ڕینۆپلاستی(گۆڕینی شێوه‌ی لووت) ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ جوانترکردنی شێوه‌ی لووت و هاوئاهه‌نگی له نێوان لووت و ئه‌ندامه‌کانی تری لووت وێڕای پاراستنی کارکردی سه‌ره‌کی لووت به‌کار ده‌چێت. چونکه لووت به‌رچاوترین ئه‌ندامی ده‌موچاوه سایز و شێوه‌ی لووت کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر ڕواڵه‌تی که‌سه‌کانه‌وه هه‌یه. بڕێک له نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ لووتیان کێشراو بێت. بڕێکی تر ده‌یانه‌وێ کونگه‌لی لووتیان باریکتر بکه‌نه‌وه، بڕێک ده‌یانه‌وێ نووکی لووتیان له‌گه‌ڵ ده‌موچاویاندا مه‌ودای هه‌بێت. چونکوو نووکی لووت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن حاڵه‌تی سه‌ره‌کی خۆی له ده‌ست ده‌دات زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ بزانن ڕێنۆپلاستی چۆن ده‌توانێ ڕواڵه‌تێکی جوان بداته که‌س. ڕه‌نگه وا بیر بکرێته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ته‌نیا له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت به‌ڵام پیاوانیش له مه‌یدانی ڕکابه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خوازیاری ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه جوان‌کردنه‌وه‌کانن. چونکه ڕواڵه‌تی جوانتر پیشانده‌ری هێزی ده‌روونی زیاتره. باس و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ڕینۆپلاستی به سه‌یرکردنی وێنه‌کانی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات. به‌مشێوه‌یه نه‌خۆش به یارمه‌تی وێنه‌کان تێده‌گات پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووشی چ ئاڵ‌وگۆڕێک ده‌بێت. هه‌ر به‌وجۆره‌ی له وێنه‌کانیشدا ده‌یبینن نه‌خۆشه‌کان ده‌یانه‌وێ ڕینۆپلاستی له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ری کێشرانی برۆدا تێکه‌ڵ بکه‌ن هه‌تا گرژی نێوان چاوه‌کان له نێو بچێت یان له‌گه‌ڵ بیلفارۆپلاستیدا به‌شێوه‌ی هاوکات ئه‌نجامی بده‌ن هه‌تا کیسه‌گه‌لی ژێر چاو چاره‌سه‌ر ببن. گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی چناکه، گۆنا، ئوتۆپلاستی، نه‌شته‌رگه‌ری لێو و کێشرانی ده‌موچاویش ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا ئه‌نجام بدرێت. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان به‌دوای زانیاریگه‌لێک سه‌باره‌ت به ساف‌کردنی چرچییه ئاستییه‌کانی پێست له ڕێگه‌ی پیلی کیمیایی، نه‌شته‌رگه‌ری له‌یزری(تیشکی) یان شێوه‌کانی ساف‌کردنی هاوشێوه‌ن. نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی موعته‌به‌ر و به‌ئه‌زموونی ده‌موچاو که به‌ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاو و مل ئه‌نجام ئه‌دات ده‌زانێ که ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌و چاککردنه‌وه‌ی شوێنه مه‌به‌سته‌کانی نه‌خۆش نیه، به‌ڵکوو ده‌بێت وڵامی ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش بداته‌وه که له پشتی ئه‌م داخوازییهوهیه. راشکاوانه ده‌ڵێین نه‌شته‌گه‌رییه‌کی پلاستیک ناتوانێ به‌رگری بکات له ڕووخانی زه‌واجێک. بڕێک که‌س که ئاماده‌یی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیکیان نیه شێوه‌گه‌لێکی پارێزانه‌تر وه‌کوو بووتاکس بۆ لابردنی چرچی و هێڵگه‌لی ده‌موچاو یان کولاژێن بۆ چاککردنه‌وه‌ی craow feet ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که سه‌باره‌ت به شێوه‌کانی جوانکردنهوه ئاگاداری‌یان هه‌یه ده‌زانن که چ کاتێ بؤ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری گونجاوه. له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاری ئێوه‌دا، پێکهاته‌ی ئێسقانی و بافتی نه‌رمی لووتتان له باری فۆرم و کارکرده‌وه فه‌حس ده‌که‌ین. به‌راوردی لووت بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌کرێت له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ڕینۆپلاستی چاوه‌ڕوان بکرێت پێشکه‌ش ده‌کات. جۆری پێست، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پله‌ی شێواوی و جۆری کارکرد له فاکته‌ره گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی دوایین ده‌سکه‌وتی نه‌شته‌رگه‌رییه. هه‌ر وه‌ک نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کانی تر فه‌حسی ته‌ندروستی گشتی و هه‌بوونی چاوه‌ڕوانی ئاقڵانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێوه و ڕه‌وته‌کانی گه‌یشتنه ئاکامی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دوایین پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێین.
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه دوایین ده‌سکه‌وتی سه‌رکه‌وتوو نه‌خۆش ده‌بێ ئاگاداری ببێت له شێوه و کاروباره پێویسته‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری. پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر کاروباره‌کانی پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مانه‌وێ هه‌ندێک سه‌باره‌ت به نه‌خۆشگه‌لێک که سه‌ردانمان ده‌که‌ن و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی نهشتهرگهرییهکهیانن قسه بکه‌ین. پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنۆپلاستی وشه‌یه‌که هیچکه‌سێ حه‌زی لێ نییه بیبیسێت. به هۆی لێدان یان ترۆمای ڕینۆپلاستی سه‌ره‌کی، نه‌خۆشی، بارودۆخی پێش نه‌شته‌رگه‌ری یان هه‌ڵه‌ی نه‌شته‌رگه‌ر هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک له سه‌دا 2 هه‌تا 5 % تووشی پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی کاروباره‌کانی پێش و پاش پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی ڕێک وه‌کوو کاروباره‌کانی پێش و پاش ڕینۆپلاستی سه‌ره‌کییه به‌لام پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی ئامادهکردنگهلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌خۆشێکن ده‌تانه‌وێ پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی ئه‌نجام بده‌ن تکایه سه‌رنج بده‌نه ئاماده‌کردنه تایبه‌ته‌کانی پێداچوونه‌وه‌ی ڕینۆپلاستی. نه‌شته‌رگه‌ره پلاستیکه‌کانی ده‌موچاو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری لووت ڕاده‌هێنرێن، چونکوو پڕداخوازترین نه‌شته‌رگه‌ری جوانکارییه و وردبینییه‌کی زۆری ده‌وێت. سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌ره‌کان له بواری ڕینۆپلاستیدا ڕاهێنانیان نه‌بووه و لێهاتوویی ئه‌نجامی ڕینۆپلاستییان نییه. زۆرتر له هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رێکی پلاستیکی تر سفارشتان پێده‌که‌ین له هه‌ڵبژاردنی نهشتهرگهردا زۆر وردبین بن.
له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه له‌گه‌ڵماندا په‌ره‌ستاره‌که‌مان ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان پێ ده‌ڵێت هه‌تا کاروباری پێویستی پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژێک پێش نه‌شته‌رگه‌ری پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن هه‌تا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌که په‌سه‌ند بکه‌ین. ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستاردا قسه ده‌که‌ن(ئه‌و که‌سه‌ی بێهۆشتان ده‌کات) و پێش چوونه ژووری عه‌مه‌لیات دوکتۆره‌که‌تان ده‌بینن. نه‌شته‌رگه‌ری لووت به‌ستراو به پێکهاته‌ی ژێرپێستی و ڕاده‌ی بافتی ئیزافه نزیکه‌ی 2 کاتژمێر ده‌خایێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له نه‌شته‌رگه‌ری لووت نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تریشتان هه‌بێت ته‌بعه‌ن ئه‌م ماوه‌یه زۆرتر ده‌خایێنێ. هاتنه‌وه هۆش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ده‌خایێنێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش 5-4 کاتژمێر دوای وه‌رگرتن ته‌رخیس ده‌کرێن.
• حهتهیهک پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنی ئه‌سپرین یان ئیبۆپرۆفۆن. بۆ ئاگاداری له لیسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌رمانگه‌لێک که نابێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن سه‌ردانی به‌شی”لیسته‌ی ده‌رمانه‌کان” بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک به‌کار ده‌هێنن کاریگه‌ری داده‌نێ له سه‌ر گه‌ڕانی خوێن و خوێنڕێزیدا خێرا پزیشکه‌که‌تان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
• تکایه سه‌باره‌ت به ده‌رمانگه‌لێک که به‌کاریان ده‌هێنن و پێشینه‌ی پزیشکییه‌که‌تان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. ئێوه ده‌بێت ده‌رمانه ڕووتینه‌کانی خۆتان به‌کار بهێنن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک له ئێوه‌ی بوێت. له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستار ئاگادارتان ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانگه‌له‌ی که ده‌بێت له ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌گه‌ڵ قومێک ئاو بیخۆنه‌وه.
• له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا نوسخه‌یه‌کتان پێده‌درێت که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بهێنن. ئه‌م نوسخه‌یه داگری ئهنتیبیووتیکێکی خواردنی، ده‌رمانه دژه‌ئازار و ههڵمساوییهکانه. سفارش ده‌کرێت ڤیتامین c بخۆن. تکایه ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه پێش نه‌شته‌رگه‌ری دابین بکه‌ن هه‌تا پاش نه‌شته‌رگه‌ری بتانبێت و پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
• نابێت له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسێت. باشتروایه پێش نه‌شته‌رگه‌ری ددانه‌کانتان بشۆن. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م بابه‌تانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاش ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌ری لووتتان به په‌کێکی نه‌رمی تایبه‌تی لووت ده‌به‌سرێت. له دوو لای سپتۆم(تێخه‌ی ناوه‌ڕاستی) لووتی ئێوه تهختهگهلێکی سیلاستیکی نه‌رم هه‌یه. ئه‌م تهختهگهله ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی شێوه‌ی نوێی کڕکڕاگه. ڕه‌نگه فرمێسکه‌کانتان بڕژێنه سه‌ر گۆناتان. ئه‌مه هی هه‌ڵمساوییه که له حه‌وته‌ی یه‌که‌مدا ورده‌ورده چاک ده‌بێته‌وه. به‌ستنی لووت ڕه‌نگه هه‌ناسه‌کێشان له ڕێگه‌ی لووته‌وه دژوار بکات، بۆیه ده‌بێ به زارتان هه‌ناسه بکێشن. هه‌ربۆیه زارتان وشک ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆنه‌وه تا به‌رگری بکرێت له دهیدراسیۆن(وشکبوون.) خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان کاتی نوستن له‌گه‌ڵ ته‌ڕکه‌ر(فێنک یان گه‌رم) ڕه‌نگه کاریگه‌ر بن.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری لووت، کاژه موخاتییهکان(مخاط)ێکی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن. نه‌شتی موکوسی خه‌ست و خوێنی له ڕێگه‌ی پهکهکانهوه له سه‌ر ئاوڕێزژ پێڵووتانهوه سروشتییه. زۆر که‌س ده‌پرسن ئه‌م دزه و تهراوشه چه‌نێک ده‌خایێنێ؟ ئه‌گه‌ر ئاوڕێژی پێڵووتان به خوێنی سووری زوڵاڵ هه‌ر 5 خوله‌ک به‌ته‌واوی پڕ ده‌بێت حه‌تمه‌ن به پزیشکه‌که‌تان بڵێن. پاش نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره له ئه‌نجامی کاره‌کانی خواره‌وه یارمه‌تیتان ئه‌دات:
خواردنی شته ئاوه‌کییه‌کان، چوونه ڕێگه به هه‌نگاوگه‌لی نه‌رم و هێواش، دفع، چاودێری له ئێوه و کونترۆڵی زامه‌کانتان. په‌ره‌ستار دیسان ڕاهێنان و ڕێنوێنییه پێویسته‌کانتان بیر ده‌خه‌نه‌وه. ده‌بێ دوو ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ check upی دوباره بێنه‌وه. ئه‌گه‌ر تهقهڵتان هه‌بێت ده‌بێ 5 ڕۆژی تر بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه. چونکه لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان زۆرتر ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی هه‌تا ئازار باشتروایه 1 کاتژمێر پێش هاتن ئارامکه‌ره‌وه بخۆن.
ده‌بێ ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی تامپۆنی نێو لووت سه‌ردانمان بکه‌ن. لابردنی ئه‌م تامپۆنه فشارێکی زۆر له سه‌ر لووتتان لاده‌بات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌هۆی ههڵمساوییهوه هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک ناتوانن به‌ئاسانی به لووتتان هه‌ناسه بکێشن.
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. هه‌تا 7 ڕۆژ کاتی پژمین به‌ته‌واوی زارتان بکه‌نه‌وه و هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک به لووتتان هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵنه‌کێشن. به هیچ‌چه‌شنێ نه‌چه‌مێنه‌وه، که‌ره‌سته‌ی گران هه‌ڵنه‌گرن و ته‌قه‌للا نه‌که‌ن. پارێز بکه‌ن له ئامێزگرتنی مندالان. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک مه‌ره‌خه‌سی بگرن. هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له دووشگرتنی دوورودرێژ. ئه‌گه‌ر حه‌مامکردن بۆتان واجبه ئاگادار بن جله تایبه‌ته‌که‌تان ته‌ڕ نه‌بێت.
هه‌وڵ بده‌ن پارێزی خواردنتان له خواردنه‌وه‌کان و شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه بگۆڕنه خواردنه زووهه‌زمه‌کان. پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێز بکه‌ن له خواردنه‌وه و خواردنه زۆر داخه‌کان. چونکه له‌وانه‌یه له میچی ده‌متانه‌وه تووشی بێههستی ببن.
گازێک بنێنه ژێر لووتتانه‌وه. ئه‌گه‌ر پێویست بوو 24 کاتژمێری تر بیانگۆڕن. ئه‌گه‌ر ده‌توانن هه‌ر 15 خوله‌ک له چه‌ند کاتژمێری یه‌که‌می پاش ڕینۆپلاستی بیانگۆڕن. دانانی په‌که سه‌هۆڵییه‌کان له سه‌ر ته‌وێڵ یان لووت و چاوه‌کان کاریگه‌ره له نزمکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی خوێنڕێزیدا. په‌که سه‌هۆڵییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر پێست دامه‌نێن. ئه‌و بهڵغهمانهی که له لووتتانه‌وه دێنه ده‌رێ نه‌یانخۆن، چونکه ده‌بنه هۆی ڕشانه‌وه. به کۆکه یان تفکردن بیخه‌نه ده‌ره‌وه. پاش لابردنی تامپۆن ئاوڕژانی لووت ڕاده‌وه‌ستێ و ئیتر پێویست به پێد نییه. له پژانه(اسپری) خوێیی لووت هه‌تا شه‌وی پاش لابردنی به‌سته‌به‌ندی که‌ڵک وه‌رنه‌گرن.
ئاتێل ده‌بێ حه‌وته‌یه‌ک له سه‌ر لووتتانه‌وه بمێنێ. وشک بیهێڵنه‌وه ئه‌گینا هه‌راو ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئاتێل یان گه‌چی سه‌ر لووتتان داکه‌وت خێرا به نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بڵێن.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان گازنده‌یان له هه‌ڵمساوی و گیران هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. ڕشانه‌وه و سکگیری(یبوست) له نیشانه‌کانی ئارامکه‌ره‌وه‌کانه. خواردنی ئارامکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خواردندا به‌رگری ده‌کات له ڕشانه‌وه. ئه‌گه‌ر زک‌گیری(یبوست)تان درێژه‌ی بوو له ڕهوێنهر(ملین) که‌ڵک وه‌ربگرن.
چونکه لابردنی به‌سته‌به‌ندی ئاڵۆزییان به‌دواوه‌یه کاتژمێرێک پێش لابردنیان ئارامکه‌ره‌وه به‌کار بهێنن.
کاتێ گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه ئه‌نتی‌بیووتیک(کفلکس، سفالکسین) ده‌ست پێ بکه‌ن. له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا له ڕێگه‌ی نێواندهمارییهوه ئهنتیبیووتیکتان لێده‌درێت. هه‌تا 24 کاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری بوونی تا سروشتییه. پاش هاتنه‌وه بۆ ماڵ به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌ڵمساوی ده‌ست پێ بکه‌ن. له دیداری پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا په‌ره‌ستاره‌که‌مان کاروباره پێویسته‌کانتان پێ ده‌دات بۆ شێوه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانگه‌له.
له ئێواره‌ی ڕۆژی پاش لابردنی بهستهبهندییهوه دووجار له ڕۆژدا مه‌ڵهه‌م بماڵن. (به‌یانی و ئێواره) مه‌ڵهه‌مه‌که ده‌بێ بماڵرێته نێوان کونگه‌لی لووته‌وه. ته‌نیا شوێنی په‌موویی چێوپهمووهکه بکه‌نه لووتتاندا.
گیرانی لووت، هه‌ڵمساوی ده‌موچاو، سه‌رئێشه و بێخه‌وی له نیشانه سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. میچی زارتان بێهه‌ست ده‌بێت، بۆیه پارێز بکه‌ن له خواردنه‌وه و خواردن دوابه‌دوای پاش نه‌شته‌رگه‌ری.
پاش ڕینۆپلاستی نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی کاژه موخاتییهکان و چه‌سپاندنی پێست به چوارچێوه‌ی نوێی لووت ماوه‌ی ده‌وێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان 2-1 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌که‌یان. له‌م ماوه‌یه‌دا ئێوه هه‌ڵمساوییه‌کان ده‌بینن به‌ڵام هاوڕێیه نزیک و هاوکاره‌کانتان نایانبینن.
دواییین ده‌سکه‌وت پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا ساڵێک به‌ته‌واوی نابینرێت. سه‌ره‌ڕای دژوارپه‌سه‌ندبوونتان زۆر زووتر له ته‌واوبوونی ساڵێک له کاره‌که‌مان ڕازی ده‌بن. پاش ساڵێک داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵماندا چه‌ند ڕه‌سمێکمان له‌گه‌ڵ بگرن و به‌مشێوه‌یه له دوایین ده‌سکه‌وت چێژ وه‌رده‌گرین.