1. کاتێ هاتمه‌وه هۆش چۆن تێمه به‌رچاو؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری cast یان ئاتلێک له سه‌ر لووتتان داده‌نرێت که گازێ له ژێر لووتتان داده‌نرێت هه‌تا موکوسی دزه‌کراو(نشتی) کۆ بکاته‌وه. لووتتان هه‌ڵمساوه. که‌مێک کوتران له ژێر چاوتان ده‌بێت که هه‌تا 48-24 کاتژمێر ده‌گاته زیاترین ڕاده‌ی توندی.
2.هه‌ڵمساوی و کوتران چه‌نێک ده‌خایێنێ؟
له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کاندا هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک کوتران و هه‌ڵمساوی هه‌یه. ئه‌گه‌ر کوترانه‌که‌تان توند بووه‌وه 2 حه‌وته‌یه‌ک ده‌خایێنێ که وه‌ها حاڵه‌تێک زۆر ده‌گمه‌نه.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌مێک کوترانیان ده‌بێت. به‌کارهێنانی کیسه‌ی سه‌هۆڵ له 48 کاتژمێری یه‌که‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ری یارمه‌تییه‌کی زۆری که‌م‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌شی و هه‌ڵمساوی ئه‌دات.
لووتتان وه‌ک ئه‌و کاته‌ی په‌تای زۆر توند ده‌گرن به‌ته‌واوی ده‌گیردرێت و سه‌رئێشه‌شتان ده‌بێت. دڵنیا بن که ڕشانه‌وه و حاڵه‌تی دڵ‌شێواویتان نیه. په‌ره‌ستاره‌کانمان له لاتانن هه‌تا ئه‌گه‌ر پێویست بوو کاروباره تایبه‌ته‌کان ئه‌نجام بده‌ن. له میچی ده‌متانه‌وه یان له پشتی 2 ددانی نیشی پێشه‌وه تووشی بێ‌هه‌ستی ده‌بێت که ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری ناوه‌وه‌ی لووتتان به به‌سته‌به‌ندییه‌کی نه‌رمی تایبه‌ت لووت(تامپون) داده‌پۆشرێت. Cast یان ئاتلێک له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی لووتتان داده‌نرێت. تامپونی لووت به‌رگری ده‌کات له هه‌ناسه‌کێشانن له ڕێگه‌ی لووته‌وه بۆیه مه‌جبوورن به ده‌متان نه‌فه‌س بکێشن. هه‌ربۆیه ده‌متان وشک ده‌بێت. خواردنه‌وه‌ی شته ئاوه‌کییه‌کان کاتی نوستن له‌گه‌ڵ ته‌ڕکه‌رێکی هه‌وا یارمه‌تییه‌کی زۆرتان ئه‌دات. به ته‌کنیکگه‌لێکی جوان و نوێی نه‌شته‌رگه‌ری لووت له زۆربه‌ی کاتدا پێویست به تامپونی نێو لووت نیه.
6.Drip pad چییه؟
پاش نه‌شته‌رگه‌ری گازێکی تۆڕی له ژێر لووتتان داده‌نرێت هه‌تا موکوسی خوێنی دزه‌کراو(نشتی) کۆ بکاته‌وه. دزه‌کردنی ئه‌م موکوسه بۆ نێو گاز سروشتییه. پاش ته‌واو بوونی نه‌شته‌رگه‌ری په‌ره‌ستاره‌که‌مان شێوه‌ی گۆڕینی drip padتان فێر ده‌که‌ن. ده‌توانن له حاڵه‌تی ژه‌نرانی ئه‌م گازه به خوێندا بیگۆڕن.
به‌هۆی بوونی هه‌ڵمساوییه. ئه‌م هه‌ڵمساوییه له درێژه‌ی حه‌وته‌ی یه‌که‌می نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌نیشێته‌وه.
هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک نابێ به لووتتان هه‌ناسه‌ی قووڵ بکێشن. پارێزکردن له‌م کاره خوێنڕێزی و هه‌ڵمساوی پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ینێته که‌مترین ڕاده.
نا، که‌سێکی تر ده‌بێ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئێوه بباته‌وه ماڵه‌وه و هه‌تا ئێواره له لاتان بمێنێته‌وه.
به‌ڵێ، شه‌وی یه‌که‌می پاش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت که‌سێک له لاتان بێت.
نا، نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن هه‌رچییان ده‌وێ بخۆن. پارێزی خۆتان له شته ئاوه‌کییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ورده‌ورده خواردنه نه‌رم و وشکه‌کان بخۆن. هه‌تا ده‌توانن شته ئاوه‌کییه‌کان بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستتان وشک نه‌بێت. له میچی ده‌م و پشتی ددانه نیشه‌کانتانه‌وه بێ‌هه‌ستیتان ده‌بێت. بۆیه ده‌بێ له ده‌وره‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌ریدا پارێز بکه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی زۆر داخ.
به‌ڵێ. ده‌بێ ئه‌م نوسخه پێش نه‌شته‌رگه‌ری دابینی بکه‌ن هه‌تا کاتێ هاتنه‌وه بۆ ماڵ به‌ته‌واوی ئاماده بتانبێت. ده‌رمانه‌کانی ئه‌م نوسخه‌یه بریتین له:
13.له که‌یه‌وه ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانگه‌له به‌کار بهێنرێت؟
ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئارامکه‌ره‌وه بخۆن. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی تر ده‌بێ له ڕۆژی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت.
ئاتل یان castی لووتتان ده‌بێ وشک بمێنێته‌وه و هه‌تا حه‌وته‌یه‌ک نابێ له شوێنی خۆی ببزوێته‌وه. هه‌ربۆیه هه‌تا پێش لابردنی ئاتل یان cast نابێ حه‌مام بکه‌ن. ده‌توان پاش ئه‌وه حه‌مام بکه‌ن یان قژتان له نێو سینکدا بشۆرن.
داکه‌وتنی ئاتل شتێکی سروشتییه. به هه‌ر حاڵ له زووترین کاتدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌تاندا پێوه‌ندی بگرن.
نیگه‌ران نه‌بن، خوێنڕێزی پاش نه‌شته‌رگه‌ری سروشتییه. پێتان ده‌ڵێین چ ئه‌ندازه‌یه‌ک خوێنڕێزی زۆرتر له ڕاده‌ی سروشتییه. ئه‌گه‌ر خوێنڕێزی زۆرتان هه‌یه پزیشکه‌که‌تان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
کاتی نوستن 3-2 سه‌رین بنێنه ژێر سه‌رتان. هه‌تا 7 ڕۆژ به ده‌می کراوه هه‌ناسه بکێشن و پارێز بکه‌ن له پف‌کردن به لووت. گیرانی لووت، پڕبوونی ده‌م‌وچاو، سه‌رئێشه و بێ‌خه‌وی له نیشانه سروشتییه‌کانی پاش نه‌شته‌رگه‌رین و ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه. پارێز بکه‌ن له چه‌مینه‌وه‌ی زۆر، ته‌قه‌للاکردن و هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌ی گران. ئه‌گه‌ر منداڵی بچووکتان هه‌یه ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر زه‌وییه‌وه هه‌ڵینه‌گرن.
پاش دوو حه‌وته ورده‌ورده چاک ده‌بنه‌وه و ئاسایی(سروشتی) دێنه به‌رچاو.
گه‌یشتنه ئاکامی گشتی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ساڵێک ده‌خایێنێ. هه‌رچه‌ند پاش 3 مانگ 90%ی نه‌خۆشه‌کان ده‌گه‌نه ده‌سکه‌وتگه‌لی دڵخوازیان.
باشتروایه هه‌تا نزیکه‌ی 3 ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌ری لێنز به‌کار نه‌هێنن. ده‌توانن چاویلکه‌که‌تان بنێنه سه‌ر castی لووتتان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه حه‌وته‌یه‌ک پاش نه‌شته‌رگه‌ری cast لاده‌برێت. له‌و کاته‌دا پێتان ده‌ڵێین چۆن له چاویلکه‌که‌تان که‌ڵک وه‌ربگرن هه‌تا خه‌سارێک نه‌گاته لووتتان. به‌ستراو به جۆری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام‌بوو له سه‌ر لووتی نه‌خۆش له نێوان یه‌ک هه‌تا دوو مانگ دانانی چاویلکه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر لووت قه‌ده‌غه‌یه.