زۆر شت ڕوو ده‌دات. ته‌نیا نێوی چه‌ند دانه‌یان ده‌به‌ین. ئێوه په‌ره‌ستاره‌که‌مان ده‌بینن. ئه‌وان پێشینه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکی ئێوه ده‌پشکنن. وڵامی پرسیاره‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه. فێرتان ده‌که‌ن چۆن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ببن. نوسخه‌ی دهرمانگهلێکتان پێ ده‌درێت که ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاری بێنن و وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ده‌درێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که پاش ئه‌م کارانه ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی Informed Consent واژۆ بکه‌ن.
2.Informed Consent یانی چی؟
یانی ئێوه زانیاریگه‌لێکی تایبه‌تتان سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له چاکی و مه‌ترسییه‌کانه‌وه بگره هه‌تا کاروباری پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریتان به ده‌ست هێناوه و به‌مشێوه‌یه ده‌توانن به زانیاریگه‌لێکی ته‌واوه‌وه بڕیار بده‌ن.
له به‌شێک له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا پزیشک چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌نرخێنێ. پاشان پێتان ده‌ڵێت کام یه‌ک له‌م چاوه‌ڕوانییانه مومکینه و کامیان غهیرهمومکین. به سه‌رنجدان به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری لیسته‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که ڕه‌نگه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تووشی ببن ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌رییه پلاستیکه‌کان ده‌گمه‌نن به‌ڵام ده‌بێ هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه ئیحتیمالییهکاندا ئاشنا بێت.
له وێنه‌ی به‌رامبه‌ردا سه‌یری بڕینه‌کان له پێش و پاشی گوێیه‌کانه‌وه بکه‌ن. چونکه بڕینه‌کان له سه‌ر پێستی سروشتییه‌وه ده‌درێت، بڕینه‌کانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به‌باشی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و پاش چه‌ند حه‌وته سه‌رجه‌م که‌سانی بنه‌ماڵه و که‌سانی ده‌وروبه‌ر ئیتر نایانبینن.
ئه‌گه‌ر پێشتر گوێیه‌کانتان کون کردووه به‌باشی ده‌توانن شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک ده‌رک بکه‌ن. چونکه جارێک تاقیتان کردووه‌ته‌وه. زامه‌کانی به‌شه‌کانی تری جه‌سته ناتوانن نموونه‌یه‌کی باش بۆ ده‌رککردنی شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری پلاستیک بن. له کاتی ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌تاندا حه‌تمه‌ن شوێنی زامه پێشووه‌کانتان پیشانی بده‌ن(نیشانه‌ی زامه‌کان) به‌مشێوه‌یه پزیشک ده‌توانێ ئاگادارییه‌کی گونجاو له شێوه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ریتان پێ بدات.
ئێمه پێشینه‌ی چاره‌سه‌ری و ته‌ندروستیتان لێک ده‌ده‌ینه‌وه. چونکه به‌کارهێنانی تووتن ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی چاکبوونه‌وه‌ی زامه‌کان ده‌بێ 2 حه‌وته پێش و 2 حه‌وته پاش نه‌شته‌رگه‌ری تووتن و ته‌ماکۆ به‌کار نه‌هێنن.
له چاوپێکه‌وتنی پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا، په‌ره‌ستاره‌کانمان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌کاری دێنن سه‌یری ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه خاوکه‌ری خوێن به‌کار ده‌هێنن ده‌بێ نزیکه‌ی حه‌وته‌یه‌ک به نه‌شته‌رگه‌ری به‌کارهێنانی ڕابگرن. لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بێنن.
زۆربه‌ی ئه‌م ماده‌گه‌له دیارده‌یه‌کیان به‌دواوه‌یه. بڕێک له‌وانه ده‌توانن له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا کاریگه‌ری دابنێن له سه‌ر جه‌ریانی خوێن. له‌م تاقمه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ڤیتامینE، ڕۆنی ماسی و … لیسته‌یه‌ک له ده‌رمان و ته‌واوکه‌رگه‌لێکتان پێ ده‌درێت که نابێ پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کاریان بهێنن.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێویستیان به به‌کارهێنانی ده‌رمانێکی تایبه‌ت پێش نه‌شته‌رگه‌ری نییه. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێکی تایبه‌ت به‌کار ده‌هێنن حه‌تمه‌ن ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه نابێ شتێک بخۆن یان بخۆنه‌وه.
ده‌رمانه بێ‌هۆشییه‌کان ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی سکی و ڕێخۆڵه‌یی. باشترین کار بۆ به‌رگری له‌م ئاڵۆزییانه پارێزکردن له خواردن و خواردنه‌وه له نیوه‌شه‌وی پێش نه‌شته‌رگه‌ری بهملاوهیه. بۆ نه‌خۆشه‌کانی خاوه‌نی نه‌خۆشی تایبه‌ت وه‌کوو شه‌کره‌ییه‌کان په‌ره‌ستاره‌کانمان چاودێریگه‌لێکی تایبه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
په‌ره‌ستاره‌کانمان ئێوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر شتێکتان ده‌وێ حه‌تمه‌ن پێیان بڵێن. دڵنیا بن هه‌تا پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه ده‌توانن له نه‌شته‌رگه‌ره‌که‌تان بپرسن. تهزرێقێکی نێواندهماریتان لێ ده‌درێت و جلێکی درێژی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کرێته به‌رتان.