌باره‌ت به له نێوبردنی چرچیگه‌لی ئاستی پێست له شوێنی چناکه به یارمه‌تی پیلی کیمیایی، نه‌شته‌رگه‌ری تیشکی یان شێوازه‌کانی ساف‌کردنی پێستن زانیاریگه‌لێک سه‌باره‌ت به گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه به ده‌ست دێنن. نه‌شته‌رگه‌ری لێو ده‌کرێ هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌دا ئه‌نجام بدرێت. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموونی ده‌م‌وچاو که ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م‌وچاو و مل ئه‌نجام ئه‌دات، ده‌زانێ که ئه‌رکی ئه‌و ته‌نیا چاک‌کردنه‌وه و دروست‌کردنه‌وه‌ی شوێنگه‌لی دیاری‌کراوی نه‌خۆش نییه، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌بێت وڵامده‌ری ئه‌نگێزه‌ی ئه‌م داخوازییه‌ش بێت. ڕاشکاوانه ده‌ڵێین که نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیک ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک که‌س که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانییان نیه، شێوازگه‌لێکی پارێزانه‌یی تر وه‌کوو بووتاکس بۆ لابردنی چرچی و لۆچی و هێڵگه‌لی ده‌م‌وچاو یان کولاژن بۆ چاک‌کردنه‌وه‌ی crowfeet به باشتر ده‌زانن. نه‌خۆشگه‌لێک که خۆیان سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی جوان‌کردنه‌وه ئاگادارن، ده‌زانن که چ کاتێ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری گونجاوه.
هه‌نگاوێکی گرنگ بۆ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ئه‌نجامی فه‌حسێک له لایه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکی ده‌م‌وچاوه. له دانیشتنی ڕاوێژکاری سه‌ره‌تاییدا پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی ڕوخسارتان تاوتوێ ده‌که‌ین. ئه‌م تاوتوێیانه یان فه‌حسه داگری لێکدانه‌وه‌ی ته‌ناسوب و هاوسه‌نگی ده‌م‌وچاو، لووت و چناکه‌یه. هه‌روه‌ها ڕاده‌ی چه‌وری مل، ئالاستیکه‌ی پێست و چۆنیه‌تی بافتی پێست لێک ده‌درێته‌وه. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن له فاکته‌ره گرینگه‌کانی ده‌رکه‌وتنی ده‌سکه‌وتی سه‌رکه‌وتنی دوایی نه‌شته‌رگه‌رین. به‌گشتی له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به ڕێگه‌چاره‌گه‌لێک زۆرتر پێش بڕیاردانی دوایی پێکه‌وه قسه بکه‌ین. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه شێوازێکی بێ‌مه‌ترسی، گرینگ و کارایه که بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی، ته‌ناسوب و ڕه‌خساندنی ڕواڵه‌تێکی جوانتر به‌کار ده‌برێت. وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکییه‌کانی تر فه‌حسێکی گشتی له بارودۆخی جه‌سته‌یی و هه‌بوونی ته‌ندروستی، چاوه‌ڕوانی ڕاستبینانه له بنه‌ماکانی کاره. ئاگاداری ئێوه له کاروبار و شێوازه باوه‌کان بۆ گه‌یشتن به ده‌سکه‌وتێکی سه‌رکه‌وتووی دوایی پێویسته.
له عه‌یاده‌کانی پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، په‌ره‌ستاره‌کانمان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێن هه‌تا کاروباری پێویستی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا کاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که په‌سه‌ند بکه‌ین. ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(که‌سێک که بێهۆشتان ده‌کات) و پێش چوونه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری چناکه به‌ستراو به پێکهاته‌ی ژێر پێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 2 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری چناکه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان ببێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر ته‌رخیس ده‌کرێن.
• تکایه پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین، یان ماده‌گه‌لێک که ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆن(advil, aleve, …)ینیان هه‌یه هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی ته‌واوی ده‌رمانگه‌لێک که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک که به‌کاری دێنن له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا کاریگه‌ری داده‌نێ خێرا به پزیشکه‌که‌تان بڵێن.
• تکایه حه‌وته‌یه‌ک پێش و 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و کحوول. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه به‌کار بێنن چاک‌بوونه‌وه‌ی زامه‌کان دوا ده‌خرێت و سووری پێست و ئاڵۆزییه‌کانی تر ده‌مێننه‌وه.
• تکایه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پێشینه پزیشکی و چاره‌سه‌رییه‌کانتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. له عه‌یاده‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌کانمان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ده‌بێ له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاودا بیخۆن ئاگادارتان ده‌که‌نه‌وه.
• له عه‌یاده‌ی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تاندا نوسخه‌یه‌کتان پێ ده‌درێت که ئه‌نتی‌بیووتیکی خواردنی، مه‌ڵهه‌می ئه‌نتی‌بیووتیک چاو(ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری پێڵووتان هه‌بێت) و ده‌رمانه ئارامکه‌ره‌وه‌کانی ئازاری تێدایه. تکایه ئه‌م ده‌رمانانه پێش چوونه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دابین بکه‌ن هه‌تا پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌گه‌ڵتاندا ببێت.
• ده‌بێ ڤیتامین c(ئه‌سید ئیسکۆربیک) پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کار بێنن.
• نابێ له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنوێنێ. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
کاتێ دێنه‌وه هۆش له ده‌وروبه‌ری چناکه‌تانه‌وه نه‌وارێک ده‌بینن که بۆ به‌رگری له هه‌ڵمسان به‌ستراوه‌ته چناکه‌تانه‌وه و بۆیه ئازارێکی که‌م ئه‌داته چناکه. پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری، په‌ره‌ستاره‌کانمان یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامی بابه‌ته‌کانی خواره‌وه:
خواردنه‌وه‌ی مایعات، چوونه‌ڕێگه به هه‌نگاوگه‌لێک هێواش، ده‌فعی(void) و دابین‌کردنی ئاسایشی ئێوه. په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م کاروبار و ڕێنوێنیگه‌لی پێویست بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه‌تان پێ ئه‌ده‌ن.
پۆششی چناکه ده‌بێ وشک بهێڵرێته‌وه و هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری نابێ له شوێنی خوێ ببزوێته‌وه. داواتان لێ ده‌کرێ 4-3 ڕۆژی تر بۆ لابردنی ئه‌م پۆششه سه‌ردانمان بکه‌ن. له ڕۆژی لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کاندا، دووش بگرن و پۆششه‌که ته‌ڕ بکه‌ن. ئه‌م کاره یارمه‌تیتان ئه‌دا بۆ لابردنی.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن لابردنی ئه‌م پۆششه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که ئازاری هه‌بێت زۆرتر ده‌بێته هۆی زیزبوون. بۆیه ده‌بێ نزیکه‌ی کاتژمێرێک پێش لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان ئارامکه‌ره‌وه به‌کار بێنن. که ته‌قه‌ڵه‌کان لابران له نه‌وارگه‌لی خاوێنی بچووک بۆ به‌هێزکردنی شوینی بڕینه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌م نه‌وارگه‌له وشک بهێڵنه‌وه و هه‌تا 4 ڕۆژ له شوێنی بڕینه‌که‌دا بیپارێزن.
جله‌کانتان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری وشک و ده‌ست‌لێ‌نه‌دراو بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر جله‌کانتان هه‌راو و شله به دوکتۆره‌که بڵێن.
• ده‌رمانه ئارمکه‌ره‌وه نووسراوه‌کان به‌کار بێنن. کاتێ ده‌رامانه ئارامکه‌ره‌وه‌کان به‌کار ده‌هێنن سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن و کحوولیش نه‌خۆنه‌وه. به‌کار هێنانی ئارامکه‌ره‌وه‌کان له‌گه‌ل خواردنه یاریده‌ره‌کان ڕشانه‌وه و دڵ‌شێواوی به‌کارهێنانی ئارامکه‌ره‌وه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه.
• که ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه ئه‌نتی‌بیووتیکه‌کانی(cephalexin/ kcflex) به‌کار بێنن. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی تا سروشتییه. هه‌روه‌ها کاتی نوستن ده‌رمانه دژه‌هه‌ڵمساوییه‌کان له ماڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن.
• به‌کار هێنانی ڤیتامین c یارمه‌تی چاک‌بوونه‌وه‌تان ده‌دات. ده‌بێ ڤیتامینc 3 ڕۆژ جارێک هه‌ر جارێ 1000mg به ماوه‌ی 2 حه‌وته به‌کار بێنن.
پارێزی خواردنتان به مایعات ده‌ست پێ بکه‌ن و به‌ره‌و خواردنه نه‌رمه‌کان(وه‌کوو دانه‌وێڵه، ماست، سووپ و مه‌عکه‌رۆنی) بگۆڕن. هیچ‌چه‌شنه سنوورێکی خواردنی بۆ نه‌خۆشانی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه پاش نه‌شته‌رگه‌ری نییه.
هه‌ڵمساوی، کوتران و بێ‌خه‌وی له نیشانه سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه و به خێرایی ڕه‌وتی چاک‌بوونه‌وه له توندییه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌بوونی که‌سێکی باڵغ و به‌رپرس و ئه‌نجامی چالاکییه ڕۆژانه‌کان هه‌تا 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری سفارش ده‌کرێت.
ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی وچان بده‌ن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری کاتی نوستن 2 تا 3 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. به هیچ‌چه‌شنێ نه‌چه‌مێنه‌وه. پارێز بکه‌ن له هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی قورس و ئه‌نجامی چالاکییه گرانه‌کان. له به‌رزکردنه‌وه و له ئامێزگرتنی منداڵان خۆتان بپارێزن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری سه‌یاره لێ‌نه‌خوڕن. واباشه 2 حه‌وته نه‌چنه سه‌ر ده‌وام به‌ڵام 3 حه‌وته دووری له کار باشتره. هه‌میشه ده‌م‌وچاوتان به دوور بگرن له تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له کڵاو و چاویلکه‌ی هه‌تاوی که‌ڵک وه‌ربگرن. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌کانمان پێتان ده‌ڵێن چ کاتێ ده‌توانن کرێمه دژه‌هه‌تاوه‌کان، که‌ره‌سته‌ی مکیاج یان کرێمه‌کانی ده‌م‌وچاو که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ به‌رگری له دروست‌بوونی په‌ڵه‌ی سه‌ر ڕوخسار له شوێنی بڕینی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه هه‌تا 3 مانگ نابێ له به‌رانبه‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی هه‌تاودا بوه‌ستن.
نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی و چاک‌بوونه‌وه‌ی پێستی ده‌م‌وچاو پڕۆسه‌یه‌کی دوورودرێژه و چاک‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مانه درێژه ده‌خایێنێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان زۆرتر حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. ئێمه 2 حه‌وته مه‌ره‌خه‌سی و وچانتان پێ سفارش ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه ده‌توانێ به‌بۆنه‌ی حه‌ساسیه‌ت(ئالێرژی) که‌سه‌وه زۆرتر ببێته‌وه. هه‌تا 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی هه‌ڵمساوی و کوتران له ڕوخسارتاندا بۆ ئێوه زۆر دێته به‌رچاو به‌ڵام بۆ هاوڕێیان و هاوکارانتان وه‌ها نیه. دوایین ده‌سکه‌وت پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌ته‌واوی نابینرێت. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونی ئێوه سه‌باره‌ت به کاری ئێمه زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک، له کاری ئێمه ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ هاوکاری‌کردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێک بگرن و به‌م‌شێوه‌یه ئێمه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.