کاتێ دێمه‌وه هۆش چ هه‌ستێکم هه‌یه؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری ته‌نیا که‌مێک بێ‌هه‌ستی و سفتی هی هه‌ڵمساوییان هه‌یه. ئه‌م بێ‌هه‌ستییه زۆرتر له ژێری چناکه‌دا هه‌ست ده‌کرێت و نزیکه‌ی 3 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری چاک ده‌بێته‌وه. ده‌بێ دڵنیا بن حاڵه‌تی دڵ‌شێواوی و ڕشانه‌وه‌تان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتان ده‌بن هه‌تا هاتنه‌وه هۆش چاودێرییه تایبه‌ته‌کان ئه‌نجام بده‌ن.
کاتێ تێمه‌وه هۆش چۆن دێمه به‌رچاو؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری نه‌وارێکی نه‌رم له دوو لای سه‌ر و ده‌وروبه‌ری چناکه‌تانه‌وه ده‌به‌سرێت. ئه‌م نه‌واره یارمه‌تی که‌م‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمساوی ئه‌دات. نه‌واری ده‌ور سه‌ر ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و پۆششی ده‌وری چناکه له ڕۆژی چواره‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ری لاده‌برێن. پاشان بانداژێکی ئالاستیکه(ACE) که بتوانرێ لاببرێت به‌ئارامی له سه‌ر شوێنی هه‌ڵمساوی داده‌نرێت هه‌تا بیگه‌ینێته که‌مترین ڕاده. پاش نه‌شته‌رگه‌ری که‌مێک کوترانتان ده‌بێت که هه‌تا 48-24 کاتژمێری تر ده‌گاته زۆرترین ڕاده.
ئایا بۆ به‌رگری له کوتران ده‌توانم حه‌زم له هه‌ر کارێک بێت ئه‌نجامی بده‌م؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێک کوترانیان ده‌بێت. ده‌کرێ به نووسینی Arnica کوترانه‌که له پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بگه‌یێندرێته که‌مترین ڕاده. پێدگه‌لی به‌ستراوی خوێیی چاوی پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌رگری ده‌که‌ن له هه‌ڵمساوی و کوتران.
سه‌باره‌ت به ته‌قه‌ڵه‌کان زۆرتر شرۆڤه بکه‌ن.
ده‌بێ پارێزگاری بکه‌ن له ته‌قه‌ڵه‌کانی نزیک گوێیه‌کانتان. به یارمه‌تی په‌مووێکی ژه‌نراو به پراکسید خاوێنیان بکه‌نه‌وه و بۆ نه‌رم‌هێشتنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵه‌کان دوو جار له ڕۆژدا له مه‌ڵهه‌می polysporin / bacitracin که‌ڵک وه‌ربگرن. له ڕۆژی 5-4 پاش نه‌شته‌رگه‌ری ته‌قه‌ڵگه‌لێک که به‌باشی خز بوون لایانده‌به‌ین.
چ کاتێ ده‌مه‌وێ حه‌مام بکه‌م؟
جگه له‌و بابه‌تانه‌ی که بۆ ئاگاداری له زامه‌کان باسمان کرد ده‌بێ زامه‌کان وشک بمێننه‌وه. حه‌مام‌کردن و شۆردنی قژ له ڕۆژی چواره‌م یان پێنجه‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ری که ئێوه بۆ لابردنی ته‌قه‌ڵه‌کان دێن زۆر گرنگه. کاتێ که ته‌قه‌ڵه‌که‌مان لابرد نه‌وارگه‌لی خاوێن ده‌به‌سرێته سه‌ریانه‌وه و نابێ ئێوه به هیچ‌چه‌شنێ ئه‌م نه‌وارگه‌له هه‌تا 3 ڕۆژ پاش دامه‌زارندن ته‌ڕ بکه‌ن. پاش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌تا به‌رگری بکه‌ن له ته‌ڕبوونی سه‌رتان ده‌توانن حه‌مام بکه‌ن.
له که‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م ده‌رمانگه‌له به‌کار بهێنرێت؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
ئایا ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری پارێزێکی تایبه‌ت بگرم؟
نا، نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن هه‌رچییان ده‌وێ بیخۆن. پارێزی خۆتان له شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده خواردنه نه‌رم و وشکه‌کان بخۆن. هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆنه‌وه هه‌تا پێستتان وشک نه‌بێت.
ئایا له کاتی چالاکییه ڕۆژانه‌کاندا ده‌بێ کارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌م؟
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. پڕبوونی ده‌م‌وچاو و بێ‌خه‌وی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه، هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران و له ئامێزگرتنی منداڵ.
که‌ی سروشتی ده‌بمه‌وه؟
ئێوه له ماوه‌ی 3-2 حه‌وته‌دا چاک ده‌بنه‌وه. پاش 6 حه‌وته تایبه‌تی دێنه به‌رچاو و پاش 6 مانگ له‌وه‌ی‌که چاوه‌ڕێتان ده‌کرد باشتر ده‌بن. ئێوه به‌رده‌وام هه‌ڵمساویتان هه‌یه و دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ستتان له ماوه‌ی ساڵێکدا به ده‌ست دێت.
چه‌نێک ده‌خایێنێ هه‌تا چاک ببمه‌وه؟
گه‌یشتن به دوایین ده‌سکه‌وتی مه‌به‌ست نزیکه‌ی ساڵێک ده‌خایێنێ. سه‌ره‌رای ئه‌مه پاش 3 مانگ ده‌گه‌نه نزیکه‌ی 90%ی ئه‌و شته‌ی چاوه‌ڕێتان ده‌کرد.
سه‌ره‌وه